
گرووپی( ڕا) لە شاری چەمچەماڵ یاداشتنامەیەک لە بارەی خوێندنی ئەمساڵ بۆ هەردوو پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی زانستی
ئاراستەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمه دەقی یاداشتنامەکەیە
یاداشتنامەیەك بۆ وەزیری پەروەردەی حوکومەتی هەرێم
بەڕێز جەنابی وەزیری پەروەردە ئێمە وەك "گرووپی ڕا" لەشاری چەمچەماڵ داوا لەبەڕێزتان دەکەین بەهۆی دوو پشووی دروروودرێژەوە تایبەتمەندی بە خوێندنی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی زانستی بدرێت.
تایبەتمەندی یەکەم خۆت شاهیدی "لافاو"ەکەی سنوری چەمچەماڵی کە لە مانگی ۱۲ی ساڵی پار روویدا.
رووداوی شەڕی ناوچەکەو کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی گشتی و ژیانی ئەو ماڵانەی خوێندکاری ئەو دوو قۆناغەیان هەیە، ئاسان نییەو سەختە.
ئەم دوو خاڵە بەسن بۆ ئەوەی بەڕێزتان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت بیر بکەنەوە کە جارێکی دیکە پرۆگرامی خوێندن بەچەشنێک کەم بکرێتەوە کە مایەی دڵخۆشی قوتابیان و خێزانەکانیان بێت.
هاوکاریتان وەك هەمیشە هەوڵێکە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە کوردستان.
لەگەڵ ڕێزدا
گرووپی ڕا
13/4/2026
چــــەمــچــەمـــاڵ