نیوز ڕووم 

​بە تێپەڕبوونی ۱۷ مانگ و ۲۷ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، هێشتا وڵات لە چەقبەستوویەکی سیاسیی بێوێنەدا دەژی. 
سەرەڕای نێوەندگیرییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، ناکۆکیی قوڵی نێوان پارتی و یەکێتی بەهۆی سەپاندنی هەژموون و لە پێناو بەرژەوەندی حزبی و پۆست ، دامەزراوەکانی ئیفلیج کردووە.

​لە کاتێکدا گەلی کوردستان چاوەڕوانی چارەسەرە، سەردانی تۆم باراک وەک نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەغداو هەولێر، دەروازەیەکی نوێی بۆ خوێندنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە. 

بە بۆچونی چاودێران، ئەم سەردانە تەنها پرۆتۆکۆڵی نییە، بەڵکو گەیاندنی پەیامێکی توندی واشنتۆنە کە چیتر کاتی ئەوە نەماوە ململانێ حزبییەکان بەسەر بەرژەوەندییە گشتییەکاندا بسەپێنرێن.
​ئەمریکا کە ئێستا سەرقاڵی نەخشەڕێگایەکی نوێی جیۆپۆلیتیکییە بۆ عێراق، پێویستی بە هەرێمێکی سەقامگیرە نەک هەرێمێکی پەرتەوازەو پڕ لە ململانێ.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا