
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-5-2026 کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند: بڕی 125 ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەش کرد بە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لە بواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.
ئاسیاسێڵ روونیشیکردەوە: بڕی بەخشینەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکرا لە نێوان ماڵی عیراقی بۆ داهێنان لە بەغداد و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی، کە بۆ هەر لایەنێک بڕی 62.5 ملیۆن دینار تەرخانکرا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پێداویستییە پزیشکی و مرۆییەکانی هەردوو دامەزراوەکە و بەهێزکردنی هەوڵەکانیان لە خزمەتکردنی منداڵان و نەخۆشاندا.
لای خۆیەوە فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرمایەداری نیشتمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، رایگەیاند: لە ئاسیاسێڵ، باوەڕمان وایە کە رۆڵی ئێمە تەنها کورت نابێتەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا و وەستان شان بە شانی ئەو چین و توێژ و دامەزراوانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە و ئەم بەخشینە لە چوارچێوەی ستراتیژی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی کەرتە گرنگەکانە، لە پێش هەموویانەوە کەرتەکانی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئێمە شانازی دەکەین بە پاڵپشتیکردنی ماڵی عێراقی بۆ داهێنان و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەپای ئەو خزمەتگوزارییە مرۆییە گەورانەی پێشکەشی دەکەن.
ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
ئاسیاسێڵ 125 ملیۆن دیناردەبەخشێتە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان لە عێراق
بەغدا – سلێمانی، عێراق
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند کە بڕی 125 ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەش کرد بە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لە بواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.
بڕی بەخشینەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکرا لە نێوان ماڵی عێراقیبۆ داهێنان لە بەغدا و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی، کە بۆ هەر لایەنێک بڕی 62.5 ملیۆن دینارتەرخانکرا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پێداویستییە پزیشکی و مرۆییەکانی هەردوو دامەزراوەکە و بەهێزکردنی هەوڵەکانیان لە خزمەتکردنی منداڵان و نەخۆشاندا.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شاندێکی ئاسیاسێڵ، دوو سەردانی فەرمییان بۆ هەردوو دامەزراوەکە لە بەغدا و سلێمانی ئەنجامدا و تێیدا بەخشینەکە ڕادەستکرا، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە مرۆیی و تەندروستییەکان کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی کۆمەڵگا هەیە.
بەم بۆنەیەوە، بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند:
"لە ئاسیاسێڵ، باوەڕمان وایە کە ڕۆڵی ئێمە تەنها کورت نابێتەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان وچارەسەرە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا و وەستان شان بە شانی ئەو چین و توێژ و دامەزراوانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە. ئەم بەخشینە لە چوارچێوەی ستراتیژی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی کەرتە گرنگەکانە، لە پێش هەموویانەوە کەرتەکانی تەندروستی و چاودێریی منداڵان. ئێمە شانازی دەکەین بە پاڵپشتیکردنی ماڵی عێراقی بۆ داهێنانو نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەپای ئەو خزمەتگوزارییە مرۆییە گەورانەی پێشکەشی دەکەن."
ئەم بەخشینە لە چوارچێوەی پەرۆشیی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەهێزکردنی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتییەکەی و پاڵپشتیکردنی منداڵان و نەخۆشان، و وەستان شان بەشانی دامەزراوە مرۆیی و تەندروستییەکان، کە بەشدارن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێکەوە گرێدراو و سەقامگیرتر.
ئاسیاسێڵ جەختی لە بەردەوامیی خۆی کردەوە لە گرتنەبەری ئەو دەستپێشخەریانەی کە گەشەپێدانی کۆمەڵگا بەهێز دەکەن و پاڵپشتی کەرتە گرنگەکانی عێراق دەکەن، ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بە گرنگیی هاوبەشیی نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە مرۆییەکان لە دروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام.
(کۆتایی)
