
🔴پارتی تانە لە دانیشتنی متمانەدان بە حکومەت دەدات
🔴دەوڵەتی یاسا سەرۆکایەتی پەرلەمان تۆمەتبار دەکات
ڕێگای کوردستان
ململانێ سیاسی و یاساییەکانی پێکهێنانی کابینە نوێیەکەی عەلی زەیدی ڕووی لە قووڵبوونەوەی زیاترە.
ماڵپەڕی (بغداد الیوم )لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی تێبینی لەسەر ڕێوشوێنەکانی دەنگدان و بوونی پێشێلکاری لەناو هۆڵی پەرلەمان، بەنیازی پێشکەشکردنی تانەی یاساییە لە دادگای فیدراڵی.
هاوکات، دواخستنی دەنگدان لەسەر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران وەک هەنگاوێکی مەبەستدار و پەیوەست بە ململانێی پێکهاتەکان لێکدەدرێتەوە.
ئەم وەزارەتە کە پشکی مەسیحییەکانە، بووەتە جێی ململانێی توندی نێوان کوتلەی سابیئەی خاوەن ٣ کورسی کە دوورن لە کاریگەریی گرووپە چەکدارەکان و بزووتنەوەی بابلیۆنی خاوەن ٢ کورسی.
لەلایەکی دیکەوە، پەرلەمانتارانی کوتلەی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پەلەکردن و دەستکاریکردنی ڕەوتی دانیشتنەکە تۆمەتبار دەکەن.
لەم چوارچێوەیەدا، یوسف کلابی ڕووداوەکانی ناو دانیشتنەکەی بە پیلانێکی ڕوون ناوبرد و هەڕەشەی کرد کە بەپشتبەستن بە ڤیدیۆی فەرمی کۆبوونەوەکە، زانیاریی مەترسیدارتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.
