
نووسین: جۆرج پۆلیتزه‌ر
وەرگێڕانی سەلام عەبدوڵڵا
فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری و بیری نوێ
ئه‌نگلس له پێشینه‌ی (سۆسیالیزمی خه‌یاڵی و سۆیالیزمی زانستی ده‌نووسێت: فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری((قوتابخانه‌ی پرشنگداری ماددیه فه‌ره‌نسییه‌كانه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ركه‌و‌تنه زه‌مینی و ده‌ریاییه‌كانی ئه‌نگلیز و ئه‌ڵمان له سه‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان، به‌ڵام سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م به پله‌ی یه‌كه‌م كرد به سه‌ده‌ی فه‌ره‌نسییه‌كان، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی تاجی شۆڕشی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ردابنێن كه ئێمه نه له ئه‌ڵمانیا و نه له به‌ریتانیا تێدا به‌شدار‌بووین و، هێشتا هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان له‌گه‌لیدا بگونجێنین))
ئا به‌م شێوه‌یه ئه‌نگلس كه له‌گه‌ل ماركس داهێنه‌ری بلیمه‌تی مه‌تریالیزمی مێژووییه، له 1892 باسی له مه‌تریالیزمی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌كه‌م فه‌رنسای كرد، ئه‌و ئه‌نگلسه كه له‌گه‌ل ماركس داهێنه‌ری بلیمه‌تی مه‌تریالیزمی مێژووییه. كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان هه‌موو هه‌وڵێكياندا و ئه‌وه‌ی پێیانكرا ئه‌نجامیان دا بۆ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه باڵاده‌سته‌كانی(سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری)له به‌رچاو نه‌هێڵن. مامۆستاكانیان هه‌ستان به روونكردنی تیئۆرییه‌كان سه‌باره‌ت به گرنگی هزر له مێژوو به شێوه‌ی گشتی، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و هزرانه كه وایانكرد سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ببێت به((سه‌ده‌ی فه‌ره‌نسا به پله‌ی یه‌كه‌م))له‌به‌رچاو شارده‌وه.
حزبمان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان، له‌ئاهه‌نگی یادی 150 ساڵه‌ی شۆڕش په‌یوه‌ندی بته‌و ده‌كات له نێوان ئه‌و پیاوانه شۆڕشه‌كه‌یان به‌ده‌ستیان هێنا و(قوتابخانه ی پرشنگداری مه‌تریالیسته فه‌ره‌نسییه‌كان) كه زه‌مینه‌یان بۆ خۆشكرد. ئه‌نگلس ده‌ڵێ: مه‌تریالیستی فه‌لسه‌فی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌می له فه‌ره‌نسا، بیری شۆڕشی فه‌ره‌نسا بوو))
ئه‌م مه‌تریالیستییه قۆناغی لابه‌لاكه‌ری ده‌بینی له‌و گه‌شه‌سه‌ندنه كه به‌ره‌و مه‌تریالیستی دیالێكتیكی ده‌مانبات و به رێگای سۆسیالیزمی خه‌یاڵاوی بۆ سۆسیالیستی زانستی)
به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین پێناسه‌ی رۆڵی مێژوویی(فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری) بكه‌ین، چونكه پێكهات و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كه‌ی به‌بێ چه‌ندوچۆن له‌سه‌ر ئاستی زانستی پیشانمانده‌ده‌ن كه ئێمه‌ی شیوعی میراتگه‌ری راسته‌قینه‌ین و تاقه په‌یڕه‌وانین به مانا مێژووییه‌كه‌ی وشه‌كه.
أ- ئیدۆلۆژیای چه‌رخی ناوه‌ڕاست
لینین له(كارل ماركس و رێبازه‌كه‌ی)ده‌نووسێت:
به‌درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی ئۆروپا و به‌تایبه‌تی له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م له فه‌ره‌نسا كه ململانی لابه‌لاكه‌ر دژ به پاشماوه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له ده‌زگاكان و له هزردا، روویدا، مه‌تریالیزم تاقه فه‌لسه‌فه‌ی لۆژیكی و به‌ئه‌مه‌كی هه‌موو پره‌نسیپه‌كانی زانستی سرووشتی بوو كه دژ به بڕیاره پێشینه‌كان و ریاكارییه‌كان بوو...هتد).
بۆ تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری، پێویسته وردببینه‌وه له خه‌صله‌ته گه‌وره‌كانی ده‌ربه‌گایه‌تی هزره‌كان، مانا گه‌وره‌كانی ئه‌و سیستێمه كه ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌ربڕینه ئیدۆلۆژییه‌كه‌ی خۆیی تێدا دۆزیه‌وه.
قسه‌كه‌ران به زمانی ره‌وته جاهیله‌كان كه بانگه‌وازیان ده‌كرد، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغه رابردووه‌كانی چه‌رخی ناوه‌ڕاست، وایان ده‌زانی ئه‌مه‌ی دواییان(یه‌كگرتنی ئه‌قڵه یه‌كانه‌كانن)، به‌ڵام چه‌رخی ناوه‌ڕاستیش پێكهاتووه له ململانی و ره‌وتی ناكۆك وه‌رده‌گێرێت بۆ جیهانی هزری گۆڕانكاری رووداوه‌كان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
پێویست به ئێمه ناكات كاتێ باسی ئیدۆلۆژیای ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌كه‌ین، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌كرد چه‌نده له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری نزیكبكه‌وینه‌وه، به‌شه گه‌وره‌كانی ئه‌و سیستێه‌مه رۆشنبكه‌ینه‌وه كه له دژیدا خه‌باتێكی زۆر توندوتیژتری ده‌كرد.
توخمی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ئیدۆلۆژیایه بریتیه له ئاین و هه‌ر وه‌ك ئه‌نگلس روونیكرده‌وه: (كڵیسای كاسۆلیكی پاشایه‌تی گه‌وره، ناوه‌ندی جیهانی سیستێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو. ئه‌م كڵیسایه هه‌موو ئۆروپای رۆژئاوای ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌به‌گایه‌تی یه‌كخستبوو سه‌ره‌ڕای هه‌موو جه‌نگه ناوخۆییه‌كان، له رێكخستنێكی سیاسی گه‌وره بوون و رووبه‌ڕووی په‌یڕه‌وانی كڵیسای رۆژهه‌ڵات كه لێیان جیابوونه‌وه‌و وڵاته ئیسلامییه‌كان راوه‌ستان.
(ده‌وروبه‌ری ده‌زگا ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌كان به رۆشنایی بته‌وكردنی خوداوه‌ند گیرابوو.)
به‌ڕاستی كڵیسا كۆمه‌ڵگه‌ی راڤه ده‌كرد نه‌ك هه‌ر سرووشت و خودا به‌ڵكو ئیمانی ئاینی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی پشتی یه‌كتریان به‌هێزده‌كرد و هۆكاره‌كانی ژیانیان به‌یه‌گتری ده‌به‌خشی.
له خووی جه‌هالته هاوچه‌رخه‌كان به سه‌رسووڕمانه‌وه له‌به‌رده‌م(هێزی ئیمانی ئاینی له چه‌رخی ناوه‌ڕاست))راوستان و به‌مه‌ش به‌داخه‌وه‌ن بۆ له‌ده‌ستدانی ئاسمانی ونبوو و ئاره‌زوویان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مین له‌كاتی پێویست بكه‌ن به دۆزه‌خ تا ئه‌و رۆشنگه‌رییه كه بۆ ناو گیانی ویژدانی مرۆڤ هاتووه، هه‌ڵده‌نه‌ناوی.
مه‌تریالیسته سوكه‌كان و نوێنه‌رانی(پۆزه‌تیفیزم)ی دیاریكراو كه سووكترن، به‌سده‌كه‌ن به ئابرووبردنی(خۆشباوه‌ڕی مرۆیی) و شۆخیكردن له‌باره‌ی(دووگیانبوونی حه‌زره‌تی مه‌ریم به‌بێ پیاو)
به‌ڵام مه‌تریالیزمی مێژوویی سه‌رچاوه قووڵه‌كانی مه‌تریالیزم، ئاینمان پیشانده‌د‌ا و ئه‌و سه‌رئه‌نجامه كه ده‌بێ لێی هه‌ڵچنین.
ماركس ئویشد: بنه‌مای ره‌خنه‌ی بی ئاینه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: مرۆڤ ئاین درووستده‌كات و، ئاین مرۆڤ درووست ناكات- به‌شداری له ره‌خنه‌گرتن له فه‌لسه‌فه‌ی مافی هیگلی-)
مرۆڤ خۆی خودادوه‌ندی درووستكرد و مرۆڤ له مه‌رجی ژیانی دیاریكراودا هه‌یه و ئاین رێگایه‌كه له په‌رچدانه‌وه‌ی جیهان له ویژدانی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر به‌وه‌ی په‌رچدانه‌وه‌یه، په‌رچدانه‌وه‌یه‌كی بێهۆده‌گه‌رانه‌یه، ئه‌وا ئه‌مه‌ش وایه چونكه تێدا جیهانی سه‌ره‌وخوار به‌خۆی بێهوده‌یه.
ئه‌م جیهانه كۆمه‌ڵگه‌یه و مرۆڤ تێدا((به‌ڕاستی و به حه‌ق))بێچاره و چه‌ساوه‌یه. جیهانێكی بێ دڵه، چونگه كۆمه‌ڵگه نه له پێناویدا درووستكراوه و نه له پێناو خۆشبه‌ختییه‌كه‌یدا، جیهانێكه مرۆڤ ناتوانێت بوونی خۆی جێبه‌جێ بكات و له‌راستیدا هیچی تێدا نیه ته‌نها ئازاره‌كان نه‌بێت. جیهان به‌ڕاستی (دۆڵێكه له فرمێسك).
مرۆڤ تا به‌و بارودۆخه‌دا بژێ، پێویستی به واهیهمه هه‌یه و ئاین پێشكه‌شی ده‌كات و ده‌وربه‌ری دۆڵی فرمێسك به رۆشنایی ده‌گرێته‌وه. ئاین به‌رچاوی مرۆڤ به زنجیره(گوڵه خه‌یاڵییه‌كان)ده‌گرێ، سه‌رخۆشی ده‌كات به‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات له جێبه‌جێكردنێكی خه‌یاڵی بۆ بوونی.
ماركس له هه‌مان سه‌رچاوه ده‌نووسێت: (بێچاره‌یی ئاینی له‌لایه‌كه‌وه ده‌ربڕینی به‌دبه‌ختیه له كردار و له‌لایه‌كیتر ناڕه‌زایه‌تیه دژ به به‌دبه‌ختی له كرده‌دا. ئاین هه‌ناسه‌ساردی مرۆڤی چه‌وساوه‌یه، رو‌حی جیهانێكی بێ دڵه وه‌ك چۆن رو‌حی شارستانییه‌ته‌كه بێ روحه. ئاین تلیاقی گه‌له.)
تلیاق وه‌ك ده‌ڵێن(به‌هه‌شتی ده‌ستكرده-ناوی كتێبێكی به‌ناوبانگی بودلیره له‌باره‌ی تلیاق-) درووستده‌كات. ئاین به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌هه‌شتێكی خه‌یاڵاوی به مرۆڤ پێشكه‌ش ده‌كات كه تێدا هه‌موو شتێك به باشترین شێوه به‌رێكوپێكی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماركسیزم له یه‌ك كاتدا، ئه‌تائیستییه‌كی گونجاو و لۆژیكیه و ئه‌تائیستی بێ ئاست كه پێیوایه هه‌موو شتێك به‌باشی درستده‌بێت به(ره‌خنه‌گرتن له ئاسمان). ئاین په‌رچدانه‌وه‌ی خه‌یاڵه بۆ ژیانی راستی و، ده‌بێ پیشانیده‌ین كه ئاین وه‌همه و((ره‌خنه له ئاین بنه‌مای هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كه)).
له‌به‌ر سرووشتی ئاین، خه‌بات له دژیدا(به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ خه‌باته دژ ئه‌م جیهانه كه ئاین بۆنه ره‌حییه‌كه‌یه‌تی))، به‌ڵام به تێڕوانینی ماركسی، خه‌باتی ناڕاسته‌وخۆ دژ به‌م جیهانه ده‌بێ بگۆڕدرێت بۆ خه‌باتی راسته‌وخۆ. ئه‌گه‌ر ئاین ئه‌و وه‌همه‌یه كه مرۆڤ بۆ خۆی درووستی كردووه له جیهانێكدا پێویستی به واهیمه‌یه، ئه‌وا ئاشكراكردنی وه‌هم به‌س ناكات، به‌ڵكو ده‌بێ پێویستی مرۆڤ بۆ وه‌هم هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه، ئه‌مه‌ش ناكرێت به‌بێ گۆڕینی ئه‌م جیهانه.
((داخوازی ده‌ستبه‌رداری له وه‌هم، داخوازی ده‌سته‌به‌رداری حاڵه‌تێكه كه پێویستی به وه‌هم هه‌یه- هه‌مان سه‌رچاوه)). كه‌واته ره‌خنه ناتوانێت ته‌نها هه‌ر ره‌خنه له ئاسمان بگیرێت، به‌ڵكو ده‌بێ له‌وه تێپه‌ڕێت.
ماركس ده‌نووسێت: ره‌خنه‌گرتن هه‌ستا به رووتكردنی گوڵه خه‌یاڵییه‌كان كه به‌رده‌م كۆته‌كانی گرتبوو، نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ كۆته رووته‌كانی له هه‌ر خه‌ون و پرسه‌یه‌ك هه‌ڵگرێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی لایانببات و گوڵه زیندووه‌كه‌ی لێبكاته‌وه. ره‌خنه‌گرتن له ئاین مرۆڤ له وه‌هه‌مه‌كانی ده‌كاته‌وه تا بیر و كاربكات و راستی خۆی دابڕێژێته‌وه وه‌ك مرۆڤێك وه‌همه‌كانی ونكردووه و پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆیدا بسوڕێته‌وه، واته به‌ده‌وری خۆری راستییه‌كه‌ی- هه‌مان سه‌رچاوه).
به‌م شێوه‌یه (ره‌خنه‌گرتن له ئاسمان ده‌گۆڕدرێت بۆ ره‌خنه‌گرتن له زه‌وی).
خه‌باتكردن دژ به بێهوده‌یی ئاین ده‌گۆڕدرێت بۆ خه‌باتكردن دژ به‌و جیهانه كه به بێهوده‌ییه‌كه‌یدا بیروڕا ئاینییه‌كان به هۆكاره‌كانی ژیان ده‌به‌خشێت و هه‌ر ئه‌و كاته له سرووشتی ره‌وتێكی تایبه‌ت و به‌هێز دژ به پیاوانی ئاین تێده‌گه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان به هه‌ڵانانه‌وه‌وه بانگه‌وازی كارگه‌ران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رسوڕمانه‌وه تێڕابمێنن له ده‌سته‌كه‌وت و سه‌ركه‌وته‌كانیان به‌سه‌ر هێزی خه‌یاڵی ئاسمان و بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ژنۆچوونیان بۆ هێزی راستی سه‌رزه‌مین ده‌رنه‌كه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی رێك كڵیساش لێ به‌ده‌رنه‌كه‌ن. له ئاسمان له خاچده‌درێن موینشن له‌سه‌ر زه‌مین- هێمایه بۆ خۆبه‌ده‌سته‌دانی دیموكراسی بۆرژوازی له‌به‌رده‌م هیتله‌ر له موینشن-: ئه‌وه درووشمیان بوو به‌ڵام ئێمه‌ی شیوعی ره‌خنه‌مان له ئاسمان به‌راورده‌كه‌ین به ره‌خنه‌مان له زه‌مین و ره‌خنه‌مان له زه‌مین به ره‌خنه‌گرتن له كار، به هه‌وڵمان بۆ یه‌كخستنی هه‌موو ئیماندار و بێئیمانه‌كان بۆ خه‌بات له دژی بێوده‌یی ئه‌م جیهانه، به‌ڵام ركابه‌ره هاره‌كان بۆ سیاسه‌تی ده‌ستدرێژكردن بۆ پێكه‌وه كاركردن به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتارده‌كه‌ن و، هه‌ر كه له سه‌رزه‌مین شه‌ڕێك رووبدات، بۆ ئاسمان هه‌ڵدێن.
هه‌روا كڵێسای چه‌رخی ناوه‌ڕاست شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت له په‌یوه‌ست به خودا ده‌كرد و هه‌ر به خودا‌ش شیكردنه‌وه‌ی زانسته‌كه‌یان ده‌كرد، هه‌موو تیئۆرییه‌كانی به(خه‌رمانی به‌هێزكردنی ئیلاهی)گرێداوه و به فێركاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئاین و، عه‌قیده له‌لایه‌ن خوداوه‌وه بۆیان هاتووه و ئه‌و نێردراوانه به‌ڵگه‌یه‌كی كه‌مه‌رشكێن ده‌زانن بۆ له پشتگیریكردنی راستییه‌كه‌ی. خودای سه‌راپا زانا وه‌حی به‌شێك له زانسته‌كه‌ی ناردووه و ئه‌و راستیانه كه ده‌ریبڕیوه هه‌ر ده‌بێ بۆ هه‌میشه نه‌مر بێت و هیچ ده‌رفه‌تێك نیه بۆ زانینی زیاتر یان زانینێكی پێچه‌وانه سه‌باره‌ت به‌و راستییانه ناردوویه‌تی و هه‌ر یه‌ك كێشه هه‌یه: ته‌ئویلی ئه‌و راستیانه به‌شێوه‌یه‌كی درووست وه‌ك چۆن ده‌قه پیرۆزه‌كان پیشانیان داوه و تێدا بنه‌ماكانی زانست هه‌میشه‌ییه و میتۆدی گه‌یشتن به راستییه‌كان خوێندنه‌وه‌ی واقیع نیه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانه.
هه‌ر چۆن ((كڵیسا خۆی به گوێره‌ى نموونه‌ی ده‌ره‌به‌گ رێكخستووه)) به‌هه‌مان شێوه زانای بیر و چالاكی زانستیش. كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی كه خوداوه‌ند بۆ هه‌میشه دایمه‌زراندووه، بنه‌مای زانستی درووستی هاوشێوه‌كه‌یشی بۆ هه‌میشه له‌لایه‌ن خوداوه دانراوه.
چه‌رخی ناوه‌ڕاست زانسته‌كه‌ی به میرات له ئه‌غریقه‌كان وه‌رگرتووه و مه‌عریفه‌ی كه‌میان له‌باره‌یه‌وه هه‌بوو و به چاكه‌ی كاریگه‌ری عه‌ره‌ب به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاشنابوون به كه‌موكوڕییه‌وه به نووسینه‌كانی ئه‌ریستۆ كه یه‌كێكه له مه‌زنترین زانا و فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌رده‌می كۆنه. تۆمای پیرۆز هه‌ستا به گونجاندنی له‌گه‌ل پێویستییه‌كانی كڵیسا و جیهانی جه‌رخی ناوه‌ڕاست. هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌ریستۆ بووه به هاوشێوه‌ی دابه‌زاندنی كتێبه پیرۆزه‌كان و میتۆدی بنه‌ڕه‌تی بۆ زانینی راستی.
لێره‌شدا خوێندنی ده‌قه‌كان بوو به راڤه‌كردنی ده‌قه كۆنه‌كان: ئه‌مه میتۆدی باڵاده‌ست بوو له هه‌موو زانستی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست.
به‌ڵام زانست وه‌ك كۆمه‌ڵگه ته‌رتیبی خۆی هه‌یه. ئه‌و به‌ربه‌ستانه كه خه‌ڵك له ناو كۆمه‌ڵگه جیاده‌كاته‌وه، هاوشێوه‌كه‌ی به‌ربه‌ستی ئه‌ستوور جیایان ده‌كات له تێڕوانینی به‌های كاره‌كانیان و ده‌روبه‌ری ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ده‌گرت و له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه(خه‌رمانه‌ی پێگه‌ی ئیلاهی)هه‌بوو.
خودا ئاغاكانی ته‌رخان كرد بۆ سوودوه‌رگرتن له زه‌وییه گشتوكاڵییه‌كان و به‌هه‌مان شێوه له زانستیشدا ئه‌وانه‌ی كه سوود له راستی وه‌رده‌گرن به‌هۆی((هاوكاری له‌راده‌به‌ده‌ری ئاسمان)). ئه‌وانه پیاوه‌كانی متمانه‌ن: كڵیسا، تۆمای پیرۆز و ئه‌ریستۆ...هتد، ئه‌گه‌ر رێگای گه‌یشتن به راستی روونكردنی ئه‌و ده‌قه كۆنانه‌ن كه ته‌مه‌نیان چه‌ندین سه‌ده‌یه، ئه‌وا نابێ روونكردنه‌وه‌كان به‌رێگای به‌راوردكردن له‌نێوان ده‌قه‌كان و واقیع، به‌ڵكو راوێژكاری مامۆستا روونكه‌ره رێپێدراوه‌كانه‌وه بێت. ئه‌مه پێیان ده‌وت(میتۆدی حجه) كه له كرده‌وه‌دا رێگری له گه‌شه‌سه‌ندنی زانست ده‌كات. ئا به‌م شێوه‌یه وه‌ك پێداویستیان بۆ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه زانستی كۆن به‌رزتره له زانستی نوێ.
ئه‌و كتێبه كه ئه‌رستۆ نووسیبووی له باره‌ی فیزیا تا سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م له په‌یمانگه‌كان ده‌گوترایه‌وه. به پێی رێنماییه‌كانی یه‌سووعییه‌كان، مامۆستا بۆی نه‌بوو له خۆیه‌وه ده‌ست به روونكردنی ئه‌و كتێبه بكات، به‌ڵكو ده‌بوو له‌م بابه‌ته بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌وره‌ترین(حجه)، مه‌به‌ستمان بۆ تۆمای پیرۆز، به‌ڵام تۆماش روونكه‌ره‌وه رێپێدراوه‌كانی خۆی هه‌یه. ئا به‌م شێوه‌یه له ناوه‌ڕۆكدا وانه‌ی فیزیا زنجیره‌یه‌ك بوو له شه‌رح و شروح. ئه‌م ره‌فتاره رووی زانستی چه‌رخی ناوه‌ڕاست پۆی په‌رتووكیانه‌ی پێدا كه له ئه‌صلدا زانستی ئه‌ریستۆتالیسی ئه‌مه‌ی نه‌زانیوه. هه‌ڵپه‌رسته‌كان ده‌مه‌لاسكێی((میتۆدی حجه)) ده‌كه‌ن كاتێ په‌ناده‌به‌ن بۆ هه‌ندێ بیروبۆچوون كه سه‌رده‌می به‌سه‌رچوون له ماركسیزم، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له پێشكه‌وتنی زانستی ماركسیزم و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری پڕۆلیتاریا.
ئه‌و زانسته كه له سه‌رده‌می ئه‌غریقه‌كانه وه به میرات ماوه‌ته‌وه، له‌ناو دڵی جیهانی چه‌رخی ناوه‌ڕاست نوێنه‌رایه‌تی توخمی دنیایی ده‌كرد، (نووری سرووشتی))بوو، واته عه‌قڵ له ناكۆكیدا له‌گه‌ل نووری له‌راده‌به‌ده‌ری سرووشت كه له وه‌حیه‌وه دابه‌زیوه. هه‌ردووكیان له ململانی و ده‌سته‌ویه‌خه‌ی یه‌كتر رانه‌وه‌ستاون.
ئه‌م ململانییه له سه‌ره‌تادا هاوپێچكردنی نووری سرووشتی به نووری له‌راده‌به‌ده‌ری سرووشت. فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ره‌گی دنیایی هه‌یه به لاهوت كه خۆی واده‌بینی، زانستی خودا و هه‌موو شته پیرۆزه‌كانه. ((فه‌لسه‌فه خزمه‌تكاری لاهوته)): ئه‌وه درووشمه‌كه بووه و بیانووه‌كه‌شیان ئه‌مه‌یه: عه‌قڵی مرۆڤ هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌یشت به‌و راستیانه كه خودا وه‌حی كردووه، به‌ڵام خودا ته‌نها راستییه‌كان ده‌ڵێ چونكه كامڵه، عه‌قڵی مرۆڤ له باشترین حاڵه‌ت ده‌توانێت بگات به هه‌ندێ له‌و راستیانه و ئه‌گه‌ر به‌شتیتر بگات، مانای وایه رێگاكه‌ی ونكردووه. ئه‌ركی ئه‌قڵ ئه‌وه‌یه رێك ئه‌وه بسه‌لمێنێ و له به ره‌ژه‌وه‌ندی لاهوت به‌ڵگه كه‌ڵه‌كه بكات. ئه‌و تیئۆرییه كه ده‌ڵێت خۆر به‌ده‌وری زه‌مینی بێ جووڵه ده‌سوڕێته‌وه و ئه‌و تیئۆرییه كه 4 توخم هه‌یه و دووانیان با و ئاگره به‌ره‌و به‌رزی ده‌جووڵێن و ئاو وخۆڵ ده‌كه‌ون، چونكه سرووشتیان ناچاریان ده‌كات به دابه‌زین و چیرۆكی(تكوین) له(سه‌رده‌می كۆن)...هتد به رووت و راستی ئه‌زه‌لیان ده‌زانی و قابیلی ده‌ستكاری نین هه‌ر وه‌ك نهێنی قوربانی پیرۆز.
ئه‌نگلس ده‌ڵێ: زانست تا سه‌رده‌می رینیسانس له خزمه‌تكارێكی سووكی كڵیسا هیچی تر نه‌بووو رێی پێنه‌درا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت كه ئیمان بۆی دیاریكردووه، بۆیه به هیچ جۆرێك زانست نه‌بووه)).
زانستی فه‌رمی له‌سه‌ر یه‌ك زه‌خیره‌ی ده‌ژیا و نه‌ده‌گۆرا بۆ مه‌عریفه بۆیه زۆر ره‌نجی ده‌دا تا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه بۆ ئیمان، بیكات، تا دوا هێزی بۆ ئه‌ستدلاتی عه‌قلی بێ كۆتا كه رۆڵیان نیه، چونكه ناوه‌ڕۆكی نوێ نیه، ته‌نها مشتوماڵكردنی شێوه و پاراوكردنی. به‌م شێوه‌یه زانستی فه‌رمی كه له قوتابخانه‌كان ده‌وترایه‌وه، داڕزا، زانستی تیۆلۆگی بۆ شێوه‌كی بێبه‌ر، مۆلییر ده‌یزانی چۆن له ناو گه‌ل بلآوي بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م ئیدۆلۆژیا په‌چه‌داره به ته‌نها بێ ركابه‌ر نه‌یده‌توانی باڵاده‌ست بێت، له پاڵیه‌وه تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م زانستی نهێنی گه‌شه‌یده‌كرد: كیمیا، جادوو و سیحر و(شعوذه)و له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه خورافاتی به‌ربه‌ری و نه‌زانی و هاشێوه‌كانیان باڵاده‌ستبوون كه باشترین هاوپه‌یمانی بوون بۆ كوێلایه‌تی و، باڵاده‌ستبوون وه‌ك پاشان مه‌وسوعی و كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان حه‌سره‌تیان بۆ ئه‌و غه‌یب و نه‌زانیانه ده‌كێشا، نه‌ك هه‌ر تیۆلۆگی، كاتێ به سۆز و ئاره‌زووه‌وه باسی چه‌رخی ناوه‌ڕاسستیان ده‌كرد.
به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی فاشییه‌ت ده‌یه‌وێت به زه‌بر به مرۆڤ بڵێته‌وه، جۆرێكیشه له نه‌زانینێكی به‌ربه‌ریتر. له هۆكانی دوژمنكاری فاشییه‌ت بۆ مه‌سیحییه‌ت ئه‌وه‌یه ره‌وشتی مه‌سیحییه‌ت پێشكه‌وتن بوو له به‌راوردكرندا له‌گه‌ل به‌ربه‌رییه‌ت مۆركی خۆی له‌سه‌ر سه‌ره‌تای چه‌رخی ناوه‌ڕات دانا. هاوكات ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی نازییه‌كان لۆمه‌ی كرانه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌قڵ ده‌خاته ئه‌ستۆی تۆمای پیرۆز، چونكه بواری زیاد له پێویستی پێدا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌رخی ناوه‌ڕاست هه‌ر ته‌نها شه‌وێكی درێژخایه‌ن نه‌بوو،چرۆی نۆژه‌نكردنی زانستی له سه‌ده‌ی چوارده و پازده و شازده گه‌شه‌ی كرد. رێك له‌و كاته ((زیندووبوونه‌وه‌ی مه‌زن له زانست روویدا؛ خه‌ڵك سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان كرد به خوێندنی زانستی فه‌له‌كناسی و زانستی میكانیك و فیزیا و ته‌شریح و فیزۆلۆژیا)) و((زانست له كڵیسا یاخی بوو))و له‌به‌رده‌میدا ئیدۆلۆژی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست پاشه‌كشێی كرد. كاروانێكی درێژ بوو، هێدی هێدی
له‌كاتی پێشره‌وی بیروباوه‌ڕی نوێ پێكهات و مه‌تریالیستی فه‌لسه‌فی هه‌ڵهات.