
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، كوه‌یت به "نایاسایی" هێرشیكردوه‌ته سه‌ر به‌له‌مێكی ئێرانی و چوار هاوڵاتیی له كه‌نداو ده‌ستبه‌سه‌ركردوه و داواشیكرد، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئێران ئازادبكرێن، ئه‌گه‌رنا تاران "مافی خۆیه‌تی وه‌ڵامبداته‌وه".
عه‌باس عێراقچی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له هه‌وڵێكی ڕون بۆ چاندنی ناته‌بایی، كوه‌یت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێرشیكرده سه‌ر به‌له‌مێكی ئێرانی و چوار هاوڵاتی ئێمه‌ی له كه‌نداو ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م كاره نایاساییه له نزیك دورگه‌یه‌ك ڕویداوه كه ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاریده‌هێنێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئێمه داوای ئازادكردنی خێرای هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین و مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆشمان ده‌پارێزین.
