فیلیپ دێسکامپس*

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

دوای پەلامارە بروسکەئاسای هێزەکانی ئازەربایجان لە ١٩ی ئەیلولی ڕابردوو، نزیکەی هەموو دانیشتوانی قەرەباخ بەرەو ئەرمینیا هەڵاتن. ئەم کۆڕەوە بۆئەرمەنییەکان ڕووداوێکیدڵتەزێنی ململانێی ١٠٠ساڵە بوو،دواجار تورکەکان لە ساڵی١٩١٥ ئەرمەنیەکانیان جینۆسایدکرد.

لە ٧ی تەمووزی ساڵی ١٩٢٣، کۆماری سەربەخۆی قەرەباخ، بە گشتی دانیشتوان ئەرمەنی مەسیحی، لەئازەربایجانی سۆڤیەتی زۆربەی دانیشتوان ئازەری، تورکزمان و شیعە،دامەزرا. پاش سەدەیەک، لە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەرپرسانی ئارتساج (قەرەباخ)، لە ساڵی ١٩٩١دا ئەمیەکە سەربەخۆیەیانهەڵوەشاندەوە و هێزەکانی ئازەربایجان دەستگیریکردن.

دەکرێت دووبارە شەڕەکانی (١٩٠٥، ١٩١٨، ١٩٩١، ١٩٩٤)ئەو باوەڕە دروستبکات کە تا ئێستا هیچ شتێک پشتڕاستنەکراوەتەوە، ڕادەی شکانەکە لەبەردەم تووندی پەلامارەکەی ئازەربایجان لە پاییزی ساڵی٢٠٢٠، ئاماژەی کوێربوونی ستراتیجی بەرپرسانی یەریڤان و ئستپاناکرات(قەرەباخ)ە. خۆیان خستە بنبەستێکی جیۆپۆلەتیکی،لێکدانەوەی هەڵەبۆ هەڵسەنگاندنی هێزەکانی ناوچەکە و توانایان تا هیچ دەستکەوتێک نەدەنەدراوسێکەیان. بەردەوامی ئەم ڕێگایە لە ٣ ساڵی ڕابردوو وایکرد خەڵکی قەرەباخ هەمووشتێک وەک خانوو، کڵێسای هەزاران ساڵە... و هیوا بەژیانی باشترییان نەمێنێت.

کۆڕەوی ١٠٠ هەزارکەس ئاماژەی ترسانیانە لەژیانی ژێر دەسەڵاتگەرای عەلیۆف، کە لە ساڵی١٩٩٣ەوە فەرمانڕەوایی ئازەربایجان دەکەن. ئەوترسە بۆئەزموونی شەڕی دڵڕەقانەی پێش ٣ساڵ و سزا سەپێنراوەکانی ١٠ مانگی پێشوو و ڕووداوەکانی پێشتریش دەگەڕێتەوە، کە ڕۆڵی تێدا هەبوو. ئەرمەنییەکان لەڕزگارکردنی خاکەکەیان لە ساڵەکانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤، زۆر سەرکەوتنیانبەدەستهێنا. بە پێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ئازەری بە هۆی جەنگەوە بەناچاری ماڵەکانیان بەجێهێشت. خانوو و پەرستگاکانیان لەدەستداو تاڵانکران بێئەوەی کاریگەری بەسەر میدیاو وڵاتانی خۆرئاواوە هەبێت. لەشار و گوندەکانی ئازەربایجان لە "ناوچەی بێلایەن" کە لەژێر هەژموونی ئەرمەنیەکاندا بوو جگەلە دیواری ڕووخاو، هیچی دیکە بەجێنەما. بۆ ئەم پەنابەرانە، ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار هەڵاتوو لەکۆمەڵکووژیی سومقەیتی ساڵی ١٩٨٨ و ژمارەی ئازەرییەکانی هەڵاتوو لەئەرمینیاش زیاد دەکرێن.میکانیزنی دەوڵەت – میللەتی دروستبوو بەرمەبنای نەتەوەی باشووری قەفقاز کە لەئیمپراتۆرەکانی ئێران، عوسمانی یان ڕووسیە تێکەڵاوبوون، کەمێک زیاتر جیادەبوونەوە.

زێدەڕۆیی لەخۆبەسەرکەوتوو زان

زێدەڕۆیی لەخۆ بەسەرکەوتوو زان لەیەریڤان وایکرد سیاسەتمەدارانێک دوورخرانەوە، ئامادەی سازانی گرنگ بوون بۆگەیشتن بەئاشتی. وەک سەرۆککۆمار لێڤۆن تێر– پترۆسیان لە ساڵی ١٩٩٨. ئەم زێدەڕۆییە سیاسەتمەدارانی قەرەباخی بەسەر ژیانی سیاسی ئەرمینیادا زاڵکرد و تا ساڵی ٢٠١٨ بۆچوونی خۆیانیان بەسەردا سەپاند. دەتوانین بەتایبەتی ناوەکانی ڕۆبێرت کۆچاریان و سێرژ سارگیسیان بێنین. ئەم زاڵبوونە دەرفەتی پێدان ڕەوایی ئاڕاستەی هەرێمەکەیان بکەن، کە ئەرمینیا ٢\٣ی بوودجەی قەرەباخی دابین دەکرد و جگەلە پێداویستییە زۆرەکانی وڵات بە هۆی نەبوونی پیشەسازی و بوومەلەرزەی ساڵی١٩٨٨، نیوەی هاوکارییەکانی کۆچبەرانی ئەرمەنی بۆ قەرەباخبوو.

بەدڵنیاییەوە درەنگیانزوو وڵاتانی تر ئەوە قبووڵدەکەن، بەرپرسانی ئەرمینیا زیادلەپێویست گرەویان لەگرینگی و بایەخی کەسانێک دەکرد کە بۆ ڕووسیە، ئەمریکا و ئەورووپا کۆچییان کردبوو. ڕاستە ئەمانە توانیبوویان قەناعەت بەزۆربەی ئەنجومەنی وڵاتانی خانەخوێیان بکەن کە کۆمەڵکووژی ئەرمەنیەکان لەلایەن تورکەکانەوە لە ساڵی١٩١٥ بەجینۆساید بناسێنن. پایتەختەکانی خۆرئاوا ئامادەبوون ئاماژەی هێمایینیدڵخۆشکەر بۆئەرمەنەکانبکەن، بەڵام نەیاندەویست کۆماری قەرەباخ بەڕەسمی بناسن (ئەرمینیاش بۆپاراستنی دەسەڵاتی موزایەدە لەدانوستانەکان، بەڕەسمی نەیدەناسی) و لە ڕاستیدا خۆیان گیرۆدەی شەڕێکی ١٠٠ ساڵە لەخۆرهەڵاتی نزیک بکەن. ماکرۆن لەمانگی حوزەیرانی٢٠٢٢،لە کاتیهاتنی میساک مەنوشیان(پاڵەوانی بەرگری سەردەمی داگیرکردنی فەڕەنسە.و.ف) بۆ پانتیۆن ڕایگەیاند،ناتوانێ کارە دیاریکراوەکان بۆهەڵگرتنی سزاکانبکات.

دووڕوویی ئاشکراتری خۆرئاوا هاتنیئورسولا ڤۆن دێرلین، سەرۆکی یەکێتی ئەورووپا لە ١٨ی تەمووز بۆ باکۆ تا "دەقی ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی سووتەمەنی" لەگەڵ عەلیۆف ئیمزا بکات. بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی یەکێتی ئەورووپاو ئازەربایجان لە ساڵی ٢٠١٩، دە هێندە زیاتر بووە لە ئاڵوگۆڕی ئەرمینیا (کە ڕێژەی دانیشتوانەکەی ١ بۆ ٣یە). ئاڵوگۆڕەکانی فەڕەنسە و ئازەربایجانیشهەمان ناڕێژەیییە و فەڕەنسە وێڕایبوونی سزای فرۆشتنی ئەوکەرەستانەی لەشەڕی هەر دوو وڵات بەکاربهێنرێت، مانگێکی دەستکردی چاودێری بە باکۆ فرۆشت.

ئەرمینیا، هاوپەیمانێکی سەربازینزیکی ڕووسیایەو بنکەیەکی سەربازی لە "گیومری"یە، بەڵام پەیوەندیکردن بە "ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ" هاوشانی ٣ وڵاتی ئاسیای ناوەندی و بەلاڕووسیا، زیاترلەوەی هاوبەشییەک بێت، ئاماژەی گوێڕایەڵی و پابەندبوونە بەمۆسکۆ. کاتێک لە ئەیلولی ٢٠٢٠ شەڕەکان لەخاکی ئەرمینیا تووند بوون، داوای ئەرمینیا بۆ دەستێوەردانی ڕووسیە بەبیانوویدیارینەکراوی سنوورەکانی ئەرمینیا بێوەڵام بوو، کەچی نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە پۆستی سەرۆکایەتی "ڕیکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ" بێ دوودڵی هێزێکی هاوبەشی ڕەوانەی کازاخستان کرد "بۆ سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە"، پاساویبۆدەستێوەردانی دەرەکی هێنابووەوە. لەوکاتەدا کازاخستان ناڕەزایی تووندیلێکەوتەوە، بەڵام نەکەوتبووە ژێر پەلاماری دەرەکییەوە. پاشان، ئەرمینیا لە شەڕی ئۆکرانیا چووەپاڵ ڕووسیە و لەکۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەنگی ئیدانەکردنی لە ساڵەکانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ نەداو ئازەربایجان بەشداری ڕاپرسییەکەی نەکرد، بەڵام ڕووسیە هەوڵیدا نیازپاکی پەیوەندییەکانی بە باکۆ بپارێزێت، چونکە نێوەندگیرێکی بەسوودی دیپلۆماسی و دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ سنووردارکردنی کاریگەریی سزاکانی خۆرئاوا.

پاشینیان بێزاربوو لەبێکاری "هێزە ئاشتی پارێزەکان"ی ڕووسیە لەقەرەباخ بۆ بەرگرتن لەسزاکان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ پراگ و برۆکسل زیادکرد. لە٨ی ئەیلول، هاوسەرەکەی بۆ "هاوکاری مرۆیی" ناردە کێڤ. لە١١ تا ٢٠ی ئەیلول سەدان سەربازی ئەمریکی بەشداری یەکەم مانۆڕی هاوبەشی هێزەکانی ئەرمینیایان لە یەریڤان کرد. لە ١٩ی ئەیلول، ئازەربایجان دواپەلاماریدا. 

پاشینیان لە ٢٤ی ئەیلول گوتی: "دەزگاکانی ئاسایشی دەرەکی ئەرمینیا تێیاندا بەشدار، پیشانیانداوە ناتوانن ئاسایش و بەرژەوەندییەکانمان بپارێزن"، بەڵام جوگرافیا نادیدە دەگرێت؟ بۆ بەیانی، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە بیریهێنایەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ "هەوڵەکانی فدراسیۆنی ڕووسیە و پووتین ڕێگربوون لەبەردەم شکستی یەکجارەکی ئەرمینیا". پاشان، ڕەخنەی لەپاشینیان گرت "کەوتووەتە داوی تاریفکردن و هاندانی خۆرئاوا". ئەوە لێدوانێکی پشتڕاستکراوەی ئۆپۆزیسیۆنی ئەرمینیا بوو.

پاش باران کەپەنک

ئەرمینییەکان وایاندەزانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی مرۆڤ لەپێشەوەی ناڕوونی سنوور و مافی فەرمانڕەوایەتی بەرگریکردنی باکۆیەلەمافە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام لەیەکەم داگیرکاریی ئەرمەنیەکان لە ساڵی١٩٩٣، ئەنجومەنی ئاسایش داوایکرد "هێزە داگیرکارەکان دەستوبرد ناوچەی ئەغدەم و ناوچە داگیرکراوەکانیتر بەجێبێڵن". ٤ ڕێککەوتننامەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ قەرەباغ (٨٢٢، ٨٥٣، ٨٧٠، ٨٨٤)، ئەو داوایەیان دووبارەکردەوە و کردیانە بنەمای دانوستان. تەنانەت لە فەڕەنسە، ئێران یان ڕووسیە، هەمان بارودۆخ بۆ ئەرمینیا لەبار بوو. پاشینیان لە بەهاری ٢٠٢٣ داواکەیقبووڵکرد و بەڵێنیدا ئەرمینیا دەستێوەردانی سەربازی لەخاکی دراوسێکەی نەکات. باڵانسی هێز گۆڕاوە و کات بۆ دانوستانی بارودۆخی خۆبەڕێوەبەری فراوانی ئەرمەنییەکان لەقەرەباغ و بوونی ڕێگایەکی پەیوەندی بە ئەرمینیا، پاش باران کەپەنک بوو.

ماوەیەکی زۆر بەرپرسانی ئەرمەنی گوێیان بەلاوازی خۆیان نەدا. لەکاتی سەربەخۆیی ساڵی١٩٩١ هیچ شتێک نەبووە کۆسپی هەمیشەیی بەردەم دانیشتوان. قووربانیەکانی شەڕی ساڵەکانی٢٠٢٠هاوتای لە١٠٪ی ژمارەی هاتنەدنیاوەیکووڕبوو لەوساڵەدا. لەجێی بنیادنان و پتەوکردنی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان، گرینگترین بەشی داراییەکانی بۆ قەرەباغ تەرخانکرد و وایان بە باشزانی چانسییان لەخۆرئاوا یان ڕووسیە تاقیبکەنەوە، چونکە ئابووری بەجێماوی سەردەمی پاشەکشەی یەکێتی سۆڤیەت هەموار نەکرابوو. کاتێک ئابووریئەرمینیا زۆر خراپبوو، ئازەربایجان بەفرۆشتنی سووتەمەنی دەرفەتیهێنا بوودجەی سەربازیی ٤ بەرامبەری ئەرمینیا زیاد بکات. باکۆ لە ساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠٢٠، ٨ ئەوەندەی یەریڤان چەکی لەتورکیای داکۆکیکار لەچەمکی "میللەتێک، دوو وڵات" هاوردە کرد و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل نایاب بوو و لە ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠٢٠، نزیکەی لە ٦٩٪ی هاوردەی لۆجستیکی ئازەربایجانی دابینکردبوو.

دوای خۆبەدەستەوەدانی هێزەکانی قەرەباخ، کۆڕەوی ئەرمەنیەکان و گەڕانەوەی پەنابەرانی ئازەری، ئیدانە و ڕەخنەی خۆرئاواییەکان کاریگەریی وای نەبوو. دەکرا بڕیاری پاشینیان بۆ پابەندبوونی بەڕێککەوتننامەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کەمێک مۆسکۆ تووڕە بکات و بەرزبوونەوەی شانازیی سەرکەوتنی لەئازەربایجان، هەڕەشە بێت بۆ یەکپارچەیی خاکی ئەرمینیا. نهۆ، عەلیۆف خوازیاری گەڕانەوەی سەروەری وڵاتەکەیەتی لەناوچە گچکەکانی هەڵکەوتەی ئەرمینیا و بە تایبەت ڕاڕەوەکانی بەرەو نەخچەوان، کە دەرفەتی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بەشانشینەکەی، پێویستی بەگرەنتیکردنی OTSCهەیە. بۆیە پاشینیان پێگە سەربازییەکانی ڕووسیەی لەخاکەکەیدا نەبردووەتە ژێر پرسیار و لە١٠ی تشرینی یەکەم دووبارە پشتڕاستیکردەوە "هۆکاری بوونی ئەم پێگانە زۆرڕوونە". ئێران لەهەموان زیاتر بەم بارودۆخە دڵخۆشە و پێشنیاری کردووە ڕاڕەوی داواکراوی باکۆ لە باشووری ڕووباری ئاراس بەخاکەکەیدا بڕوات. سەرۆککۆماری ئێران لەکۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەرمینیا، ئازەربایجان، تورکیا و ڕووسیە لە٢٣ی تشرینی یەکەم لەتاران، بەردانگ بەئەمریکا گوتی: "کێشەکانی ناوچەکە بەدەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان چارەسەرناکرێت". ئەرمەنیەکان بەڕەتکردنەوەی ئاشتی دژوار قەرەباخیان لەکیس چوو. ئومێدیی ماویان،نابێتئازەربایجان هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل بەکاربێنێتتابەرامبەرەکەیبکاتە دژی.

*ڕۆژنامەنووس لە شاری گرێنۆبڵ.

ir.mondediplo

وتاری نووسەران