ڕائد فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، پەرەسەندنی هێرشە سەرکۆنەکراوەکان بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهید و قوربانییەکان، نیشانەی تێکچوونی مەترسیداری دۆخەکەیە. 

ڕائد فەهمی هاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی هێرش و پەلامارەکان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەو حەشدی شەعبیی ووتیشی، گەورەترین مەترسی ئەوەیە کە لە سایەی نەبوونی کۆدەنگییەکی نیشتمانیی یەکگرتوودا، عێراق ببێتە لایەنێک لە ململانێ و جەنگەکان. سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، جەختی لەسەر کردەوە، دەستەوسان و بێدەسەڵاتیی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ئاست ئەم پێشهاتانەدا، ئاماژەیە بۆ خراپتربوونی زیاتری بارودۆخەکە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا