فۆکۆیاما

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

فۆکۆیاما فەیلەسوفی سیاسی، تیۆرسێن و نووسەری ئەمریکی زیاتر بەهۆی تیۆرەکانی دیموکراسی و مێژوو ناسراوەو لەنوێترین نووسینی بۆ (فارن ئەفرز)، بەڵگەی هێناوەتەوە بۆ سەرهەڵدانی ڕەوتە پۆپۆلیست و ڕاست تووندڕەوەکان لەهەڵبژاردنەکانی دنیا لەدواهەفتەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ تائێستا، دەکرێت ئومێدمان بە بەرەوڕووبوونەوە بەپاشەکشەی دیموکراسی بەهۆی سندووقەکانی دەنگدان و هاندانی هەموو دەنگدەرانەوەهەبێت.  

لیبراڵەکان بەدرێژایی "ساڵی هەڵبژاردنەکان" تووشی بیرکردنەوەیەکی تووندیکارەساتباربوون. زۆر نیگەران بوون بەزیادکردنی دەنگەکانیسیاسەتمەدارانی دەسەڵاتخواز و پۆپۆلیست و پتەوکردنی دەستکەوتەکانیان، لەنێویاندا ڤیکتۆر ئۆربان لەهەنگاریاو نارێندرا مودی هیندستان. بەپێی شیکارەکەی شووباتی ٢٠٢٤ی دامەزراوەی "فریدۆم هاوس" دەربارەی ئازادی لەجیهاندا، جیهان بەدرێژایی نزیک لەدوو هەفتە لەقۆناغێکی پاشەکشەکردنی دیموکراسیدایە. ئەم پاشەکشەکردنە بەهۆی سەرهەڵدانی دەسەڵاتە زلە دەسەڵاتخوازەکانی وەک چین و ڕووسیە، شەڕی گەرماوگەرمی ئۆکرایناو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناسیۆنالیستە پۆپۆلیستەکان لەوڵاتانەی دیموکراسی سەقامگیر، وەک ئەڵمانیا، هەنگاریا، هیندستان و ئیتالیا.

لەوانەیە نیگەرانکەرترین خاڵ لەناوەڕاستی تەمووز بۆ لیبراڵەکانی خوازیاری پاراستنی دنیایەکی ئاسایش بۆ دیموکراسییەکان ئەوەبێت، کۆماریخوازانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکایان وەک کاندیدی سەرۆکایەتی حزبەکەیان و جی دی ڤانس وەک یاریدەدەر پەسندکرد. هەر چەند ترەمپ هەوڵیدا هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی ئەمریکا پووچەڵ بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تاکە بژاردەی حزبەکەی بوو. تازە لەتیرۆرکردن ڕزگاری ببوو. بەردەوام مست ڕاوەشاندن و بانگەوازەکانی بۆ "شەڕ، شەڕ، شەڕ" جیاوازیی زۆریەتی لەگەڵجۆبایدنی بەساڵداچوو، کە ئەدای کارکردنی لەمێزگردی مانگی ڕابردووی کاندیدێکی لاواز بوو، بەڵام فۆبیای لیبراڵەکان لەوەی ئەمساڵ ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی جیهانی پۆپۆلیزمی نادیموکراسی بێت، تاوەکوئێستاڕاست دەرنەچووە. هەرچەند ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتگەرا لەووڵاتانە بەشێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە، دیموکراسی لەزۆربەی شوێنەکانی دنیا بەرگری بەرچاوی کردووە و ڕەنگە هێشتا لەئەمریکا سەرکەوتووبێت. باوەڕییان بەدابەزینی دیموکراسی وایکردووە زۆربەی لیبراڵەکان سەرگەردانبن و بەنائومێدییەوە بپرسن دەبێت کارێک هەبێت بتوانن بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەم ڕەوتە بیکەن؟ وەڵامەکان سادە و بێزارکەر و ڕەنگە خەڕەک بن: لەگەڵ هاوڵاتییەکانت بچیتە سەر سندووقەکانی دەنگدان یان گەر دەتەوێت زیاتر چالاک بی، هەموو هەوڵێک بدەی تاکی هاوبیر بۆ هاوکاریکردنی سەرکەوتنی سیاسەتمەدارانی دێموکرات هانبدەیت. لیبراڵ دیموکراسی پەیوەندی بەفاکتەری کەسییەوە هەیە و بەڵگە کەمە بڵێین،لەمەودوا بەشداری سیاسیباوی کارناکات.

ساڵی هەڵبژاردنەکان

بۆیە پێیدەڵێن ساڵی هەڵبژاردنەکان، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییانی دنیا دەنگییانداوە. نزیکەی ٣٠ وڵات بەرەو هەڵبژاردن هەنگاودەنێن کە هەم یەکلاکەرەوە و هەم ڕکابەریییە. لە ڕاستیدا ئەم ساڵە گرنگە لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد و گرنگترینی هەڵبژاردنی پۆڵەندا لە١٥ی تشرینییەکەمبوو کە حزبی پۆپۆلیستی یاسا و دادپەروەری لەدەسەڵات لادراو هاوپەیمانی حزبە لیبراڵەکان جێیگرتەوە. یاسا و دادپەروەری (حزبێکی ڕاستگەرای موحافزکاری نیشتمانی و دیموکرات مەسیحی)، ڕێبازێکی گرتبووەبەر کە حزبی ڕاستگەرای فیدزی هەنگاریا دەستپێکەریبوو، بەڵام هاوکاری بەهێزی نێوان پلاتفۆرمی پۆڵەندا و حزبە چەپە میانڕەوەکانی پەراوێزخست. لەئەنجامی ئەم هاوپەیمانییە، یاسا و دادپەروەری ٤١ کورسییان لەدەستدا. ئەمە شکستێکی گەورەبوو بۆ پۆپۆلیزم لەئەورووپا و هەنگاریای لە هاوپەیمانییەکی گرنگ لە یەکێتی ئەورووپا بێبەش کرد.   

سلۆڤاکیا تاکە وڵاتێکی تری ئەورووپای خۆرهەڵات بوو بەئاڕاستەی پۆپۆلیستی، چونکە ڕۆبێرت فیتسۆ بوەوەسەرۆک وەزیران و بەڵێنیدا کۆتایی بەپشتیوانیکردنە بەهێزەکەی ئۆکراینا بێنێت. ئەگەرچی پۆپۆلیستەکان چەندین دەستکەوتییان هەبوو، سلۆڤاکیا بوەتە وڵاتێکی بەجەمسەربووی تووند. لەمانگی ئایار، فیتسۆی بەهاوکاریکردنی سەربازی ئۆکراینا،کردەئامانجی چەکەکەی (سەرۆکوەزیران سەلامەت بوو.)

تشرینی دووەمی ساڵی٢٠٢٣، جاڤێر مایلی لەخولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەرجەنتین، شکستی بەڕکابەرەکەی هێنا. زۆربەی ئەمریکییەکان بەفۆکەس خستنەسەر شێوازی کەسی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، مایلی بە ترەمپی ئەرجەنتین دەزانن، بەڵام مایلی سواربووی شەپۆلی ناڕەزایی جەماوەریی دەسەڵاتێک، وڵاتی بەرەوقەیرانی ئابووری قووڵ برد. ئەگەرچی زۆربەی پۆپۆلیستەکان پێشوازیی لەحکومەتێکی بەهێز دەکەن کە دەیەوێت بەهای کلتووری موحافزکارانە بسەپێنێت، بەڵام مایلی ئازادیخوازە. سەرکەوتنی بەرایی بەرنامەی سەقامگیرکردنی ئابووری دەرفەتی پێدا بەپێگەی لاواز لەکۆنگرەی نیشتمانی ئەرجەنتین، خۆشەویستی بپارێزێت. مەترسی سەرەکی مایلی بەئاڕاستەی دەسەڵاتگەرانییە، بەڵکو زیاتر حکومەتی ئەرجەنتین لاوازدەکات.

لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤، چەندین ئەنجامی جیاوازی دیموکراسیمان بینی. لەکانونی دووەم، حزبی دیموکراتی پێشکەوتووی تایوان، شکسی بەڕکابەری لایەنگری چین هێنا و فنلەندا لەکەمپی دیموکراسیدا مایەوە. لە هەر دوولاوە، حزبی براوە بێدەنگ، بەڵام بەهەموو تواناوە کاریان بۆ دروستکردنی زۆرینە کردبوو.

هەروەها لە ساڵی٢٠٢٤ نەجیب بوقیلە بە٨٥%ی دەنگەکانبەسەرۆک هەڵبژێررایەوە.سەرکەوتنەکەی پاداشتی سیاسەتەکەی بۆدابەزاندنی بەرچاوی تاوان بەسوودوەرگرتن لەمیکانیزمی یاسایی بۆ زیندانیکردنی زۆربەی سەرۆکی باندەکانی گەندەڵی و تاوانکاران لەم وڵاتەدابوو. نەجیب بوقیلە لەکاندیدبوونی بۆ خولی دووەم، قەدەغەبوونی دەستووری ئەم وڵاتەی لەهەڵبژاردنەوەی بەدوای یەکدای پێشێلکرد. لەوانەیە ساڵانێک لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

بەهەڵبژاردنی پرابۆو سوبیانتۆ لەهەڵبژاردنی سەرۆکی ئەندەنوسیا، دیاردەی پاداشتدان بە پیاوانی بەهێز بەردەوام بوو. مافەکانی مرۆڤ، پرابۆوی فەرماندەی پێشووی هێزە تایبەتییەکانی تۆمەتبارکرد بەتاوانی شەڕ لەداگیرکردنی تەیموری خۆرهەڵات لەلایەن ئەندەنوسیا لەهەشتاو نەوەدەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ساڵی ٢٠٢٠ کە وەزارەتی دەرەوەی ترەمپ ڤیزای پێدا، ڕێگری چوونە ئەمریکای کرابوو.

لە بەنگلادیش، حزبی گەندەڵ (ڕابیتە عەوامی) بەسەرۆکایەتی شێخە حەسینە لەمانگی کانونی دووەم لەجەرگەی ناڕەزایی سەرتاسەری دژی حکومەتەکەی دەسەڵاتی پاراست. سەرکەوتنەکەی زووتێپەڕ بوو،چونکە سەرلەنوێ ناڕازەییەکانی دوای هەڵبژاردن وایکرد حەسینە لەسەرەتای مانگی ئاب لەوڵات ڕابکات. دیارنییە بەنگلادیش دەتوانێت دیموکراسی بەدەست بێنێت، بەڵام ئاشکرایە ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتییانەی بەدەست دەسەڵاتدارێکەوە وەزاڵەهاتبوون، ٢٠ ساڵ لە ٢٨ ساڵی ڕابردوو جڵەوی دەسەڵاتیبەدەستەوە بوە.

چارەسەری پۆپۆلیستی ڕەتکرایەوە

لەناوەڕاستی ساڵدا دوو هەڵبژاردنی گرنگ لەئەفریقای باشوور و مەکسیک کرا، کە بەئاسانی لەچوارچێوەی پۆپۆلیستی نەکەوتە بەرامبەر لیبرالەوە. لەئەفریقای باشوور، کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقی کە لەکاتی پەڕینەوە بۆ دیموکراسی لە ساڵی ١٩٩٤، بەسەر سیاسەتی وڵاتدا زاڵبوو، ٧١ کورسی و زۆرینەی خۆی لەئەنجومەنی نیشتمانی لەدەستدا. سەرهەڵدانی پارتی نوێuMkhontoweSizwe پەیوەندبە جاکۆب زوما، سەرۆکی پێشووی گەندەڵی وڵاتەوە، نیگەرانکەر بوو، بەڵام دوای هەڵبژاردنەکان، کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقی بوە هاوپەیمانی یەکێتی دیموکرات. حزبێک کەدەیەوێت نوێنەرایەتی دەنگدەرانی پێستسپی و وەکدەڵێن ڕەنگی یان تێکەڵاوبکات. لەگەڵ هەموو ڕیسواییەکانی گەندەڵی و دابەزینی ئابووری کە ئەفریقای باشوور لەدەیەی ڕابردوو بینیویانە، هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ بەجۆرێک دڵنیاکەرەوە بوو. دەنگدەران کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقییان بە بەرپرسی بەڕێوەبردنی گەندەڵی وڵاتەکەیان دەزانی، بەڵام لەناخی دڵەوە ڕوویان لەچارەسەرکردنی پۆپۆلیستی نەکرد.  

مەکسیک توانای کەلتووری دیموکراتی خۆی نیشاندا. شرۆڤەکارانی لیبراڵ، سەرۆکی ئێستای وڵات، ئاندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆربەپۆپۆلیستی ئەمریکای لاتینیدەزانن، بەڵام لەپاشخانی دامەزراوەیەکی گەندەڵ و ناکارامەدا جەماوەری بوو. لەوتارە ڕۆژانەییەکەی ڕەخنەی لەئۆلیگاریشی گەندەڵ گرت، کە دەیان دەیە فەرمانڕەوای مەکسیک بوو. بە بەگژداچوونەوەی قاچاخچییانی مادە هۆشبەرەکان، تووندوتیژی کەمکردەوە و هاوکات نەیتوانی کێشەی بنەڕەتی چارەسەربکات کە ساڵانی داهاتوو مەکسیکی ئازار دەدا. سیاسەتی پاراستنی هەژارەکانیپراکتیک کرد و هاوکات تا ئاستێکی زۆر دیسپلینی دارایی پاراست. وەک یەکەم سەرۆکی چەپی وڵات دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٢٠ی مەکسیک، زۆر جەماوەری بوو و جێنشینەکەی لەمانگی حوزەیرانیڕابردوودا بەزیاتر لە 30 خاڵ لەڕکابەرە کۆنەپەرستەکەی پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەدەستهێنا. باشترە بەسیاسەتمەدارێکی چەپی ناوەندی ئەمریکای لاتین بیری لێبکرێتەوە نەک پۆپۆلیستی چەپ.   

هەڵبژاردن لەهیندستان گرنگ بوو، ڕاپرسییەکانی لەناوەڕاستی سەرەتای نیسان و بەرایی حوزەیرانداکرا. چاوەڕواندەکرا سەرۆک وەزیران مودی یەکێک لەئەندامە سەرەکییەکانی پۆپۆلیست – ناسیۆنالیست کە میدیاکان، دادگاکان و ئازادییە مەدەنییەکانی وڵاتی لاواز کردووە، زیادکردنی زۆرینەی حزبی ناسیۆنالیستی هیندۆسی بەهاراتیا جاناتا لەئەنجومەنی خوارەوەی هیندستان.لەجیاتی زۆرینەی لەدەستداو ناچاربوو ببێتەهاوپەیمانی حزبی تر.

هەڵبژاردنی مەنگۆلیا لەکۆتایی مانگی حوزەیران کاریگەری لەسەر ئاستی جیهانی کەمتربوو، بەڵام گرنگ بوو. ئەم وڵاتە کە کەوتووەتە نێوان ڕووسیە و چین، تاکە دەوڵەتی ئۆراسیای ناوەندییە دوای چوونەدەرەوە لەمەداری مۆسکۆ دوای پاشەکشەی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١، بەدیموکراسی بووە و پاراستوویەتی، بەڵام حزبی باڵادەستی مەنگۆلیا، جێنشینی سەردەمی سۆڤیەت، حزبی شیوعی، لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤، بوو بەحکومەتێکی پاوانخواز و لایەنگریڕووسیا. لەم هەڵبژاردنە ژمارەی کورسییەکانی حزبی دیموکراتی نەیار لەدوو ئەوەندە زیاتربوو، چونکە دەنگدەران ئەو سیستمەیان ڕەتکردەوە، گەندەڵی دایپۆشیبوو. ئەم ئەنجامە لەخۆرئاوا نەبوه مانشێتی هەواڵەکان، بەڵام دەریخست که دەنگدەرانی ئاسایی دەتوانن بەرگری لەدیموکراسیبکەن.

گۆڕانکاریی ناڕەحەتکەر

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا لەسەرەتای مانگی حوزەیران بەڕێوەچوو. حزبی پۆپۆلیستی ئازادی لەنەمسا، بەرەی نیشتمانی مارین لوپێن لەفەرەنسە، ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا، حزبی بۆ ئازادی لەهۆڵەندا، برا ئیتالییەکانی جۆرجیا مێلۆنی، سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. لەسەرانسەری بلۆکی ٢٧ ئەندام، سۆسیالیست و سەوزەکان گەورەترین براوە بوون. ئەم ئاڵوگۆڕە نیگەرانکەر بوو، بەڵام بەگوڕی بوومەلەرزەیەک نەبوو هەندێک پێشبینیان کردبوو.

فەرەنسا و ئیتالیا،دوو لەهەڵبژاردنە هەرە نیگەرانکەرەکانی پەرلەمانی ئەورووپان. حزبەکەی لوپێن بەزاڵبوون بەسەر هاوپەیمانی میانڕەوی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسە، زیاتر لەدوو ئەوەندەی دەنگەکانی بەدەستهێنا. ئەمە وایکرد ماکرۆن لەکۆتایی مانگی حوزەیران هەڵبژاردنێکی پێشوەختە ڕابگەیەنێت. حزبەکەی لوپێن ٢٧ کورسی بەدەستهێنا و هاوپەیمانی چەپەکان، بەرەی جەماوەری نوێ، ٣٢ کورسی بەدەستهێنا. وادیارە جۆردن باردێلا، گەنجی ئاڵاهەڵگریحزبەکەی لۆپێن، ببێتە سەرۆک وەزیران، بەڵام لەخولی دووەمی دەنگدان لەسەرەتای تەمووز، حزبە میانڕەوو چەپەکان کاندیدە لاوازەکانیان کشاندەوە و جارێکیتر ڕەوتی حزبەکەی لوپێن بەرەودەسەڵات قوفڵ بوو.

بارودۆخەکە لەئیتالیا کەمتر ئومێدەوارکەرە. لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا، براکانی ئیتالی پۆپۆلیست مالۆنی دەنگەکانیان بەئاستێکی بەرچاو زیادی کرد و هاوپەیمانی باڵی ڕاستی، زۆرینەی پەرلەمانی ئیتالیای بەردەستە. مالۆنی کە لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بوو بەسەرۆک وەزیران، سەرەتا خۆی وەک میانڕەو نیشاندەدا. لەسەرەتای بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات، بەدەربڕینی پشتیوانیکردنی ڕاشکاوانە لەئۆکراینا، لەپۆپۆلیستەکانی لایەنگری ڕووسیە وەک ئۆربان و ڤیکۆ جیابووەوە و زۆربەی شرۆڤەکاران مەزەندەیان دەکرد کە پشتگیری لەپێشنیاری ئۆرسولاڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکات بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی، بەڵام دوای دەنگی پەرلەمانییەکێتی ئەوروپا، ئاڕاستەی بەرەوڕاست گۆڕی و حزبەکەی تەنها بەمەرجی پشتگیریکردن لەئۆکراینا دەنگیدا و دژی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ڤۆن بوو.

بەریتانیا، تاکە وڵاتی گەورەی ئەورووپا بوو هەڵبژاردنەکانی بێ هەڕەشە لەبەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی حزبێکی پۆپۆلیستی لەگەشەدا بەڕێوەبرد، کە لەسەرەتای تەمووز، حزبی کرێکار بەسەر موحافزکاراندا سەرکەوت.

خۆڕاگری دیموکرات

هێشتا ژمارەیەک هەڵبژاردنی گرنگ بەڕێوەیە: لە مۆڵداڤیا، ئەگەری زۆرە مایا ساندو سەرۆکی لیبراڵ لەهەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت و لە جۆرجیا، پارتی خەونی جۆرجیا لایەنگریڕووسیا چانسی زۆری هەیە بۆ پاراستنی دەسەڵات، بەڵام گرنگترینیان ئەو هەڵبژاردنەیە لە ٥یئەم مانگە(تشرینی دووەم) لەئەمریکا لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس، جێگری سەرۆک و کاندیدی دیموکراتەکان بەڕێوەدەچێت.تا کاتی کۆنفرانسی نیشتمانی کۆمارییەکان لەناوەڕاستی مانگی تەمووزدا، پێدەچوو ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ بەسەر بایدنی بەساڵاچوودا هەبێت، بەڵام بەبڕیاردانی بایدن بۆ کشانەوەی، دێموکراتەکان لەنکاو وزەیان تێگەڕایەوە. ڕاپرسییە زۆرەکان، چ لەئاستی نیشتمانی و چ لەزۆربەی ویلایەتەکانی بەرز و نزمی قەیران، ئێستا هاریس لەڕکابەرەکەی لەپێشتر نیشاندەدات.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئاکامی گرنگی هەم بۆ دامەزراوە ئەمەریکی و هەم بۆ دنیا دەبێت. ترەمپ هاندرا لەکارنامەکەیدا جێی ڕابەرانی وەک ڤلادیمێر پۆتین لەڕووسیە و شی جین پینگ لەچین جێگیر بکات و لەناوخۆش بەڵێنیداوە چاودێریکردنی دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن کەم بکاتەوە. تا ڕادەیەک ڕاشکاوانە کۆتایی بەپشتگیریکردنی ئەمریکا لەئۆکراینا دەهێنێت و گومانی لە بەهای هاوپەیمانییەکانی وەک ناتۆیە. بەڵێنیداوە کۆتایی بەپەیوەندی بازرگانی لەگەڵ چین بێنێت و لەسەدا دە تاریفەی سەرانسەری بەسەر هەمووکاڵاکانی بەرهەمی دەرەوەدا بسەپێنێت. حزبی کۆماریی ڕاشکاوانە سیاسەتی ئازادیخوازانەی ڕۆناڵد ڕێگان وەلاناوە و بەڵێنیداوە دەسەڵاتی دەوڵەت لەپێناو ئامانجی موحافزکارانە بەکاربێنێت، بەڵام تائێستا ساڵی هەڵبژاردنەکان لەسەرانسەری دنیا بۆ دێموکراسی خراپ نەبوە. حزب و ڕابەرە پۆپۆلیستەکان و دەسەڵاتخواز لەهەندێک وڵات پێشکەوتوون، بەڵام لە وڵاتەکانیتر شکستییان هێناوە. هاوڵاتییان بە شێوەیەکی دیکە ناڕەزاییان دژی حکومەتی دەسەڵاتگەرا دەربڕیوە. لەمانگی تەمووز، هاوڵاتییانی ڤێنزویلا بەزۆرینەی ڕەها دەنگییان بەکاندیدی ڕکابەری ئەدمۆندۆ گۆنزالس داوە کە سەریکێشایە قڵپوونەوەی فراوانەوە و ڕژێمی نیکۆلاس مادۆرۆ وەک براوە ڕابگەیەنن. ڕژێمی مادۆرۆ تەنیا بە پاوانخوازییەکی ئاشکرا و وازهێنان لە هەرڕەوایەتییەکی دیموکراسی دەتوانێتدرێژە بەمانەوەی خۆی بدات. لە میانمار، حکومەتێکی سەربازی دوای کودەتای ساڵی ٢٠٢١ هەڵبژاردنەکانی هەڵوەشاندەوە، شۆڕشێکی چەکدارانەی دژی دیموکراسی پێشکەوتنی بەرچاوی لەشانشینی ژێردەسەڵاتی بەدەستهێناوە، کە حکومەتی سەربازییەکەی لەگەڵ ژمارەیەک گروپی نەتەوەیی یەکگرتوو کردووە.

هەڵبژاردنەکان بەتەنیا گرەنتییەک نین بۆ سیاسەتی باش یان ئەنجامی خوازراو. دەرفەتێکە بۆ لێپرسینەوە لەسەرکردەکان لەشکستەکانی سیاسەت و پاداشتکردنیان بۆ سەرکەوتنە ئەگەرییەکان.کاتێک هەڵبژاردنەکان ترسناکن ئەوسەرکردە دەگەیەننە دەسەڵات، نەک تەنیا هەوڵی جێبەجێکردنی سیاسەتە مشتومڕاوییەکان دەدەن، بەڵکو ئومێدەوارن دامەزراوە لیبراڵ و دیموکراسییەکان لاوازبکەن یان لەناوبەرن. لەم ڕوانگەیەوە، ئەمریکا بەجۆرێک بووەتە ڕیزپەڕ. لەم ساڵانەدا هیچ دیموکراسییەکی ئەورووپی یان ئاسیایی سەرۆکێک دەرنەکەوتووە کە بەئاشکرا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ نەکات یان بۆ بەرگرتن لە لەسەرکار لاچوون، سەربکێشێتە تووندوتیژی گشتییەوە. ئامادەیی زۆرێک لەدەنگدەرانی کۆمارییەکان بۆ ئاساییکردنەوەیڕووداوەکانی ٦ی کانونی دووەم ٢٠٢١ نیشانەی لاوازبوونی نۆرمەکانی دیموکراسییە لەگەورەترین دیموکراسی جیهاندا، ئاماژەی دەرخستنی پۆپۆلیستەکانی هاوبیری ترەمپ، ئەگەر لەمانگی تشرینی دووەمبۆ کۆشکی سپی بگەڕێتەوە.

وانەیەک لەساڵی هەڵبژاردنەکان تائێستا وەرمانگرتبێت، سەرهەڵدانی سیاسەتمەدارانی پۆپۆلیست و دەسەڵاتگەرا مەحاڵ نییە. لەزۆربەی ئەو وڵاتانەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی دیموکراسی مومکینە و کراوە، بەڵام ناتوانرێت ڕێسا دیموکراسییەکان بەتووندوتیژی، ڕێکاری دادگایی (سوودوەرگرتن لەدەقی چواردەیەم بۆ ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ترەمپ)، دەرکەوتنی ڕابەرێکی کاریزمای نوێ، یان هەر ڕێکارێکی خێرایتر دابین بکرێن. ئەوەیبەکاریگەری دەمێنێتەوە، کاری جێگیر و زۆرجار ماندووکەری سیاسەتی دیموکراسییە: هێنانەدی ئارگیومێنت،ڕازیکردن و کۆکردنەوەی دەنگدەران، سیاسەتدانان، دروستکردنی هاوپەیمانی و ئەگەر پێویستبوو سازشکردن لەوشوێنانەی باشترینەکان وازیان لێبهێنرێت لەبەرژەوەندی بژاردەی ئەگەرترە.

iran-emrooz

وتاری نووسەران