سەرۆكی ئەمەریكا لە دیدارێكدا رایگەیاند، بۆ ریكەوتن لەگەڵ ئێران هەنگاوی ئەرێنیمان بڕیوە، بەڵام ئەگەر رێكەوتن نەكرێ‌ بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، بڵاوکرایەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ململانێکان و گفتوگۆکان لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامن. ئێمە نزیکین لە بەدەستهێنانی رێککەوتنێکی باش، بەڵام ئەگەر رێککەوتنەکە بە دڵی ئێمە نەبێت، جارێکی دیکە پەنا بۆ بژاردەی سەربازی و وەزارەتی جەنگ دەبەینەوە.
ترەمپ باسی لەوە کرد، ئەو هێشتا دیپلۆماسی بەلاوە پەسەندترە، چونکە گەیشتن بە رێککەوتن دەبێتە هۆی کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیدا.
سەرۆکی ئەمریکا مەرجێکی نوێی بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەکە ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "تەنیا کاتێک هێزەکانمان دەکشێنینەوە کە گەرووی هورمز بکرێتەوە و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی چارەسەر بکرێت. دەبێت گەرووی هورمز بەبێ وەرگرتنی هیچ باج و رسوماتێک بکرێتەوە."
سەبارەت بە مەترسییەکانی تاران، ترەمپ جەختی کردەوە، "پێویستە بە شێوەیەکی هەمیشەیی رێگری لە ئێران بکرێت کە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
ترەمپ ئاماژەی بە ستراتیژیی وڵاتەکەی کرد و وتی: "ئێمە بە شێوەیەکی هێواش و جێگیر ئەوەی دەمانەوێت لە ئێرانییەکان وەری دەگرین، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە کارەکان نەڕۆنە پێش، ئەوا بە شێوازێکی تەواو جیاواز و توند کۆتایی بەو ململانێیە دەهێنین."

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا