
ئەبوو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی نزار ئامێدی وەک سەرۆککۆماری عێراق، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوای لێکرد ڕۆڵێکی کارا بگێڕێت لە پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان.
دهقی پهیامه پیرۆزبایییهكه:
بەڕێز/ فەخامەتی سەرۆککۆمار نزار محەمەد سەعید ئامێدی
سڵاوێکی گەرم.
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری عێراق، پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەش دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتاندا.
وەرگرتنی ئەرکێک لەم ئاستەدا و لەم دۆخە ئاڵۆزەی عێراق و ناوچەکەدا، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە.
لە کاتێکدا لە شەقام و دامێنی کۆمەڵگەدا گوتاری یەکڕیزی بەرز دەکرێتەوە، بەڵام هاوپەیمانیی حوکمڕان لە هەرەمی دەسەڵاتەوە ناتوانن لەسەر پرسە هاوبەش و چارەنووسسازەکان ڕێکبکەون.
هیوادارم لە ڕێگەی ئەم دەسەڵاتە دەستوورییەوە ڕۆڵێکی کارا بگێڕن بۆ سەقامگیری و پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی.
دووبارە پیرۆزباییمان قبووڵ بفەرموون و هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
ئەبووکاروان
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦