ئەنجێلا سایینی (ڕۆژنامەنووس)

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

بۆساڵانێک گردی مەیمونەکان لەباخچەی ئاژەڵانی لەندەن بەهۆی تووندوتیژی و مەرگومیرەوە، بوە مانشێتی هەواڵەکان. گۆڤاری تایمی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی شەڕی سەختی گردی مەیمونەکانی بڵاوکردەوە. لەم شەڕەدا جۆرج بابونی گەنج، بابونێکی مێینەی پاشای خێڵەکە، پیرترین و گەورەترین بابونی گردی مەیمونەکانیڕفاند. دوای گەمارۆدانێکی زۆر، جۆرج بابون مێیەکەی کوشت. 

ڕووداوەکانی گردی مەیمونەکان تاماوەیەکی زۆر باڵی بەسەر بۆچوونی شارەزایانی ژیانی ئاژەڵاندا کێشا چۆن پیاوان بەسەر کۆمەڵگادا زاڵبن. ئاکاری کوشندەی ئەم شیردەرە بەراییانە ڕایگشتی دروستکرد کە بەوپێیە، مرۆڤەکانیش بوونەوەرێکن سیستمی پیاوسالاری بەسەریاندازاڵە. سەردانیکەرانی باخچەی ئاژەڵان بەبینینی گردی مەیمونەکان، پێیانوابوو چاودێری ڕابردووی گەشەنەکردووی خۆیان دەکەن، کە هەمیشە ئاکاری پیاوەکان دڕندانەبوە وبەهۆی لاوازییەوە ژنانیان کردووەتە قووربانی.

بەڵام بارودۆخی گردی مەیمونەکان ئاسایی نەبوو. ژینگە و کەشی کۆمەڵایەتی مەیمونەکانی، نێرەکان لەمێیەکان زۆرتر بوون. پێش چەند دەیەیەک بیرمەندان ئاشکرایانکرد کۆمەڵێک شیردەری بەرایی بەناوی مەیمونە بونوبوەکانیخێڵەکان، کۆمەڵگایەکی دایکسالارییان بوە. (گەرچی پیاوەکانیان زۆرزەبەلاح بوون.) لەدرێژەی ئەم ئاشکراکردنە دەگەینە ئەنجام کە باوکسالاری ئێمەی مرۆڤەکان، تەنیا پاساوێکی سروشتی نییە. 

لەم چەندساڵە بۆ نووسینی کتێبەکەم (باوکسالارەکان)،سەردانی زۆر شوێنی جیاجیام کردتابزانم باوکسالاری مرۆڤەکان لەکوێڕیشەی گرتووە. سەرنجمدا گەرچی ئەفسانەو بۆچوونە ناڕاستەکانی چۆن پیاوان بەم دەسەڵاتە گەیشتن، مێژووی ڕاستەقینە دەتوانێت زانیارییمان پێبداتتا بەهۆیەوە بەکۆمەڵگای ڕەگەز یەکسان بگەین. دەبێت سەرەتا بزانین ئێمەی مرۆڤ،شێوازی ڕێکخستنی کۆمەڵگاکەمان زۆر لەدنیای ئاژەڵان ناچێت.

خودی وشەی "باوکسالاری" کە بەواتای فەرمانڕەواییکردنی باوکە، نیشانیدەدات چۆن باوەڕی بەلوتکەگەیشتنی دەسەڵاتی پیاوان لەخێزاندا بەدیهاتووە و پاشان پێگەی باوک بۆ کوڕ گوازراوەتەوە. ئەم مۆدێلە لەناو شیردەرەکانی بەرایی بەدەگمەن دەبینرێت.

ملیسا مری تامپسنی مرۆڤناس لەزانکۆی نیومەکزیکۆ بەپێی دیتنەکانی دەڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان نەوەیەک لەخێزانی شیردەرەکانی بەرایی زیاتر دایکەکان ڕێکی دەخەن نەک باوکەکان.

تەنانەت باوکسالاری لەکۆمەڵگا مرۆییەکانیش کارێکی جیهانگر نییە. مرۆڤناسان لە لێکۆڵینەوەکانیان لانیکەم ١٦٠ کۆمەڵگای دایکسالاری لەئەمریکای باشوور، ئەفریقا و ئاسیایان دۆزیوەتەوە کە تاکەکان بەدرێژایی نەوەکان وابەستەن بەدایکیان و میرات لەدایکەوە بۆ کچەکانە. هەندێک لەم کۆمەڵگایانە خوای ژن دەپەرستن و تاک بەدرێژایی ژیان لەماڵی دایکیدا دەمێنێتەوە. بۆنموونە، پیاوانی خێڵی موسو لەباشووری خۆراوای چین لەجیاتی گەورەکردنی منداڵەکانیان، یارمەتی گەورەکردنی خوشکەزاکانیان دەدەن.

دەسەڵات و هێز لەزۆربەی کۆمەڵگا دایکسالارەکان، لەنێوان ژن و پیاو دابەشکراوە. خێڵی دایکسالاری سانتە لەوڵاتی گانا، ڕابەری لەنێوان شاژنی دایک و سەرۆکی پیاوان خولاوەیە و شاژن یارمەتی هەڵبژاردنیان دەدات. لە ساڵی١٩٠٠، نانا یان سانتوایسەرۆکی سانتە ڕابەری سووپای خێڵەکەی بەگژ هێزەکانی بەریتانیادا چووەوە.

هەر چەند زیاتر ئاوڕ لەسەردەمی پێش مێژوو بدەینەوە، ڕووبەڕووی نموونەی جۆراوجۆری ڕێکخستنی کۆمەڵگا دەبینەوە. شوێنەوارێکی پێش ٩٠٠٠ ساڵە لەناوچەی چاتال هۆیوک لەباشووری ئەناتۆلی تورکیا، بەهۆی فراوانی و ئاڵۆزبوونی وەک یەکەم شاری دنیا دەناسرێت. هەمووداتا شوێنەوارناسییەکانی ئەم ناوچەیە باسی کۆمەڵگایەک دەکات، ڕەگەز هیچ جیاوازییەکی لەشێوازی ژیانیاندا دروستنەکردووە.

ئیان هۆدەر، شوێنەوارناس لەزانکۆی ستینفۆرد کە تا ساڵی ٢٠١٨ سەرپەرشتیاری پرۆژەی لێکۆڵینەوەکانی چاتال هۆویک بوە، دەڵێت: (زۆربەی ئەوشوێنانەی شوێنەوارناسان کنەی تێدا دەکەن بەم ئەنجامە دەگەن کە ژنان و پیاوان چۆن ژیانیان لێکجیاواز بوە، خواردنی جیاوازییان خواردووەوڕژێمی خۆراکیان جیاواز بوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەپاشماوەی مرۆڤەکان لە چاتال هۆویک تێگەیشتین ڕژێمی خواردنەکەیان یەک بوە. لەیەککتادا لەماڵەوە و دەرەوەی ماڵ پێکەوە کاریان کردووە.)

ژنان لەم شارە دێرینەدا نەبینراو نەبوون. لەپشکنین و کنەی ئەمشوێنەوشوێنەکانی تری پەیوەند بەم قۆناغە، پەیکەری گچکەی ژنان دۆزراوەتەوە و ڕەفەی شوێنەوارناسی ئەم ناوچەیان پڕکردووە. یەکێک لەبەناوبانگترین ئەم پەیکەرانە ژنێکی دانیشتووی چاتال هۆویکە کە لە مۆزەخانەی شارستانی ئەناتۆڵە. پەیکەری ژنێکە ڕێک دانیشتوە. جەستەی ئاماژەی پیربوونیەتی و چەوریی هەر دوولای جەستەیان داپۆشیوە. دوو پشیلەی گەورە لەژێر دەستەکانیدان، کە لەڕاستیدا ڕەنگە پڵنگ بن و ڕاستەوخۆ تەماشای پێشەوە دەکەن. پێدەچێت ژنەکە توانیبێتی ڕامیان بکات.

وەک دەزانین، کۆمەڵگای تا ڕادەیەک ڕەها لەجیاوازییە ڕەگەزییەکانی چەتال هۆویک بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت. بەدرێژایی هەزاران ساڵ، زنجیرەی پلەبەندی لەم ناوچەیە جێکەوتە بوو. ئەم دەڤەرە بریتییە لەئەورووپا، ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. دوای هەزاران ساڵ لەشارەکانی ئەسینای کۆن، کلتووری سەرانسەر و سەربە ئەفسانەکانی دژەژنانە پێکهاتوە کە ژنەکانی لاواز و نادڵنیابوون و لەوەباشتر بوو لەچوارچێوەی ماڵدا بهێڵرێنەوە.

پرسیاری گرنگ: بۆچی ئەمە ڕوویدا؟

مرۆڤناس و فەیلەسوفەکان گریمانە دەکەن کە لەوانەیە سەرەتای کشتوکاڵی مرۆڤەکان ساتێکی گرنگ بوە بۆ گۆڕانی دەسەڵات لەنێوان ژنان و پیاوان. کشتوکاڵ پێویستی بەهێزێکی زۆری جەستەیە. دەستپێکی کشتوکاڵ هاوکات بوو بەخاوەندارێتی ئاژەڵ و گیانلەبەران. بەپێی ئەم گریمانەیە، چینە تایبەتە کۆمەڵایەتییەکان بەگوێرەی کێ خاوەن مڵک و سامانی زۆرە پێکهاتوون. ئەمکارە وایکردووە پیاوان نیگەرانی دارایی خۆیان بن و بیانەوێت سامانەکەیان بۆ منداڵەکانیان بگوازنەوە. بۆیە جوغزیان بەدەوری ژیانی ڕەگەزی ژناندا کێشا. 

کێشە ئەوەبوو هەمیشە ژنان لەکاری کشتوکاڵیدا ئامادەبوون. بۆنموونە، لەئەدەبی یۆنان و ڕۆمانیای کۆن، ژنانێک دەبینین گەنمەشامی دەچێنن یان کە حیکایەتەکان دەخوێنینەوە، ژنان شوانن. داتاکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان نیشانیدەدەن کە تەنانەت ئەمڕۆ، ژنان نیوەی کاری کشتوکاڵی جیهان پێکدێنن و نزیکەی نیوەی بەڕێوەبەرانی شوێنە گچکەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەوڵاتە کەمدەرامەتەکان ژنن. هەمیشە ژنانی کرێکار و کۆیلە لەسەرانسەری جیهان کاری جەستەیی قوورس دەکەن.

خاڵی گرنگتر بۆ دۆزینەوەی دەستپێکی باوکسالاری، ساڵانێک پێش ئەوەی بەڵگەی ڕوونی جیاوازی ڕەگەزیمان دەستبکەوێت، ماڵیکردن و بەخێوکردنی ئاژەڵان و گیاکان لەناو مرۆڤەکاندا باو بوە. هادر دەڵێت: "ئەوگریمانە کۆنەی بەپەرەسەندنی کشتوکاڵ، دارایی و خاوەندارییەت مانای هەیە و کۆنتڕۆڵی ژنان دوای ئەو پەرەسەندنە دەدۆزێتەوە، گریمانەیەکی هەڵەیە. بەتەواوەتی هەڵەیە، چونکە کاتبەندی بەوشێوەیە نابێت."

 

یەکەم نووسینی ڕوونی دەستپێکی ڕەفتاری جیاواز لەگەڵ ژنان، دوای ساڵانێک لەشارستانیەتی نێوان دوو ڕووبار دەبینرێت. دەڤەرێکی مێژووی نێوان هەر دوو ڕووباری دیجلە و فورات لە عێراق، سووریە و تورکیا، دەپەی کارگێڕی دۆزراوە لەشاری سۆمەری ئۆروک لەباشووری نێوان دوو ڕووبار نیشانیدەدات نزیکەی پێش ٥٠٠٠ ساڵ دەسەڵاتدارانێک بەدەردەسەرییەکی زۆر دەیانویست وردەکاری زۆریدانیشتوان و سەرچاوەکانیان تۆمار بکەن.

جێمس ئۆسکارتی بیرمەندی زانستە سیاسییەکان و مرۆڤناس لەزانکۆی بێڵ کە لەیەکەم وڵاتانی پشتبەستوو بەکشتوکاڵ دەکۆڵنەوە دەڵێن: "دەسەڵاتی تاک، دەسەڵاتی گرنگی ئەم قۆناغەیە." دەسەڵاتدارانی کۆمەڵگا سەرەتاییەکان دەیانویست مرۆڤی زیاتر بۆبەرهەمهێنانی بەروبووم و سەرچاوەی زۆرتر و بەرگریکردنلەوڵات و هەتا قووربانیکردنی گیانیان لەشەڕەکانیان بەردەست بێت. تا ئاستێک،کە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا وەڵامدەرەوەی ئەم پێداویستییانە بێت، گوشارێکی زۆری بۆ خێزان دەهێنا. بەتێپەڕینی کات، لەژنانی جەوان چاوەڕوان دەکرا زیاتر منداڵییان بێت بەتایبەتی منداڵی کوڕ، تا گەورە بن و بتوانن لەپێناو وڵاتدا بجەنگن.

بەلای حکومەتە بەراییەکانەوە لەهەمووشتێک گرنگتر ئەوەبوو هەمووتاکەکانی کۆمەڵگا بەپێی پۆلێنی کۆمەڵایەتی ڕۆڵییان هەبێت. ژن یان پیاو بوون، بناغەی ئەم پۆلێنکردنەبوو. توانای تاک لەم کۆمەڵگایانەدا، پێویستی و تکای دەروونی تاکەکان گرنگ نەبوو. ئەگەر پیاوێکی گەنج نەیدەویست بۆ شەڕ بچێت، ئەوانی دیکە گاڵتەیان پێدەکرد. ئەگەر ژنێک نەیدەویست بەردەوام منداڵ بێنێتە دنیاوە و هەستی دایکایەتی نەبوو، سەرکۆنەی دەکراو دەیانگوت نائاساییە.

بەپێی بەڵگەی کۆکراوەی مێژوونووسی ئەمریکی لۆرنەر، بەڵگە نووسراوەکانی ئەم قۆناغە نیشانیدەدەن ژنان وردە وردە لەپانتایی کاری گشتی و ڕابەرییکردنی کۆمەڵایەتی نەماون و خزێنراونەتە دنیای کاری ماڵەوە و ئەرکی دایکایەتی. ئەم بارودۆخە بەتەنیشت باوسەندنی  هاوسەرگیریی یاسای باوکسالارانە بەسەریاندا باڵادەست بووە، واتا ئەو هاوسەرگیرییانەی کچانی ماڵەوە واز لەمنداڵی خۆیان دەهێنن تا لەماڵی مێردەکانیاندا بژین، ژنانی زیاتر پەراوێزخست و خستنییە بەردەم جۆرەها زیان و قۆرخکارییەوە. بەدرێژایی کات، هاوسەرگیری بوە گرێبەستێکی وشک و ڕەق کە وەک کاڵای هاوسەرەکانیان ڕەفتار لەگەڵ ژنان دەکرا. ڕەفتاری هاوشێوە کە لەگەڵ منداڵان و کۆیلەکان دەکرا.

 

مێژوو لەجیاتی ئەوەی لەخێزانەوە دەست پێ بکات، بۆ دەستپێکی باوکسالاری سۆراخی ئەوکەسانە دەکات کە لەوڵاتانی بەرایی دەستەڵاتدار بوون. پێویستییەکانی باڵادەستان بەرەوخێزانەکان سەرەوژێر بوەوە و درزی خستە سەرەتاییترین لایەنەکانی پەیوەندی مرۆڤایەتییەوە. هەتا پەیوەندی باوکودایک و منداڵ گۆڕا. تۆوی گومان و متمانەبوون لەپەیوەندییەکدا چاندرا کە مرۆڤەکان بۆ خۆشەویستی و پشتگیریکردن سۆراخییان دەکەن. ئیدی مرۆڤ بۆخۆیان یان بۆ نزیکترین خزمانیان ناژین. بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی سیستمی باوکسالارانە دەژین.

لەوڵاتانی چین و هیندستان کە سیستمی باوکسالاری باویەتی، ئێستاش منداڵی کوڕییان پێ باشترە. ئەم لەسەرووتر دانان و کوشتنی کۆرپەلەی کچ گەیشتوەتە ئاستێک، یەکسانی ڕەگەزی ئەم وڵاتەی زۆر تێکداوە. ئاماری ساڵی ٢٠١١ی هیندستان نیشانیدەدا لەبەرامبەر هەر ١١١ کوڕ، ١٠٠ کچ هەیە. داتاکان دەریدەخەن بەگۆڕینی ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان ئەم ژمارەیە بەرەوباش بوونە.

بەخراپ سوودوەرگرتن لەژنان لەچوارچێوەی هاوسەرگیری باوکسالارانە بەردەوامە. هاوسەرگیری زۆرەملێیی کە تووندترین شێوەی ئەم بەخراپ سوودلێوەرگرتنەیە و بۆ یەکەمجار لەئاماری ڕێکخراوی جیهانی کار لە ساڵی ٢٠١٧ بە کۆیلەداری نوێ ناسران. بەپێی دوامەزندەکان کە لە ساڵی ٢٠٢٢ کرا، نزیکەی ٢٢ ملیۆن کەس لەجیهان گیرۆدەی هاوسەرگیری زۆرەملێیین. 

کاریگەرییەکی دەروونی درێژخایەنی سیستمی باوکسالاری ئەوەبوو کە سیستمی ڕەگەزی خۆی وەک کارێکی ئاسایی و سروشتی جێکەوتە بوو. ئەم ڕێسا کۆمەڵایەتییانە بوونە مۆدێلی ڕەگەزی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمە. وەک ئەو مۆدێلانەی کە بەوپێیە ژنان ئاماڵ بەهێشتنەوە و چاودێریکردنی ئەوانی تر و پیاوان تووندو شەڕانگێزن. سیستمی باوکسالاریی بەدانانی مرۆڤەکان لەچینە سنووردارەکان و ڕۆڵی ڕەگەزی دیاریکراودا نەک تەنیا ژنان، بەڵکو زۆرێک لە پیاوانیش سنووردار و دەچەوسێنێتەوە. ئامانجی ئەم سنووردارکردنە دابینکردنی لانی زۆری بەرژەوەندی دەسەڵاتدارە باڵادەستەکان بووە: یان وەکدەڵێن گوڵەجەرگەی کۆمەڵگا.

ئەم سیستمەش وەک گردی مەیمونەکانی باخچەی ئاژەڵانی لەندەن لەبیستەکان، سیستمێکی شێواوە. سیستمێک کە بەرمەبنای متمانەنەبوون و کەڵکاوەژوو فۆرمۆلە بوە. بزووتنەوە یەکسانییەکانی ڕەگەزیی پێکهاتووی دنیا، گوشاری کۆمەڵایەتی نیشانیدەدەن کە چەندین سەدەیە مرۆڤەکان لەچوارچێوەی سیستمی باوکسالاری لەگەڵیدا ژیاوون. ئان فیلیپسی تیۆرسێنی سیاسی دەڵێت: "هەموو تاکەکان ئەگەر تۆزقاڵێک دەسەڵاتییان پێ بدرێت، یەکسانی و دادپەروەرییان پێ باشترە لەنایەکسانی و نادادپەروەری."

هەر چەند بەگژداچوونەوەی باوکسالاری دەکرێت زۆر ترسناک دەربکەوێت،بەڵام هیچشتێک لەسروشتی ئێمەدانییە بڵێت، هەرگیز ناتوانین بژین. دەکرێت کۆمەڵگایبونیادنراوی مرۆڤەکان، لەلایەن مرۆڤەوە بونیادبنرێتەوە.

www.bbc.com

وتاری نووسەران