مات برومفیڵد

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

 

خەباتی چەکداری سەر بە سەدەی ڕابردووە

کاتێک گەریلاکانی پەکەکە لە ساڵی١٩٨٤ دەستییان بە خەباتی چەکداریی کرد، شەڕی سارد بەرەو نەمان بوو. ڕێگان هەوڵیدەدا پاشەکشە بەئیمپراتۆریەتی ڕوسیا بکات، سۆڤیەت لە گواستنەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەدابوو بۆ سەردەمی گۆرباچۆڤ و سوپای کۆماری ئێرلەندا، تازە لەهەوڵەکانی بۆ تیرۆرکردنی مارگرێت تاتچەر شکستی هێنابوو.

هەندێک لە گەریلاکان لەوسەردەمەوە تاوەکوئێستا لە شاخەکان ماونەتەوە و هەڵمەتێکی بێکۆتاییان دژی تورکیە ئەنجامداوە. ئەم هەفتەیە، کاتێک بۆ لەناوبردنی چەکەکانیان وەک بەشێک لەپرۆسەی ئاشتی کە بەوردی چاودێری دەکرا لەشاخەکان هاتنەخوارەوە، بە شێوەیەکی سیمبولی کۆتاییان بە سەردەمی شەڕی ساردو هەڵمەتە چەکدارییەکان بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی هێنا.  عەبدولڵائۆجەلان، کەسایەتی سیاسی کورد کە لەدوورگەی ئیمراڵی زیندانییە، لەیەکەم دەرکەوتنی ڤیدیۆییدا دوای زیاتر لە ٢٥ ساڵ وتی: «بزووتنەوەی پەکەکە و ستراتیژی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی... سەردەمەکەی کۆتایی هات... باوەڕم بەچەک نییە، بەڵکو باوەڕم بەهێزی سیاسەتە.» 

گەریلاکانی پەکەکە بەجلوبەرگی کوردی و کڵاشینکۆفەکانیانەوە، بەڕوونی ژمارەیان لە گروپەکانی میدیا و بریکارە نهێنییەکان و سیاسەتمەدارەکان کە لەدامێنی شاخ چاوەڕێیان دەکرد، زیاتر بوون. ئۆجەلان لە گرتە ڤیدیۆییە مێژووییەکەیدا بەکراسێکی "پۆلۆی لاکۆستەوە" بینرا، ئەمەش وایکرد کوردانی ئاسایی ڕوو لەدووکانەکان بکەن بۆ کڕینی ئەو براندە.

ئەمڕۆ کاتێکی سەیرە بەڵام ئاشنایە.دەکرا پێش چەند هەفتەیەک، هەندێک لە مانشێتە هەواڵییەکانی ساڵی١٩٨٤ نوسرابان، بۆنموونە «گرژییە ئەتۆمییەکان بەرزدەبنەوە لەکاتێکدا ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی گاڵتەجاڕی سەرۆکی ئەمریکای بۆ فڕێدانی بۆمب گۆڕی». کوردەکان لەناو جەنگی ساردی نوێی سەدەکەماندا، بەنوسخەی نوێوە دەستوپەنجە لەگەڵ هەندێک لەپرسیارە کۆنەکان نەرم دەکەن. کاتێک هەرگیز شەڕەکان کۆتاییان نایەت، بەڵکو بەشێوەیەکی کۆتایینەهاتوو دەگۆڕێن بۆ شەڕی بەوەکالەت و چەقبەستوو، ڕاگەیاندنی سەرکەوتن یان شکست چ مانایەکی هەیە؟ لەنێوان تەشەنەکردنی بەرەوڕووبوونەوەی ناوچەیی، دەرئەنجامە ئەگەرییەکانی پەیماننامە لەگەڵ شەیتان و هاوتەریببوون بە ستەمکارە درێژخایەنەکانمان چین؟ 

کاتێک بەفڕۆکە بۆ بینینی ڕێوڕەسمی بەوردی چاودێریکراو دەچومە هەرێمی کوردستان، بەردەوام ئەم پرسیارانەم بەمێشکدا دەهاتن. پەکەکە سەرەتا لە تورکیە بوو، ڕێگایەکی زۆر جیاواز لەحکومەتی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەبەر. لە کاتێکدا پەکەکە بە پشتبەستن بەچەکی بازاڕی ڕەش شەڕی هێزە چەکدارەکانی تورکیای کردووە بۆ گەیشتن بە فیدراسیۆنێکی لامەرکەزی و ئۆتۆنۆم کە لەسەر بنەمای دیموکراسی ڕاستەوخۆو ئۆتۆنۆمی ژنان دامەزراوە، هەرێمی کوردستان ڕێبازێکی ئاساییتری گرتۆتەبەر. دوای جینۆسایدکردنی کوردەکانی عێراق لەلایەن سەدام حسێن و پاڵپشتی دڵسۆزانەیان بۆ لەشکرکێشی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣، نیمچە دەوڵەتێکی بە کوردەکانی عێراق بەخشیوە کە سامانی نەوت و ڕۆژئاوا پاڵپشتی دەکات.بەشێک لەهێزە تایبەتەکانی کوردی عێراق لەسەر خاکی "بێلایەن"پاسەوانی مەراسیمەکە دەکەن، کە ئاڵای ئەمریکایان لەسەر کڵاوە فرەڕەنگەکانیان داناوە.

بەوتەی ڕەخنەگرانی کورد، بەمشێوەیە هەرێمی کوردستانی عێراق بووەتە نوسخەیەکی دوبەی.لەوانەیە لێرە سەروەری یاساو ئاستی ژیان باشتربێت لەشوێنەکانی تری عێراق، بەڵام کۆمەڵەیەکی گچکەیدۆستی سەرۆک خێڵەکانی کورد لەکۆمەڵگە دەروازەدارەکاندا سامانیان کۆکردووەتەوە، لە کاتێکدا زۆرینە لەهەژاری و بێباکی سیاسیدا دەژین. هەڤاڵئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە لەدیارترین ڕەخنەگرانی هەرێمی کوردستانە، دەڵێت: «لێرە هیچ حکومەتێک نییە، بەڵکو تەنیا ‘دەسەڵاتدارن’... شۆڕشی دیموکراسیمان نەیتوانی وەربگێڕدرێتە سەر ڕەوایەتی ڕاستەقینە.» 

سەرەڕای ئەم کەموکوڕیانە، هەرێمی کوردستان دنیاییەکیجیاوازی تۆڕی تونێلە دوورەکانە کە هێشتا هەزاران گەریلای پەکەکە تێیاندا لەپەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیە خۆدەپارێزن. هەرێمی کوردستان بەئاسمانە ڕووتە بەرزەکانی و شانشینە سیاسییە دەستلێنەدراوەکانی کە لەسەر ناوبانگی ئازادیخوازانی پێشوو بنیاتنراوە، وێنەی ڕێگایەکیمتمانەپێنەکراوە بۆکوردەکانی تورکیە دەخاتەڕوو،کە زۆربەیان دڵخۆشن بەکۆتاییهاتنی دوژمنایەتییەکان، تەنانەت کەدەزانن دانانی چەکەکانیان بەبێ گەرەنتییەکی ڕوونی تورکیایە.

بەسە شەڕ، بەسە ئازار

کەشوهەوای ڕێوڕەسمی داماڵینی چەک ورووژێنەرە.دوای وەرگرتنی موبایل و کامێراکان لێمان، بەرەوشوێنی شاخاوی سیمبولی ڕێوڕەسمەکە چووین، ئەشکەوتێک کە بۆ یەکەمجار پەناگەی چاپخانەیەکی نهێنی کورد بووە لەشۆڕشی ساڵی ١٩٢٣ دژی هێزە داگیرکەرەکانی بەریتانیا.بەردەوام دەستەواژەی وەک "تاڵ و شیرین" و "حەبێک،هەردەبێت قوتبدرێت" لە گفتوگۆی نێوان بەشداربوان دەوترایەوە. شوێنی تایبەتی بۆ نوینەرانی «دایکانیئاشتی» تورکیەدانرابوو. ئەم ژنە سەرسەختانە کە هەموویان لچکی سپییان لەسەر بوو، لەشەڕی سوپای تورکیەدا منداڵیان لەدەستداوە.تەمەنیان لە شەست و حەفتاکاندابوو، ئازایانە ناڕەزایەتییان بەرامبەر بەردەوام سەرکوتکردنی دۆزی کورد لەلایەن تورکیەوە دەردەبڕن و ڕووبەڕووی مەترسی سزای قورسی زیندان دەبنەوە. یەکێکیان وتی: «بەسە شەڕ، بەسە ئازار، بەسە خوێڕشتن. ئێمە تەنیا ئاشتیمان دەوێت، ئەوکاتە هەمووشتێک باش دەبێت.» سەرەڕای ئەم قسە ئازایانە، ڕوخساری خەمبار بوو. ئەندامانی دیکەی شاندەکەی لەکاتی مەراسیمەکەدا دەگریان.

خودی گەریلاکانی پەکەکە بەئاشکرا، سەرسەخت و خۆڕاگرن، تەنانەت لەکاتێکدا دان بەسەختی ئەو هەنگاوەدادەنێن دەیگرنەبەر. بەپێی ڕێوڕەسمەکە، ژمارەیان لە٥٠٪ی ژنان پێکهاتووە و بەسێ هۆزات، فەرماندەی باڵای ژنی پەکەکە، سەرۆکایەتی دەکات. لەڕاگەیەنراوێکی پێشتر ئامادەکراودا وتی: «وەک دەزانین، ئەم دەستکەوتانە بەئاسانی، بەبێ قوربانی و تێکۆشان بەدەستنەهاتوون.» دەنگی لەناو شاخە بەرزەکان زایەڵەی بوو. «بەپێچەوانەوە، هەموودەستکەوتەکان بەقوربانیدانی قورس و تێکۆشانی سەرسەختانە بەدەستهاتوون.» 

ئەم ڕووداوە، شەڕێکی گێڕانەوەی تیمە سینەماییە کێبڕکێکارەکانە، هەر لایەک هەوڵدەدات بانگەشەی سەرکەوتن بکات.لە کاتێکدا تەلەڤزیۆنی تورکیە وێنەی چەکە سوتاو و ڕەشداگەڕاوەکان پەخش دەکات، ئەردۆگان باسی «تورکیەی بێ تیرۆر» دەکات، کوردەکان هیوادارن چەکدانانی پەکەکە ڕێگا بۆ چاکسازیی ناوخۆیی تورکیە و داهاتوویەکی باشتر بۆ کوردەکانی ناوچەکە خۆش بکات. سەرەڕای هەوڵی هێزە ئەمنیەکان بۆ ڕێنەدان، هەندێک لەئامادەبوان بەسەرپێچیکردن لەبڕیارەکان، هەڵدەستان، چەپڵەیان لێدەداو دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی»یان دەوتەوە. کوردەکان لەجیاتی ڕادەستکردنی چەکەکانیان بەدەسەڵاتدارانی تورکیە، بەئەنقەست چەکەکانیان کەڵەکە دەکردو سوتاندیانن. هۆزات وتی: «ئێمە بەویستی خۆمان چەکەکانمان دەسوتێنین... وەک هەنگاوێکی نیازپاکی و ورەبەرزی.» 

ئامادەبوونی نوێنەرایەتی "باسک"لەڕێوڕەسمی چەک دانانەکە!

ئێستا چی ڕوودەدات؟ ڕێگای ئاشتی هەڵدێرە، بەڵام مەحاڵ نییە. بزووتنەوەی ئازادیبەخشی ئیرلەندا، ئەفریقای باشور و باسک، کە هەموویان پاڵپشی ئایدیالی کوردن، ئەگەری سنوردارییەکانی پرۆسەی ئاشتی نیشاندەدات. (لەهاوکاتێکی بێمانا، بەڵام سەرنجڕاکێش، دەوترێت سەرکردەیەکی دوورخراوەی باسک لەکاتی دانوستانەکانی ئاشتی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ ئیسپانیا بەهۆی پۆشینی کراسێکی لاکۆستەوە جەنجاڵییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش بووە هۆی تۆمەتی پارانۆیایی "جۆرێک پەرێشانی دەرونی بەردەوام و درێژەدار، نەخۆش توشی بەرزەفڕی یان بەدگومانی خراپ دەکات، بەڵام بەشەکانی تری کەسایەتی ئەم نەخۆشە وەک خۆیان دەمێننەوە – فەرهەنگی کوردستان بەرگی یەکەم" بە هاوکاری لەگەڵ فەرەنسا..) 

ئیگۆر زۆلایکا، نوینەری سیاسی باسک که لەڕێوڕەسمی چەکدانانەکە ئامادەبوو، هەستی “سەرەگێژە”ی پارتەکەی لە ئەزموونی کورددا دەبینێت، کاتێک هەنگاوی پێویست “کوێرانە”یان لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ بەشداریکردنی پەرلەمانی ناوە. وتی: "ساتێکی مێژوویی بوو، ساتێکی پڕ لە هیوا". “بێگومان، گومان بەشێکە لە هەر ساتێکی لەوجۆرە و ئەوەش قابیلی تێگەیشتنە.”

هاوکات لەمەراسیمەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بنیاتنانی ئاشتی ئامادەبوون و لە پرۆسەی داماڵینی چەک نیگەرابوون، چونکە ئەم پرۆسەیە بە "پێچەوانەوە" ڕێدەکا: چەکی کوردەکان پێش هیچ بەدیلێکی کۆنکرێتی دادەنرێت، بێئەوەی لایەنی سێیەم چاودێری ئەگەری هاتنەناوەوەی پەکەکە بۆ ژیانی سیاسی تورکیا بکات. زولایکا بیردێنێتەوە و وتی: "ڕاستە ئێمە ستراتیژییەکمان هەبوو، یەکگرتووبووین و پشتیوانی گەلەکەمان هەبوو، وایکرد پرۆسەکە بەرەوپێش هەنگاو بنێت". 

ئێستا کوردەکان لە تورکیا لەگەڵ قەدەغەکردنی بەردەوام و دەستگیرکردنی هەزاران هاوڵاتیی، حزبی سیاسی،نوێنەری پەرلەمان و چالاکوانیانهەیە. هاوکات، نوێنەرانی کورد باسی گواستنەوەی بەرپرسیاریی لە پەکەکە و گروپە پزشکۆکانی بۆکۆمەڵێک دامەزراوەی مەدەنی و سیاسی  پەیڕەوکەر لەدیدگای فیدراڵی ئۆجەلان، دەکەن.ئازادکردنی سیستماتیکی زیندانیانی سیاسی کورد، ئیرادەی تورکیا بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی نیشاندەدات، بەڵام تا ئێستا ئەردۆگان تەنها بە پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی نوێی پەرلەمانی بۆسەرپەرشتیکردنی پرۆسەی داماڵینی چەک وەڵامیداوەتەوە. پرۆسەی ئاشتیی پێشووی تورکیا و کوردەکان بەهۆی گۆڕانکارییە ناوخۆیی و جیۆپۆلەتیکیەکانەوە سەرینەگرتووە، هاوکات هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بەردەوامن، جگەلەوەی گوایە ئاگربەست هەیە.

خاڵی وەرچەرخانی کلیلی

ئەوەی لەداهاتوو ڕووبدات، ئەم ڕێوڕەسمە خاڵی نەگەڕاوەیە بۆ تێکهەڵچوونی چەند دەیەیەک و بەمەش خاڵی وەرچەرخانی کلیلییە بۆ هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. لەکاتێکدا شرۆڤەکارانی سیاسی حەزدەکەن باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئەردۆگان بەکوردەکان بگەڕێننەوە بۆ هەوڵە دوورلە چاوەڕوانییەکانی بەدەستهێنانی پاڵپشتی کورد لە پەرلەمانی تورکیا، بەڵام دەرئەنجامی ئەم پرۆسەیە نەک تەنیا تورکیا، بەڵکو کاریگەری لەسەر چەند گۆڕەپانێکی سەرەکی شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت. لە کوردستانی سوریە، دراوسێی سوریە، وابەستەکانی پەکەکە ئازایانە لەدژی داعش و تورکیە جەنگاون بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دانپێدانەنراو کە ملیۆنان کەس لەدەوری دیدگای فیدراڵی خۆی یەکدەخات.پێویستە گواستنەوەیەکی کاریگەر بۆئاشتی هاوکاری ئەم کوردە جەنگاوانە بکات کە هاوپەیمانی ڕۆژئاوان لەدانوستانە بەردەوامەکانیاندا، چونکە هەوڵی پاراستنی خۆسەری و هاوکات ئاشتبوونەوە لەگەڵ هێزە ئیسلامگەراکانی هاوپەیمانی تورکیە دەدەن کە هەژمونیان بەسەر دیمەشقەوە کردووە.

تورکیا زیاتر لە ١٠٠ بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان لەداگیرکارییە نافەرمییەکانبونیاتناوە، فڕینی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی قەدەغە و هەزاران هێرشی ئاسمانی بێئەنجامی کردووە،که زیاتر خەڵکی سڤیل و ڕۆژنامەنوسانی کوشتووە. ڕێبین بەکر ڕۆژنامەنوسی کورد،لەهێرشێکی ئاسمانی ڕزگاری بووە کە دوو هاوکاری کوشتووە. وتی: «ئێمە ئەندامی هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی نین، بەڵکوڕۆژنامەنوسین، وەک ئێوە»، برینەکانیمان نیشاندەدات.

جگەلە ئەگەری کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییانە و بەدیهێنانی سەقامگیری بۆهەرێمی کوردستان و سوریا، ئاگربەست دەتوانێت ڕێگا بۆ ڕێکخستنەوەی جیۆپۆلەتیکی فراوانتر بڕەخسێنێت. لەمێژە تورکیە، ئێران، عێراق و (حزبی دەسەڵاتداری کورد) ناکۆکییەکانیان وەلاناوە و لەچوارچێوەی جۆراوجۆردا دژی پەکەکە هاوئاهەنگن، بەڵام لە ئەنکارا، لەوانەیە ئەم هاوکێشەیە بگۆڕێت. ئەمە بۆ زۆربەی کوردەکان گرنگە کە ڕێککەوتنی ئاشتی نەک لەلایەن ئەردۆگان، بەڵکو حکومەتی باخچەلی، کەسایەتی ناسیۆنالیستی ڕاستڕەوی توندڕەو بەرەوپێش دەچێت.بەگشتی باخچەلی وەک نوێنەری «حکومەتی قوڵ»ی تورکیە دەبینرێت، کۆمەڵەیەکی سەربازی، ئەمنی، کە لەکۆتاییدا گرنگی بەپشتگیری ئەردۆگان نادات، بەڵکو گرنگی بە پاراستنی پێگەی ناوچەیی تورکیە دەدات، لەدژایەتیکردنی ئێران و ئیسرائیل.

لەلایەک، ڕەنگە ئەنکارا ئومێدەواربێت که دژایەتی و پرەنسیپی لەمێژینەی ئۆجەلان لەگەڵ ئیسرائیل، هەر پشتیوانییەکی گریمانەیی ئیسرائیل لەئایدیالی نەتەوەیی کوردەکان نەزۆک بکات. بە تایبەت، تورکیەبەم دواییە بەڵگەیەکی بڵاوکردەوە سەرۆکی کوردی زیندانی هۆشداری دابوو،ڕێگانەدەن ئیسرائیل دەسەڵاتی خۆی لەڕێگای ناوچە کوردییەکان لە سوریە و ئێران فراوان بکات، «کوردستان بکاتە غەزەیەکی تر».

لەلاکەی دیکە، ئەنکارا بەوڕادەیەینێوان ئێران و پەکەکە وەک زەواجێکی بەرژەوەندی دەیبینێت، وریایە و هاوکات ئومێدەوارە هەڕەشەی قۆستنەوەی کوردەکان لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی داهاتووی نێوان تورکیە و ئێران نەزۆک بکات. لەخراپترین دۆخدا، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی ئەنکارا بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە واشنتۆن بە تیشکخستنەسەر بڕوانامەی دژە ئێرانی، تەنانەت ڕەنگە بەرژەوەندییەکانی تورکیە و کورد ڕاستەوخۆ لەدژی حکومەتی ئێران هاوتەریب بن. ئەگەر پەکەکە بەگشتی چەکەکانی دابنێت، دوورنییە زۆربەی چەکەکان بکەونە دەست پژاکەوە، کە جدیترین هێزی چەکدارییە لەناوچەکە و توانای هەڕەشەکردنی لە تاران هەیە.

چ ڕێککەوتنی ئاشتی بەردەوام بێت و چ بەردەوام نەبێت، پێگەی ستراتیژییەتی کوردەکان واتا ئەوان ئامادەن فشاریناهاوسەنگ بخەنەسەرئەوەی بەزۆروزەوەند هاوشێوەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سێلایەنەی نێوان تورکیە، ئیسرائیل و ئێرانە، لەگەڵ عێراق و سوریە وەک بەرەی شەڕی کلیلی. هەڤاڵئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، وتی: «ئەگەر ڕێگا بەکوردەکان بدرێت بەشێکبن لەسەقامگیری، نەک فاکتەرێک بۆ فشاری زیاتر، بۆ هەموان باشترە.» لەگەڵ ئەوەشدا، دوو ڕۆژ پێش گفتوگۆکەمان، درۆنە خۆکوژییەکان کە لەوانەیە ملیشیاکانی سەربە ئێران هەڵیاندابن، بەسەر سلێمانیدا کەوتنەخوار. ئەم واقیعییەتە، بەیتە خەمناکەکانی شاعیری گەورەی کورد ئەحمەدی خانی بیردێننەوە کە سێ سەدە لەمەوبەر نوسیویەتی: «کوردەکانهاوشێوەی دیوارێکی گەورە لەنێوان تورکەکان و فارسەکان ڕاوەستاوون.../ هەر دوو لا قبیلەی کوردەکان/ دەکەنە ئامانجی تیرە ژەهراوییەکانیان.» 

نوێنەرانی کورد بە گەشبینییەوە، ڕێوڕەسمی چەکدانانەکە بەخاڵی وەرچەرخانیخەبات و خیانەتێکی درێژخایەنیان لەسەدەی بیستەم بەدیدگای ئۆجەلان دەناسرێتەوە بۆ بزووتنەوەیەکی ئاشتییانە لە سەدەی بیستویەک، کە بەدوای گۆڕانکاریی لەخوارەوە بۆ سەرەوە و بنەڕەتییدا دەگەڕێت. گەریلا وەک ئاماژەیەکی سیمبولی، یەک بە یەک کڵاشینکۆفەکانیان لەناو کەڵەکەی پەنا ئاڕپیجی و بیکەسی دادەنێن. دار و بەنزینی تێدەکەن و ئاگری تێبەردەدەن.

ئاگری چەکەکان بەشێوەیەک دانراون لەئاگری نەورزۆ بچێت، کە هێمای ژیانەوە و نوێبوونەوەیە. بەڵام لەگەڵ ئەم هێما گەشبینییە، لەڕاستیدا چەکەکان سوتێنران. بەگەڕانەوەی چەکدارانی گەریلا بۆ شاخەکانیان، دەستەکانی دەیانساڵە چەکیان بەدەستەوەیە، نهۆ بەئازادی لەپەنایانەوە هەڵپەسێدراوە.

iran-emrooz

وتاری نووسەران