
به‌ها ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان (محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات) رایگه‌یاند، هەمو ئەو ناوانەی بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران پێشنیار كراون دەنگۆن و بژارده‌كانی كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران سنوردارن له‌نێوان محه‌مه‌د شیاع سودانی و نوری مالیكی.
به‌ها ئه‌عره‌جی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، هه‌مو ئه‌و بژاردانه‌ی كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران سنورداركراونه‌ته‌وه له‌نێوان كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ خولێكی نوێ یاخود كاندیدكردنی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
به‌ها ئه‌عره‌جی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، قسه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر كاندیدكردنی هه‌ندێك ناو، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وانه‌ی باس ده‌كرێن ته‌نها له ڕاگه‌یاندنه‌كانن و ئه‌و پۆسته سنورداره له‌نێوان سودانی و مالیكی.
ئێواره‌ی دوێنێ بڕیاربو كۆبونه‌وه‌ی فراوانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له‌ماڵی عه‌ممار حه‌كیم به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كرا و ته‌نها كۆبونه‌وه‌یه‌كی بچوككراوه له‌ماڵی هومام حه‌مودی سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان كرا و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به كاندیدێكی دیاریكراو كرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
پێشتریش ئاژانسی ئیندیپێندنت بڵاویكرده‌وه، كه‌مبونه‌وه‌ی ئاسۆی نوری مالیكی ته‌نها به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆییه‌وه نییه، به‌ڵكو بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاشكرای ئه‌مریكایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.