
زولێخا رەسول حوسێن
خوێندكاری قۆناغی چوار زانکۆی سۆران بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان
قۆناغی نوێی توێژینەوە‌و لێكۆڵینەوەی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتناسی، بۆتە مژاری كۆڕ‌و كۆمەڵە جیهانییەكان، چ لە ئاستی سیاسی ـ ئابووری‌و چ لە ئاستی فەرهەنگی ـ شارستانییەتدا، بەدیاردەیەکی نوێ و تێرامانی زیاتر دادەنری . ئەگەر سەرنج بدەینە گۆڕانكارییەكانی جیهان لە پانتایی نێونەتەوەییدا‌و رووبەڕووبوونەوەی رۆژهەڵاتناسی لەگەڵ رەوتی بەجیهانیبوون، كە وەك پرۆسەیەكی فرە ڕەهەند‌و فرە چەشن، سنوورە نەتەوەیییەكان دەسڕێتەوە‌و كۆمەڵگای
مرۆڤایەتیی لە گوندێكی جیهانیدا گرێ دەدا ، رۆژهەڵاتناسی‌و بنەمافكرییەكانی بە جۆرێك لە جۆرەكان شانبەشانی قۆناخە مێژوویەكان بە تایبەت،رۆژهەڵاتناس “ئیدوارد سەعید” پێشەنگ‌و رەخنەگری مودێڕن، بە نوسینی كتێبی رۆژهەڵاتناسی (orientalism1978)، نووسینی كتێبی رۆژهەڵاتناسی، مەبەستێك بوو بۆ وەڵامدانەوە بەو بابەتانەی كە لە لایەن رۆژهەڵاتناسەكانی رۆژئاواییەوە نووسرابوو. ئێدوارد سەعید، رەخنەیەكی نوێ‌و روانگەیەكی نوێ بوو لە بەردەرگای رۆژهەڵاتناسی رۆژئاوایی. وەك خۆی دەڵێ:” رۆژهەڵاتناسی كتێبێكە كە لە هەوراز‌و نشێوەكان‌و ئاڵۆزییەكانی مێژووی هاوچەرخ گرێ‌دراوە‌و یەكەمین لاپەڕەی بە موسیقای لە شەڕی نێوخۆی لوبنان لە ساڵی 1975 دەست پێ‌دەكا كە لە ساڵی 1990 كۆتایی پێ‌هات‌و بەڵام توندوتیژی‌و خوێنڕێژی تا ئێستاکەش درێژەی هەیە”
ئەگەر لاپەڕەكانی مێژووی كۆن‌و هاوچەرخ بدەینەوە، شایەتی گەلێك دیاردەی جۆراوجۆر دەبین كە لە مێژووی رۆژهەڵات‌و رۆژئاوادا كاریگەری هەبووە، رووداوە مێژووییەكان، هێرش‌و سەرهەڵدانی ئایینەكان، شەڕی ئایین‌و هێرشی داگیركەران، ژیانەوەی ئیسلام … هتد كێشەی چارەسەر نەكراوی نەتەوەیی چوارپارچەكراوی كورد‌وكێشەی فەلەستین‌و ئیسرائیل، شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌و…هتد كە بووە هۆیی ئەوە كە پرۆسەی رۆژهەڵاتناسی لە لایەن رۆژئاواوە، بكەوێتەگەڕ‌و لە شێوەی ئەنیستیتۆی توێژینەوەكانی رۆژهەڵاتناسی قۆناخێكی نوێ‌و دەروازەیەكی نوێ لە هەمبەر ناسین‌و شرۆڤەكردنی رۆژهەڵات بكرێتەوە. ئەگەرچی رۆژهەڵاتناسی سەرەتا بە شێوەی سیاحەتنامە‌و بیرەوەری گەڕیدەكانەوە نوسراوەو‌و لێكدراوەتەوە، یان مەبەستی داگیركردن‌و دەستڕاگەیشتن بەسەر رۆژهەڵاتدا بوە. بەڵام لە مێژووی سەدەی رابردوودا، واتە سەدەی بیستەم دەتوانین بڵێین رۆژهەڵاتناسی لە شێوازی سوننەتی دەگوازرێتەوە بۆ شێوازێكی نوێ‌و مودێڕن‌و هزرێكی ئاوەزمەندانە بە خۆوە دەگرێ. وەك دەبینین لە ناوەندەکانی سەدەی بیستەم‌دا گەلێك تێڕامانی دژ بەیەك لە ئاست جیهان‌دا هاتە ئاراوە كە بە درووشمگەلێك وەك: كۆتایی مێژوو، پێكدادانی شارستانییەتەكان، كۆتایی فەلسەفە، دووپات بوونەوەی مێژوو، رادیكالیزمی ئیسلامی‌و تێرۆریزم‌و…هتد، رۆژهەڵاتناسی وەك پرۆسەیەكی مێژوویی لەمەڕ رۆژهەڵات دەكۆڵێتەوە‌و رووبەڕووی دیاردەی مودێڕنیزم‌و ئاڵۆزی دنیای هاوچەرخ دەبێتەوە.
هەروەها لەبارەی بۆچوونی رۆژهەڵات ناسان سەبارەت بە ئیسلام وەکوو یەکەم ئامانجیان بۆ گەیشتن بە رۆژهەڵات بە چەند خاڵێک دەیخەمە روو :
• بۆچونی رۆژهەڵات ناسان جۆراوجۆر بوون لەبارەی ئیسلام کە زیاتر بەسەر دوو گروپ دابەش بوون هەندێکیان ئیسلامیان بە راست زانیوە هەندێکیشیان بەدرۆیان خستۆتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە رۆژهەڵات ناسان.لە دژی ئاینی ئیسلام بونە و ویستی ناشیرن کردنیان هەبووە، بەڵام لە کۆتاییدا لە دوای لێکۆلێنەوە و دیراسەکردنى ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) و هەروەها فەرموودەو قورئان باوەریان بە ئیسلام هێناوە وە ئێمە چەندەها نمونەمان هەیە کەدواتر ئاماژەی پێ دەکەم،رەئی خۆیان گۆڕیوە سەبارەت بە ئیسلام هەر بۆیە من هەردووک گروپەکە لە دوو تەوەردا دەخەمە ڕوو :
1- تەوەرەی یەکەم :شێواندنی راستیەکان دەربارەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەتایبەت و قورئان و حدیس و فەرموودەکانیش ، چونکە بۆچونیان وابووە کە ئەمە ئاینێکی دەستکردی مرۆڤە و چەندین بەهانەیان هێناوەتەوە کە ئاینەکی ناراست و گومانیان بەرامبەر پێغەمبەر (د.خ) درووست کردووە ، بێگومان هەرگیس گومان لەوەدا نیە کە پێغەمبەر (د.خ) لە سالی (٥٧٠ز) ی لە ساڵی فیلدا لەدایک بووە ئەمە لەهەموو سەرچاوەکان چەسپاوە ، بەڵام رۆژهەڵات ناس (هنری لامنس ) دەڵێت: پێغەمەری ئیسلام لە سالی (٥٨٠ز) لەدایک بووە نەک لەوساڵەی ئاماژەی پێ کراوە، دواتر ئاماژە بۆ ئەوە ئەکات کە هەموو پێغەمبەران لە تەمەنی چل ساڵیەوە هاتوون بۆ ئومەتەکەیان تەنها پێغەمبەر (محمد). نەبێت ، لەبەر ئەوە (محمد) (د.خ). پێغەمبەر و نێردراو نیە لەلایەن خواوە نەهاتووە ، هەروەها (کارل برۆکمان) لە کتێبەکەی بەناوی (تاریخ الشعوب الاسلامیە) ئاماژە بەوە ئەکات کە (محمد د.خ) لەدایکبونی چەند ساڵێک دواکەوتوە کە مەبەستی هەمان ئەو دەساڵەیە کە (لامنس) ئاماژەی پێ کردووە . هەروەها
• دائیرەی مەعاریفی ئیسلامیمان هەیەکە بریتییە لە مەوسوعەیەکی ئەکادیمی بە بەشداری چەندین خۆرهەڵاتناسی بەناوبانگ نووسراوە، وەکو (لویس ماسینیون و کارل برۆکمان)، بریتییە لە لێکۆڵینەوەی شارستانییەتی ئیسلامی لە تەواوی بوارەکانی (ئایینی و ڕۆشنبیری و وێژەیی و ڕامیاریی و جوگرافی)، وەرگێڕدراوە بۆ چەندین زمانی گێتی وەکو (فەرەنسی و ئەڵمانی و تورکی و ئۆردۆ و ...هتد)، پاشانیش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی. ئەم مەوسوعەیە وەك دەردەکەوێت بریتییە لە ناساندنی ئایینی ئیسلام و شارستانییەتەکەی، بەڵام بە پێچەوانەوە بەو پێیەی گەلێك لە نووسەرەکانی بڕوایان بە ئیسلام نییە وەکو ئایینی ئاسمانی،بگرە لەوەیش زیاتر تیایدا گومانەکانی خۆیان بڵاودەکەنەوە لەسەر کەسایەتی پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) و سروش و ...هتد، چەندین موژدەدەری مەسیحی و چەندین کەسی دوژمنی سەرسەختی ئیسلامی وەکو یەهودی و مەسیحییەکان قەڵەمی خۆیان تێدا بەکارخستووە و لە نووسەرانی ئەم مەوسوعەیەن.
ئەمە سەبارەت نەك بەم مەوسەعەیە، بەڵکو بۆ نووسینی زۆر خۆرهەڵاتناسی دیکەش هەر ڕاستە. دەبینین لەلایەن ئەم بەڕێزانەوە ئەمانە وەردەگیرێن، کەچی کاتێك گوتەی کەسانێکی وەکو( هیو ویندەر نبیلی و چارلز کلێرمۆن گانۆ) پێچەوانەی گوتەی ئەوان دەسەلمێنن، هەڵوەستەیەکی لەسەر ناکەن و پێمان ناڵێن خۆ ئەوان موسڵمان نەبوون وەکو الدجاني کە دونیایە قسەیان بە دوویدا کرد، ئایا بەرژەوەندی ئەو خۆرئاواییانە لەچیدا بووە کاتێك ڕاستییەکانیان باسکردووە…
• هەروەها هەندێک لە رۆژهەڵاتناسان گومان لەوە دەکەن کە (محمد د.خ) قورئانی لەلایەن خوداوە بۆ هاتبێت، راستیەکان دەشێونن و راڤەی هەڵەی بۆ دەکەن و بە خورافیات و جۆرێک لە نەخۆشی دەروونی و هستریای دادەنێن ، رۆژهەڵاتناسی ئینگلیزی (ویلز) دەڵێت ( محمەد هەندێک خورافیاتی نوسیوەو و دواتر لەنێو گەلەکەی بڵاوی کردۆتەوە ، ئەوانیش شوێنی کەوتونە)،هەروەها رۆژهەڵات ناسی نەمسایی (لویس شبرنگر)وەک دیاردەیەکی هستریا تەفسیری کاری پێغەمبەر (د.خ) دەکات و دەڵێت: ( ئەوەی ئیسلامی بڵاو کردەوە پێداویستی ئەو قۆناغە بوو کە تیایدا درووست بوو ، و محمد توشی هستریا بوبو ).
ئەمانە چەند نمونەیەکی کەم بوون خستنمە روو دەربارەی بۆچونی رۆژهەڵاتناسان بۆ ئیسلام و پێغەمبەر (د.خ) هەروەها قورئان کە سەرەرای بیر و بۆچونی لەو شێوەیەش، بەڵام بەشێکیان لە دوای لێکۆلینەوەی تەواوەتی موسڵمان بونی خۆیان راگەیاندووە وەکوو رۆژهەڵات ناسی فەرەنسی (دینیە) کە سەرەتا باسی دەمارگیری و توندرەویەکانی ئیسلامی دەکرد، بەڵام پاش لێکۆلینەوەو گەشتکردنی بۆ جزائیر موسلمان بونی خۆی راگەیاند . …
2- هەروەها تەوەرەی دووەم بە ئاینێکی راست و درووستی دادەنێن وەکوو چرایەکی دەبینن کە لە رۆژهەڵات دا شەوق بدات و دوور بونە لە شێواندنی راستیەکان . و هەندێکیان ئامانجیان وردبوونەوە و لێکۆلینەوەو گەیشتن بووە بە راستی بۆیە نوسین و کتێبەکانیان دوورن لە بابەتی هەڵبەستراو جیاواز لە گروپی پێشوتر کە لەسەرووتر باسم کردووە ،ئەمن رۆژهەڵاتناسەنەش کە لەم گروپە بوون بە (المستشریقون المونسیفون) ناسراون لەبەر ئەوەی لێکۆڵينەوەکانیان بابەتی و مەبەستیدار نین و ئەم ئاینەیان بە ئاینێکی تەواوەتی مرۆڤایەتی داناوە هەربۆیە بونەتە جێگای رەخنەو لۆمەی بەشێکی زۆر لە رۆژهەڵاتناسانی تری رۆژئاوا …
نمونە رۆژهەڵات ناس (توماس ارنولد) لەکتێبی ( الدعە الی الاسلام) ، کە تیایدا باس لە گیانی لێبوردەیی ئیسلام و موسڵمانان دەکات بەرامبەر ئاینەکانی تر لەسەرجەم قۆناغەکاندا ، بۆیە کاتێک ئەم کتێبە بڵاو بویەوە ، رەخنە گەلێکی زۆری لێ‌گیرا لەلایەن رۆژهەڵاتناسە دەمارگیرەکانی گروپی یەکەم.
• هەروەها رۆژهەڵات ناسی فەرەنسی (دینیە) لە دوای لێکۆلینەوەو دیراسەکردن لە جزائیر موسڵمانبونی خۆی راگەیاندبوو ، لەبارەی ئیسلام دەستی کرد بە نوسینی کتێبێک بەناوی (اشعە خاصە بنور الاسلام) کە باس لەهاتنی نەتەوەکەی دەکات بۆلای ئیسلام ، ئەمانەو چەندینی تر کە لە ژماردن نایەن بەسەر ئەم دوو کۆمەڵەیە دابەش بوون بەهۆی بیرۆکەکانیانەوە کە هەندێکیان بۆچونیان بۆ ئاینی ئیسلام ئەوە بووە کە ئاینێکی راست و درووست و تەواوکەری پێویستت مرۆڤایەتیە و بەشێکیش تۆقاون کە بەو شێوەیە بڵاو بۆتەوە و وەک ئاینێکی زلهێز دەرکەوتوە شان بەشانی ئاینی مەسیحی کەخەریک بوو جێگای لەق بکات، هەندێکیشیان کەوتونەتە نەشیرن کردن و بە ناراست دەرهێنان و گومان کردن لێی لە تەواوی ئەوشتانەی پەیوەندیدارن بە ئیسلام وەکوو لەسەرەوە ئاماژەم پێیان دا.
بیرورای زانایانی رۆژهەڵات ناس ده‌رباری ئاینی ئیسلام وەکو ئامانجی سەرەکی لە رۆژهەڵات :
١-جۆرج بێرناردشۆ:(١٨٥٦-١٩٥٠)
زانای ئینگلیزی جۆرج بێرناردشۆ له كتێبێكیدا به‌ناوی (موحه‌مه‌د) ده‌ڵێت: له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راست له‌نێوان كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كاندا موحه‌مه‌د كه‌سایه‌تیه‌كی بێهاوتایه له‌به‌ر نه‌زانی و ده‌مارگیری كه‌سانێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان واوێنا كردووه كه دوژمنی ئاینی مه‌سیحیه ئه‌وه‌ش به‌راستی بۆمن سه‌رسورمانێكی گه‌وره‌یه به‌ڵام من پێموایه ده‌كریێ هه‌موو جیهان به رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی ناوی ببه‌ن.
پێموایه ئه‌گه‌ر محمد له‌ژیاندا بووایه هه‌موو كێشه‌كانی جیهانی یه‌كلایی ئه‌كرده‌وه چونكه ئه‌و هه‌رده‌م بروای به ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری و پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌كان بوو.
له‌شوێنێكی تر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر موحه‌مه‌د له گۆره‌كه‌ی هه‌ڵسێته‌وه ته‌واوی كێشه‌كانی سه‌ر ئه‌م رووی زه‌مینه‌ی له كاتێكی دیاریكراودا له‌كاتی ته‌نها خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه چاره‌سه‌رئه‌كرد.
زانا ئه‌نوه‌ر جوندی له‌به‌رگی هه‌شته‌می كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت برناردشۆ پێیوایه ده‌بێت موحه‌مه‌د به‌رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی بناسرێت به‌پێی ئه‌و تویژینه‌وانه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وم كردووه.
ئه‌و ته‌واو دوور بووه له‌دژایه‌تی مه‌سیح ئه‌وه ئه‌بێته هۆكارێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی دان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و دابنێت ئه‌وروپاش له ئێستادا عه‌شقی بیروباوه‌ری بووه ده‌بێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌وه بسه‌لمێنن وله په‌یامه‌كی و خودی ئه‌و تێبگه‌ن.
جۆرج بێرناردشۆ كێیه؟
جۆرج بێرناردشۆ له ٢٦ی ته‌مووزی ساڵی ١٨٥٦ له دوبلنی پایته‌ختی ئیرله‌ندا له‌دایك بووه خاوه‌نی ٦٠ درامایه یه‌كێك له‌هه‌ره ناسراوترین ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی له به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن بۆ ئابووری بوو یه‌كێك له‌هه‌ره ره‌خنه‌گره دیاره‌كانی ئینگلیز دووجار خه‌ڵاتی نۆبلی پێدراوه له‌ساڵی ١٩٢٥ خه‌ڵاتی نۆبلی له‌بواری ئه‌ده‌ب وه‌رگرتووه وه له‌ساڵی ١٩٣٨له‌بواری باشترین سیناریۆی پێدراوه له ٢ی ته‌شرینی ساڵی له‌١٩٥٠ له‌هێرد فۆرد شایه‌ر له ئینگلته‌را به‌نه‌خۆشی مێشك كۆچی دوایی كردووه.
٢-ڤۆلتێر:
ڤۆلتێر فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی له‌په‌رتوزكی گه‌ران له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا له باره‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌ڵێت:له‌باره‌ی مه‌حه‌مه‌د ئه‌وترێت ئه‌و زۆر به راستگۆیی و جددیه‌وه كاری كردوه‌ه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هه‌ڵساوه به گه‌وره‌ترین رۆڵ له‌سه‌ر زه‌وی له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا كه ده‌كرێت مرۆڤ پێی هه‌ڵبستێت.
ڤۆلتێر كێیه؟
فرانسۆ ماری ئارویه دی ڤۆلتێر له‌ساڵی ١٦٩٤ له خێزانێكی بۆرژوازی له پاریس له‌دایك بووه له كۆلێژی لویسی گه‌وره‌ی یه‌سوعی خوێندووه سه‌ره‌تا رووی كردۆته خوێندنی یاسا به‌ڵام له‌وه‌وه به‌بیر و به‌نوسین رووی كردۆته ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه.
به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سوفی ئه‌وروپیه له‌سه‌ده‌ی نوێ‌دا هیچ نووسه‌ر وفه‌یله‌سوفێك له ژیانیاندا به‌قه‌د ڤۆلتێر به‌توانا نه‌بووه سه‌ره‌رای به‌ندكردن و دوورخستنه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی نزیكه‌ی ته‌واوی كتێبه‌كانی له‌لایه‌ن پیاوانی كلێساو ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و رێگاكه‌ی بۆ راگه‌یاندنی راستی به‌بوێری شه‌ق كردووه دووجار له ژیانیدا به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تی كردن به‌خانه‌دانه‌كان به‌ندكراوه.
له‌ساڵی ١٧٧٨ كۆچی دوایی كردووه پیاوانی كلێسه نه‌یانهێشت له‌پاریس بینێژن له‌ساڵی ١٧٩١ له گۆرستانی ناوداران له پاریس به‌خاك سپێردرا له‌دوای مردنی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فیه‌كانی له‌حه‌فتا به‌رگدا كۆكرانه‌ته‌وه چاپكراون.
٣-لیۆ تولستۆی (١٨٢٨-١٩١٠)
لیۆ تۆلسیۆی ئه‌دیبی گه‌وره‌ی جیهانی كه تا ئێستا جیهان چیژ له ئه‌ده‌به‌كی وه‌رده‌گرێت له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌ڵێت مه‌حه‌مه‌د له‌كاتی نه‌زانیدا به‌رووی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا رابوو به‌شانازییه‌وه ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی له نه‌زانی له چرنۆكی ئه‌و شه‌یتانانه‌ی كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی مرۆڤن رزگار كرد‌و هه‌موو جیهان له‌سایه‌یدا حه‌سایه‌وه چونكه به‌رنامه‌كه‌ی له‌گه‌ل عه‌قڵ و مه‌نتیق یه‌كیگرته‌وه به‌راستی رێگایه‌كی به‌رزو ئه‌وپه‌ری پێشكه‌وتنه من یه‌كێكم له سه‌رسامه‌كان به شه‌ریعه‌تی موحه‌مه‌د هه‌ر بۆیه خودای تاكو ته‌نها هه‌ڵیبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دوایین په‌یامبه‌رو دواین په‌یامیش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بڵاوبكرێته‌وه.
لیۆ تۆلستۆی كێیه؟
لێیڤ نیكۆلا ێڤیچ تۆلسۆی ناسراوه به لیۆ تۆلستۆی له ٩ی ئه‌یلولی ١٨٢٨ له گوندی یاسنا یاپا لیناغی روسیا له‌دایك بووه له‌سالی ١٨٤٤ چۆته زانكۆ له‌ساڵی ١٨٤٧ زانكۆی به‌جێهێشتوه‌وه خوێندنی ته‌واو نه‌كردووه له‌ساڵی ١٨٥٢ به ئاره‌زووی خۆی چۆته قه‌وقاز و له‌شه‌ره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌شداری كرد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نووسینی چیرۆكه‌كانی ناوبانگی ده‌ركرد به‌تایبه‌تی چیرۆكی قه‌زاقه‌كان به ناودارترین نووسه‌ری جیهانی ئه‌ژمار ده‌كرێت كه نووسینه‌كانی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌لگا هه‌بێت له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩١٠ له روسیا كۆچی دوایی كرد.
• لیستی ئەو سەرچاوانەی لەم شیکردنەوەیە بۆ ئەم ناونیشانە بەکارم هێناون :
1- هنری لامنس ( المستشرقون /هنری لامنس(لینک) )
2- کتابpdf( التاریخ الشعوب الاسلامیە)(کارل بروکلمان)
3- دائرة المعارف الإسلامية pdf
4- الدعوە الى الإسلام للمستشرق البريطاني سير توماس أرنولدpdf
5- أشعة خاصة بنور الإسلام مؤلف: اتيان دينيهpdf