
ئەنجێلیک ماونیەر – کوهن*
لەفارس ییەوە: ئەرسەلان حەسەن
کارەساتەکانیژینگەسەریکێشاوەتە ئاوارەبوونی خەڵک بەتایبەتی لەناو وڵاتانداو زیاتر گەرمبوونیدنیا، ئەم گۆڕانکارییانە لەدەیەکانی داهاتوودا زۆربڵاوتر دەبن، بەڵام لەسەرووی ئەو پێشبینی و هەڕەشە مەترسیدارانەی نوقمبوونی "باکوور" لەژێر فشاری کۆچبەرانی "باکوور"دا، ئەمڕۆ کەس ناتوانێت پێشبینیچۆنبوونی ڕەهەندەکانیبکات.
زیاتر پێش سەدەیەک،کۆڕەوی پێچەوانەیهاوڵاتییانی "گونا"کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەیەکی سەربەخۆیە لەپەنەما، بەهۆیبڵاوبوونەوەیکۆلێراو تای زەردلەکەناراوەکانی کاریبیئاوارەبوون و لەدوورگەکانی"سان بلان" گیرساونەوە. نەوەکانیان لەدوورگەی قڕژاڵەکان، نیشتەجێبوون.
نزیکەی ١٣٣٠٠ کەس لەم دوورگە گچکەیەدا دەژین،تەنگەبەری شوێنەکە تاکە کێشەیان نییە. زریانی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاوی دەریا، زوو ژیانی دانیشتوانەکەی مەحاڵدەکاو گەڕانەوەیان بۆوڵاتبەتاکە چارەسەری شیاو دەزانن. حکومەتی پەنەمالەوێگوندێکینوێیدروستکرد وگونایەکان دوایزۆردواکەوتنی تەواوبوونیان تێیاندا نیشتەجێدەبن. بەوتەی فاینناشناڵ تایمز "یەکەم پەنابەرانی ژینگە"ن لەکیشوەری ئەمریکا،بەهۆیبەرزبوونەوەی ئاوی دەریالەدوورگەکەیان ئاوارەدەبن.
لەدووری ١١ هەزار کیلۆمەتر بەخێرایی فڕینی باڵندەکان لەئۆقیانووسی ئارام، "توڤالو"ەکان حکومەتی دوورگەیەکی دیکەن و بەهۆی گەرمبوونی زەوی بەپێی پێشبینییەکان، ناچارن لەداهاتوویەکی نزیکدا بڕیار لەچارەنووسییان بدەن. لەتشرینی دووەمی ساڵی٢٠٢٣، دەسەڵاتدارانی دوورگەکانو ئوستڕالیا ڕێککەوتنئوستڕالیا ساڵانە مۆڵەتی مانەوە، کار، خوێندن، تەندرووستی و ڕەگەزنامە بە٢٨٠ تۆڤالو (کەنزیکەی ١١٢٠٠ کەسن)،بدات. کۆزیا ناتانۆ، سەرۆکوەزیرانی توڤالۆ ئەوڕێککەوتنە دوولایەنە ناجێگیرەی بە "تروسکەی هیوا" ناوبردو جگەلە ناکۆکی سەربازی، بەڵامیەکەمدیاردەیە لایەنەکان ئاماژە بەگۆڕانیژینگە و کاریگەرییەکاولکارەکانیدەکەن. بەپێچەوانەی شرۆڤەکارانێکدەیڵێن، هاوڵاتییانی ئەم دوورگە پۆلینیزە "پەنابەریژینگە"یان پێنادرێت.
کۆچی پەرشوبڵاو
چەمکی "پەنابەریژینگە"لەمافە نێودەوڵەتییەکانی ڕێککەوتنی جنێڤی ساڵی١٩٥١، بۆناساندنی دۆخی پەنابەران نەهاتوە و بۆهەڵاتوانی شەڕ، تووندوتیژی، پێکدادان یان ڕاوەدوونان و ئازاردراوانە. نزیکەی پێش ١٠ساڵ، ئەم چەمکە بەدەربڕینی جیالەباسە گشتییەکانداهاتووە. باسەکانی کۆچی پەرشوبڵاو لە "باشوور"ەوە بۆ "باکور"و ناڕێکیوایان لێدەکات حەتمی بن. گەرچی پرسی کۆچی ژینگە لەکارنامەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گۆڕانی ژینگەی دووبەی کۆتایی ساڵی٢٠٢٣دا هاتووە و دانانی سندووقێک بۆقەرەبووکردنەوەی وڵاتانی زیانلێکەوتوو بڕیاری لێدرا. گۆنۆلا ئۆدری، بەرپرسی بەرنامەی کۆچ و گەشەپێدان لەئاژانسی فەرەنسیگەشەپێدانجەختدەکاتەوە: "پێشتریش تووێژەران، دنیای گەشەپێدان و میدیاکان باسی ئەم بابەتەیاندەکرد". دەڵێت: "پەیوەستە بەدوولایەنی گرژی دۆخی ژینگە و کۆچ وڕەنگەهۆکاری سیاسییان کاریگەری تەقینەوەی هەبێت."
ئامێرسازی
پرسەکەلەوە ئاڵۆزترەکە ڕۆژنامەگەری و هەندێکڕەوتیهاندەر باسی لایەنی نیگەرانکەری دەکەن یان ناکەن و دژەبێگانەیپەنهانی، گرنگی بەولایەنە نیگەرانکەرە نادات.دیارە کارەساتە ژینگەییەکان: زریانەکان، ئاگرکەوتنەوە، وشکەساڵی یان لافاوەکان، هۆکاری ئاوارەبوونێکیزۆر و زۆربووننی. شیکارە ئەزموونییەکان دەریدەخەن ئەم ئاوارەبوونانە کاریگەرییان بەسەر سنوورەوە زۆرنابێت و لەماوەیەکی کەمدا، لەخاکی هەمان وڵاتدا دەبنەقووربانی کارەسات و زۆرجاربەکاتی. بەپێی ڕاگەیەنراوی "سەنتەری چاودێری ئاوارەبوون" لە ساڵی٢٠٢٢، ڕووداوە زۆرەکانیژینگە ٣٢.٦ ملیۆن کەس (٧٠٠هەزارکەس بەهۆی کارەساتی زەوی، بوومەلەرزە) بەناچاری ئاوارەبوون. لە ساڵی ٢٠٠٨، دامەزراوەکە لەم دیاردەیەی کۆڵییەوە، ژمارەکە لەنێوان ١٥ و ٤٠ ملیۆن کەس بووە. گنۆلا ئۆدری جەختدەکاتەوە: "وڵاتانیدانیشتوان زۆر لەهێڵی پێشەوەن و هەڕەشەی مەترسی سەقایان لەسەرە". بۆنموونە هیندستان، چین، فلیپین، بەنگلادیش، پاکستان یان نەیجریا لەئەفریقا.
بەڵام کۆچی ژینگە لایەنێکیتری هەیە ودەرککردنی دژوارترە. ئەمجوڵانە بەهۆیڕووداوەکتوپڕەکان نییە، بەڵکو وەک کەیسیدوورگەیقڕژاڵەکانیان توڤالو، گۆڕانەخاوەکانیبەرزبوونەوەی ئاوی دەریا، بەبیابان بوون، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بەخوێبوونی ئاو یان زەوی. هەرگیز گۆڕانیژینگە تایبەت نییە بە "باشوور" و ئەمریکا و ئەورووپا، کە بەوتەی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی، بەر لەپیشەسازیگەرمترنو لێکەوتەی گەرمان. لەئەنجامی پێودانی خێرابوونیڕێساکان، لەساڵی٢٠٥٠، ئەمەدەبێتەهۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانێکی لانیکەم دەیان ملیۆنی. بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوی ئۆکسفام، ژمارەکە دەگاتە ٢١٦ملیۆن. بەوتەی ئەنستیتۆی ئابووری و ئاشتی زانکۆی ئوسترالیا، دەگاتە ملیارێک. پێویستە پێش بەجدیگرتنی ئەم پێشبینیانەو بە "ژینگە" زانینی کۆچی داهاتوو، فاکتەرە یەکلاییکەرەوەکانیتری ژینگەیی بەرایی کۆچییان لێجیابکەینەوە: هەژاری، بژێوییان ناکۆکی کەمبوونەوەی سەرچاوەکان، کەنزیکەی بەهۆی تێکچڕژانی ئەم فاکتەرانە مەحاڵە.
زۆرجار ئەم پێشبینییەوریاکەرەوانەباسی سیاسەتی گشتی ناکەن، کە دەکرێتبۆهاندانی خەڵکئامادەبکرێنتا وازبێنن لەوڕێڕەوە دیمۆگرافیانەیبەسەریاندا سەپێنراوەیانڕێڕەوی کۆچبەریناوازە بۆکردنەوە ئامادەبکەن.گۆنۆلا ئۆدریدەڵێت: "نزیکەی ٣٠ساڵە هەوڵدەدرێت کۆچی ژینگەپێشبینی بکرێت. پێویستە ناشارەزاییمان لەمکارە قبووڵبکەین. زۆربە وابیردەکەنەوە کاتی هاتووە لەجیاتی هەوڵدان بۆ ژماردن و سەرنجدان لەچەندایەتی، چەمکی زیاتری چۆنایەتی یان بەدەربڕینێک، فۆکەس خستنەسەر هەوڵو بیرکردنەوە لەبەڕێوەبردنی کۆچ و سیاسەتەکانی گونجاندن لەگەڵ گەرمبوونیژینگە".
* (ڕۆژنامەنووس)
ir.mondediplo.com