ئەرسەلان حەسەن

نووسینی هۆنراوە بۆ منداڵان لەئێستادا زیاتر ئاوڕی لێدراوەتەوە و لێدەدرێتەوەو ئەوەندەی هۆنراوە بۆ منداڵان دەنووسرێت، دەتوانین بڵێین کەمتر ژانرەکانی تر دەنووسرێت، بەڵام زۆرێک لەوهۆنراوانە مەرجەکانی نووسینی هۆنراوەی بۆ منداڵانیان تێدا نییە و بێگومان مەرجەکانی نووسینی هۆنراوەشخۆیان دەبیننەوە لە: (زمانێکی سادە و ساکار،بەهێزیڕەگەزی خەیاڵ، واتە خەیاڵاوی بێت،ڕەمزی و هێمایین یان خوازەیی نەبێت،هەڵقوڵاوی دنیای منداڵان بێت،ڕاستەوخۆ ئامۆژگاری نەکات)،کە نووسەر دەتوانێت هەمیشە لەیادەوەرییدا بمێنێتەوە و لەکاتی پێویست،ئاوڕییان لێبداتەوە و سوودیان لێوەربگرێت و ناشێ نووسەر ئاگای لەوەنەبێتبۆنەوەیداهاتوو دەنووسێت و هەرلادان و پەروەردەیەکی نادروست، داهاتوو بەرەو کام هەڵدێر دەبرێت.

هۆنراوە بۆ منداڵان لەمڕۆدا بووەتە باسی ڕۆژەڤیخەمخۆرانی،بەڵامگەر سەیری هەندێک هۆنراوەیبۆ منداڵان بکەین دەبینین ئەو باسکردنانە تەنها باسن و ڕۆڵ و کاریگەرییان لەم پرسەدا نییە یان هەندێک لەنووسەرانی هۆنراوەی بۆ منداڵان گوێی پێنادەن و بەلایانەوە گرنگ نییە.

بۆیە کاتێک هەموو نووسەران و شارەزایانی ئەم بوارە هۆنراوەیەکی لەمشێوەیان دێتە بەردەست، پێویستە لەگەڵ نووسەرەکەی ڕاشکاو بن و داوەرییەکی دادپەروەرانەی بابەتەکە بکەن. ئەودەمئەوانەی بۆ منداڵان دەنووسن، بەڵام نووسینەکانیان پەیوەندی بەدنیای منداڵانەوە نییەو سوودو چێژیانپێناگەیەنێت، لەهیچ گۆڤار و ڕۆژنامەیەک بۆیان بڵاونەکرێتە.

زۆرجاریشکە بەپێی بابەتەکە توانا و بەهرەیەک لەنووسەردا بەدی دەکرێت، وایکردوە وەک هاندان و دەستگرۆییهۆنراوەکە دەستکارییەکی کەمی بوێت، دەستکاری بکرێت و نووسەری هۆنراوەکە لەمەرجەکانی نووسینی هۆنراوە بۆ منداڵان ئاگاداربکرێتەوە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکردو ئەمەش تەنها چەندجارێک، گەر نووسەریش هەر گوێی پێنەدا، هۆنراوەی لەوجۆرەی بۆ بڵاونەکرێتەوە.

هەروەها هەندێک هۆنراوەی بۆ منداڵان دوورودرێژنو ئەمەش وادەکات منداڵ نەیخوێنێتەوە و ئەزبەری نەکات. بۆیە دەتوانین بڵێیندەبێت هۆنراوە بۆ منداڵان کورتوپووخت و کۆتاییەکەشی هیوابەخشبێت، کەمنداڵ چاوەڕوانی دێڕی تر نەکات.

وتاری نووسەران