
ئومێد محەمەد ساڵح
پێش ئەوەی باسی ئەو دەستکەوتانە بکەم پێویست دەکات کورتەیەک لە مێژووی چەپ لەو وڵاتە بخەمە ڕوو.
مێژووی چەپ و مارکسی لەو ولاَتە بۆ ساڵی 1935دەگەرێتەوە بەڵام لە ساڵی 1943حزبی شیوعی سریلانکا کەرت بوو بۆ دوو حزب و بەسەر بەرەی(مۆسکۆ و پەکین )دابەش بوون لە ساڵی 1965 کەرتبونێکی تر بەسەرۆکایەتی روهانا فیجوێرا ئەنجامدرا و حیزبی بەرەی ڕزگاریخوازی میللی (JVP) پێکهێنا ئەو بەرەیە پتر مۆرکێکی کرێکاری هەبوو هەروەها لەسیاسەتیدا سەربەخۆ بوو، لەمێژووی خەباتیدا دوو جار شوڕشی چەکداری کردووە بەلام دەسەڵات بەهاوکاری نێودەوڵەتی وە بەتایبەتی هندستان هەرەسی بە بزوتنەوە چەکداریەکان هێناوە.
لەساڵی 1994ئەو حزبە خەباتی پەرلەمانی هەڵدەبژێرێت لەو ساڵەدا یەک کورسی لەکۆی 225بەدەستدێنن،هەروەها لەهەڵبژاردنی 2020تەنها(3)کورسیان بەدەست هێنا.
ژمارەی دانیشتوانی سریلانکا نزیکەی (23) ملیۆن کەسەو لە چەند نەتەوەو ئایین پێکهاتووە (70% بوزی، 15%هیندۆس،15%کاسۆلیک) 80%ی تامیلەکان هیندۆسن.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2001 (بەرەی نیشتمانی یەکگرتوو )کە حزبێکی راسترەوە دەسەڵاتی وەرگرت، سیاسەتی بەتایبەتکردنی پەیڕەوکردو(خصخصە)لە ئەمریکا نزیک بووەوەو رۆژ دوای رۆژ گەندەڵی پەڕەی دەسەند و هەژاری باڵی بەسەر کۆمەڵگادا دەکێشا ئەو هۆکارانە وایان لە گەلی سریلانکا کرد لە ساڵی 2022راپەرێت و بەسەرکردایەتی بەرەی ڕزگاریخوازی میللی و خودی سەرۆکی بەرە(ئانۆرا کۆمارا ) خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕابگەیەنن و کارگەیشتە ئەو ڕادەیەی کۆنترۆڵی کۆشکی کۆماریان کردو سەرۆکی وڵات دەستی لەکار کێشایەوە ئەو خۆپیشاندانە فراوانە بووە هەوێنی دەسکەوتەکان ئەوەبو لە21/9/2024 هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو ( ئانۆرا کۆمارا راجاباکسا) سەرکەوت و بووە سەرۆک،لە 14/11/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدرا و بەرەی ڕزگاریخواز لەکۆی 225کورسی بووە خاوەنی(159)کورسی. ئەو دەرەنجامە مێژووییە بۆ چەپ و کۆمۆنیستەکانی سریلانکا بەڵگەی خەباتی بێوچانیانیانە و گەواهی ئەوەیە کە میللەتێکی زیندوون.