
دژ بە توندڕەویەكانی ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، شەوی رابردوو لەنێو تەلئەبیب هەزاران كەس كۆبوونەوەو داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دەكرد
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمیان به‌رزكرده‌وه كه سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تیان سه‌ركۆنه كرد و داوای سیاسه‌تی ئاشتیانه‌یان له ناوچه‌كه و پاراستنی به‌ها دیموكراسیه‌كان و ڕاگرتنی بنیاتنانی نیشته‌جێبونی جوله‌كه‌كان له ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و لكاندنی كه‌ناری ڕۆژئاوایان كرد.
چالاكوانان له نێوان دروشمه‌كانی دیكه‌دا داوای ئازادكردنی 180 هه‌رزه‌كاری فه‌ڵه‌ستینیان له زیندانه‌كانی ئیسرائیل كرد، كه گوایه به‌بێ دادگاییكردن و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
خۆپیشاندانه‌كه پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ماهه‌نگی كرابو، هێزه‌كانی پۆلیس به‌بێ ده‌ستوه‌ردان و تێكدانی نه‌زمی گشتی بۆ شوێنه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا، ڕوداوی هاوشێوه‌ی دژه حكومه‌ت له شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌شدا ڕوده‌دات، له‌وانه قودس و حه‌یفا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له (كانونی دوه‌م/1)ی 2016 بڕیارنامه‌ی 2334ی په‌سه‌ند كرد كه تێیدا داوای ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی نیشته‌جێكردنی ئیسرائیل ده‌كات، به‌ڵام ئیسرائیل ڕه‌تیكرده‌وه بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێبكات.
له 8ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵدا سه‌ركردایه‌تی ئیسرائیل ڕێوشوێنه‌كانی فراوانكردنی كۆنترۆڵی زه‌وییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كه‌رتی ڕۆژئاوای په‌سه‌ندكرد، له‌وانه هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی زه‌وی به دانیشتوانی ئیسرائیل.
