سامی عەریدی، ناسراو بە (ئەبو مەحمود شامی)، کە یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی قاعیدە و لە لیستی داواکراوە هەرە مەترسیدارەکانی ئەمریکادا بوو، لە بۆردومانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پارێزگای ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا.

چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"یان ڕاگەیاندووە کە لەم بۆردومانەدا ڕاستەوخۆ سامی عەریدی کراوەتە ئامانج ناوبراو هاوکات یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ڕێکخراوی "حوراس ئەلدین" (باڵی پێشووی قاعیدە لە سووریا)، کە ساڵی ڕابردوو بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاندبوو.

ناسنامە و گرنگترین وێستگەکانی ژیانی سامی عەریدی:

ڕەگەزنامە و تەمەن: بەڕەگەز ئوردنییە و لە ساڵی ١٩٧٣دا لەدایکبووە.

ئاستی خوێندن: دکتۆرای لە زانستی شەرعیدا بەدەستهێناوە.

لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦دا وەک موفتی گشتیی "بەرەی نوسرە" (باڵی پێشووی قاعیدە لە سووریا) کاری کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٨دا بووەتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەرەکی و تیۆریستان و پیاوانی یەکەمی ڕێکخراوی "حوراس ئەلدین".

داواکراوی نێودەوڵەتی: بەهۆی مەترسیی چالاکییەکانیەوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا حکومەتی ئەمریکا بڕی ٥ ملیۆن دۆلار پاداشتی تەرخانکردبوو بۆ هەر کەسێک کە زانیاریی ورد لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی بدات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا