دهۆک بەڕۆژی _ سۆران

لە كۆمەڵگە نەریتییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا:یەكێك لەو شتانەی  كە زۆر بیر دایك و باوكان سەرقاڵ دەكات،ژنهێنان بۆ كوڕەكانیانە بە پلەی یەكەم و بەشوودانی كچەكانیانە بە پلەی دووەم.ئەم بابەتە لە كۆمەڵگە پێشكەوتووەكان و لە خۆرئاوادا،قەت بەمجۆرە نییە و  تەواو جیاوازە.

لە كوردەواریدا،ئەگەر سەرنج بدەن،دایكان كە منداڵە ساواكانیان دەلاووێنەوە و بەدەم ڕاژەندنی بێشكەكانەوە،ئەگەر كوڕبێت بە تایبەتی،باسی ژنهێنانیان دەكەن.بۆ نموونە دایكان بۆ ساوا كوڕەكانیان ئاوا دەڵێن:

(خوایە بدەی مەرازم\حەوت ژنی بۆ بخوازم)                                (هۆ كوڕەكە،كوڕەكە،كوڕەكە\تۆ ژن بێنە و دەركە)

زۆری تری  لەم جۆرە دەربڕینانە هەیە.با ئەم دوو نموونەیە شیبكەینەوە و ئەوە بسەلمێنین كە بابەتی هاوسەرگیری منداڵ چۆن هەر لە ڕۆژی بوونییەوە،بیری دایبابان داگیر دەكات و بیركردنەوەكەش ناتەندرووست و ناپێویستە.

دایك،لە كۆمەلگەی دواكەوتووی پیاوسالاردا،بیركردنەوەی بەو كۆدانە قفڵ دەدرێت،كە ئەو سیستەمە نێرسالارییە دایناون.لە نموونەی یەكەمدا، كە دەڵێ:(خوایە بدەی مەرازم،حەوت ژنی بۆ بخوازم)چەند كۆدێكی تێدایە و ئەم خاڵانەی خوارەوە بەرجەستە دیارن:

یەكەم:لەم كۆمەڵگەیەدا هاوسەرگیری نییە،بەڵكو ژنهێنان  بۆ كوڕ هەیە.

  دووەم:لەم كۆمەڵگەدا،فرەژنی هەیە وشانازییشی پێوەدەكرێت.

سێیەم:ژنهێنان بۆ كوڕ خەمی  دایك و باوكانە و،هەر كە منداڵ دەهێننە دنیاوە،بیر لە ژنهێنانیان دەكەنەوە!لە نموونەی دووەمدا،(كوڕەكە،تۆ ژن بێنە و من دەركە)ئەم دۆخانە دەخوێندرێنەوە.یەكەم دژایەتی نێوان بووك وخەسوو.دایك هەر لەو ساوایەتییەوە خۆی ئامادەكرووە بۆ ئەوەی ژنی كوڕەكەی دژیەتی و دەبێتە هۆی ئەوەی كوڕەكەی  دژیەتی و دەبێتە هۆی ئەوەی كوڕەكەی لە ماڵ دەری بكات!ئەم  بیركردنەوە خراپە،كە لە عەقڵی دایكاندا چەسپیوە،وا دەكات لە ئاكامیشدا ئەو بەرهەمە بچینەی وا چاوەڕوانیان دەكرد.دووەم:وابەستەیی منداڵ و دایكوباوكان بە یەكترەوە و پەروەردەكردنی منداڵان لەسەر بنچینەی وابەستەیی.دایكوباوكان وا بیر دەكەنەوە،منداڵەكانیان گەورەش بن و خاونی ژیانی تایبەتی خۆشیان بن،هەر وەك ساوایەتییەكەیان وابەستەی ئەوان بن.بێگومان ئەم بیركردنەوانە هەڵە و پەڵەن.لەو كۆمەڵگایانەدا،هێشتا كچان پانزە ساڵیان پڕنەكردۆتەوە،بە مێرد دەدرێن و،كوڕان لە هەژدە و بیست ساڵیدا ژنیان بۆ دەهێندرێت.ئەگەر كورێك گەیشتبێتە بیست و پێنج ساڵ و ژنی نەهێنابێت،دایكان سەری دنیابان لێ دێتەوە یەك و،وا دەزانن  شەمەندەفەرەكەی ژیان كوڕەكەیانی بەجێ هێشتووە.بۆ كچان خراپتریشن.

هەڵەكە لەكوێدایە؟

لەبیركردنەوەی گشتی كۆمەڵگەدایە.دایكان و باوكان هەڵەن ئەگەر پێیان وابێت دەبێت ژن بۆ كوڕەكانیان بهێنن یان كچەكانیان بە مێرد بدەن.نەخێر ئەوە ئەرك و بەرپرسیارێتی ئەوان نییە و پێویست ناكات خۆیانی تێهەڵقورتێنن.ئەرك بەرپرسیارێتی ئەوان،پەروەردەكردنی  منداڵەكانیانە بەجۆرێك،كە پشتبەخۆبەستووبن و بتوانن بەرپرسیارێتی ئەوان،پەروەردەكردنی منداڵەكانیانە بە جۆرێك،كە پشتبەخۆبەستوو بن بتوانن  بەرپرسیارێتی  ژیانی خۆیان لە ئەستۆبگرن و وابەستە نەبن بە كەسەوە.دایك و باوكان پێویستە رێگە بە منداڵەكانیان بدەن هاوسەرگیری بكەن،نەك ژن بێنن و شوو بكەن.هاوسەرگیری و ژنهێنان و شووكردن جیاوازن لە یەكتر.بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بكەن،كچیش و كۆڕیش،پێویستە پشتبەخۆبەستوو بن و هیچ وابەستەگیی مادییان نەمابێت بە دایك و باوكەوە.واتە كچیش و كوڕیش،پێویستە پشتبەخۆبەستوو بن و هیچ وابەستەگیی مادییان نەمابێت بە دایك و باوكەوە.واتە كچیش و كوڕیش،تا ئەو كاتەی سەربەخۆییەكی داراییان نەبێت كارێكیان نەبێـت،نابێت بیر لە هاوسەرگیری بكەنەوە.كەواتە هەنگاوی یەكەم بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بكەن،كاركردنە.دایك و باب ملیۆنێریش بن،كوڕ و كچ تا كاریان نەبێت و خاوەنی سەربەخۆیی ئابووری خۆیان نەبن، هاوسەرگیری نەكەن باشترە.بۆچی؟

كاركردن ئەم سیفەتانە بۆ كەسایەتی مرۆڤ زیان دەكات:

یەكەم:هەستكردن بەبەرپرسیارێتی.

دووەم:سەربەخۆیی كە پێچەوانەی وابەستەییە.

سێیەم:دابینبوونی كۆمەڵایەتی،كە دەبێتە هۆی گەشەی كەسایەتی.

ئەم سیفەتانە تا لە مرۆڤدا بەرقەرار نەبن،ناتونێت هاوسەرگیرییەكی،پێویستی بەوەیە دوو پارتنەرەكە(هاوبەشەكە)هەردووكیان هەستكردوو بن بە بەرپرسیارێتییەكانی ژیانەوە و پابەند بن بە تایبەتی كە دەبنە خاوەنی منداڵ و بەرپرسارێتییان زیاد دەكات.خێزانی سەربەخۆ،پێویستی بە ئابووری سەربەخۆشە،گەر وا نەبێت و لە رووی ئابوورییەوە پەیوەست بن بە دایك و باوكانەوە،دەبێت لە ژێر ركێفی ئەوان  دەرنەچن و كەسایەتییان گەشە ناكات و خێزانێكی تەندرووستیان لێدەرناچێت،هەروەها دابینبوونی كۆمەڵایەتی بە مانای ئەوە دێت، كە مرۆڤ لە ژیانی كاردا تێكەڵ بە كۆمەڵ دەبێت و هاوپەیوەندی دەبێت لەگەڵ چین و توێژە جۆراوجۆرەكانی ئەو كۆمەڵە و لە ئەنجامی ئەو پەیوەندییانەدا،رێز و خۆشەویستی درووستدەبێت و داننان بە یەكتری ڕوودەدات و، بەمەش دەگوترێت  دابینبوونی كۆمەڵایەتی،كە زۆر پێویستە بۆ  گەشەی كەسایەتی هەر مرۆڤێك،مرۆڤێك.كە لە رووی كۆمەڵایەتییەوە كەسایەتی نەسەلمابێت،لە ناو خێزاندا هەمیشە كێشەی دەبێت و هەست بە بۆشاییەكی گەورە دەكات وێڕای ئەوەش،كەسێتییەكەی بە پێنەگەیشتوویی دەمێنتەوە و كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر هاوسەر منداڵەكانیان بەختەوەر بن،دایكان و باوكان پێویستە بیركردنەوەی خۆیان بگۆڕن و منداڵەكانیان ئازاد بكەن لە هەڵبژاردنی هاوژین.بەرەو چ  ئاراستەیەك بیركردنەوەیان بگۆڕن؟پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

یەكەم:دایكان و باوكان،نەك تەنیا بەخێوكردن و دابینكردنی بژێوی بۆ منداڵەكانیان لەسەرە،بەڵكوپەروەردەكردنیشیان زۆر گرنگە.

دووەم:پێویستە ئەو  بیركردنەوەیە لای دایك و باوكان بچەسپێت،كە هاوسەرگیری ئامانج نییە،بەڵكو ئامرازێكە بۆ بەختەوەری و ساقامگیری و گەشەی كەسایەتی  مرۆڤەكان.واتە بەختەوەرییەكە ئامانجە نەك هاوسەرگیرییەكە.

سێیەم:كە واز لەو بۆچوونە هەڵەیە هێنرا،كە هاوسەرگیری كراوە بە ئامانج،ئەوەدەم دایك و باوكان نیگەرانی ئەوە نابن كچ و كوڕەكانیان لە چ تەمەنێكدا هاوسەرگیری دەكەن.دەشێ مرۆڤ لە چل ساڵیدا هاوسەرگیری بكات و زۆر بەختەوەر تر بێت لەوەی لە بیست ساڵی كردوویەتی،چونكە هەڵبژاردنەكەی درووست و باشتر بووە و زانیویەتی هاوسەرگیری وەسیلەیەكە بۆ بەختەوەری و بەختەوەری ئامانجە بۆ مرۆڤ. چوارەم:خۆشەویستی كۆمەڵەكەی سەرەكییە لە هاوسەرگیریدا،بەڵام بە بێ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی،ئەم كۆڵەكەیەدەڕووخێت،بۆیە هاوسەنگ مانەوەی ژیانی هاوسەرێتی ئەگەر لە سەربنەمای خۆشەویستی بێت،پێویستی بە هەستكردنی هەردوولایە بە بەرپرسیارێتی و،ئەمەش دەبێـتە هۆی بەختەوەری ژیانی هاوبەش.ئەم ڕاستییانە دەبێـت لە مێشكی ناوەوە و دەرەوەی دایكان و باوكان و كوڕ و كچەكانیشمان بچەسپێن،تا شێوەی خێزان لە كوردستاندا،گۆڕانێكی ئەرێنی بەسەربێت.

وتاری نووسەران