
سەلام عەبدوڵڵا
سه‌دان كادری لێهاتووی شیوعی و چه‌پ له‌ناو رێكخراوه"مه‌ده‌نیه‌كان" كارده‌كه‌ن و په‌یتا په‌یتا سه‌رقاڵن به رێكخستنی كۆڕ و سمینار و راپرسی و خول و كۆبوونه‌وه و به گشتی خزمه‌تكردنیان.
ئێمه به خۆمان سوپایه‌كمان هه‌یه له كه‌سانی پسپۆر له‌بواری مافی مرۆڤ، ژن و منداڵ و مافه‌كانی كرێكاران و هه‌ر بوارێكی تری ژیان. لێره پرسیارێك خۆی ده‌سه‌پێنێت:
- ئایا چ پێویست ده‌كات ده‌یان رێكخراویngoروومان لێبكه‌ن و خۆیان وه‌ك رزگار و خاوه‌ن عه‌قڵ پێبفرۆشن؟
- ئایا ئێمه خۆمان ناتوانین به مه‌عریفه و پسپۆڕ و پڕۆژه‌ی به‌تواناتر و ئینسانی‌تر كاربكه‌ین بۆ هوشیاری و ژیانێكی باشتر؟
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین و خۆمان له گروپی(كاری هه‌ره‌وه‌زی) له سلێمانی و رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی له ده‌ربه‌ندیخان، كاره‌كانی لیژنه‌ی كاری هه‌ره‌وه‌زی له خانه‌قین و گروپی هاوكاری له كه‌ركوك ده‌بینینه‌وه. كاره‌كانمان به‌رهه‌می ئه‌قڵ و هوشیاری و تێگه‌یشتنی(خۆمانه) و سه‌لماندمان كه به‌خۆمان خاوه‌ن فكر و ئیراده و توانای له‌بننه‌هاتووین و چ پێویستیمان به‌و هه‌موو رێكخراوه بیانییانه نیه.
كاركردن بۆ ئه‌و رێكخراوانه:
- هه‌ژاری عه‌قل و فكری كارمه‌نده‌كانی پیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه هوشیاری، متمانه به‌خۆ و توانای خۆمان پیشانده‌ده‌ین.
- ئه‌وان تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تكردنی(تینك تانك)ه‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م و ڵات و ئه‌و وڵات تا راده‌ی ناپاكی، خزمه‌خزمێنه و ئه‌م حزب و ئه‌و حزب، به‌ڵام ئێمه نموونه‌ی شه‌فافییه‌ت و دلسۆزی و له‌خۆبورده‌یی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت.
- ئه‌وان گه‌نجان دوورده‌خه‌نه‌وه له خه‌بات و تێكۆشان و فێری كه‌رتی تایبه‌تیان ده‌كه‌ن له خزمه‌تی سیستێمی سته‌مكاری و ده‌سه‌ڵات و له‌دواییدا سه‌ر له‌م قونسولخانه و ئه‌و قونسولخانه ده‌رده‌كه‌ن و بچووكی و گه‌مژه‌یی و بۆگه‌نی و جه‌هلیان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئێمه خه‌بات و تێكۆشان ده‌هێنینه ناوه‌ڕاستی كار و چالاكییه‌كانمان و خۆمان و خه‌ڵكیش فێری هاوپشتی و هوشیاری دنیابینی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین.
- ئه‌وان به پاره و ره‌نجی دزراو كارده‌كه‌ن، ئێمه به ده‌ست و روح پاكی و به‌شداری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئازادانه‌ی كارده‌كه‌ین دژ به دز و قۆڵبڕه‌كان.
- ئه‌وان بۆ هێشتنه‌وه‌ی سته‌مكاری كارده‌كه‌ن، ئێمه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت و ماف بۆ مرۆڤ.
- ئه‌وان به سیاسه‌ته‌وه گه‌نجان په‌روه‌دره‌ی دووركه‌تنه‌وه‌یان له سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ئێمه به سه‌رڕاستی گه‌نجان په‌روه‌رده‌ی به‌دیلی ئینسانی ده‌كه‌ین.
- ئه‌وان كارگه‌ی دژایه‌تی خه‌باتگێڕانی رێگای عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تین، به وشه‌یه‌كیش باسی رۆڵی تاوانباری وڵاته‌كانیان ناكه‌ن له قه‌یرانی گشتی و جه‌نگ و تیرۆر، بۆیه نابێ هیچ شیوعی و چه‌پێك به هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت، كار بۆ ئه‌و رێكخراوانه بكات.
و زۆر لایه‌نی تر هه‌یه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین، به‌ڵام بۆ ئێوه به‌جێیان ده‌هێڵین.
دووباره ئاماژه به وته‌كه‌ی سارته‌ر ده‌كه‌م كه ده‌ڵێ: له وڵاتێكدا خه‌ڵكه‌كه‌ی پێخاوس بێت، ئه‌ركی نووسه‌ران و رۆشنبیران رۆمان نووسین نیه، به‌ڵكو درووستكردنی پێڵاوه- له فه‌یسی هاوڕێ ئیبراهیم بابان بڵاوكراوه‌ته‌وه) و ده‌ڵێم: ئێمه به راشكاوی خانوو، شه‌قام، دیواری قوتابخانه، ئاوی پاكی خواردنه‌وه، خولی فێركردن، كتێبخانه‌ی هه‌ره‌وه‌ی بۆ مناڵان، تابلۆی دیواره‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان، سه‌به‌ته‌ی خۆراك، پێداویستی ناو ماڵ و خزمه‌تی نه‌خۆش و یاری مناڵان و درووستكردنی بنمێچ و ده‌یان كار و چالاكی ترمان كردووه. ئێمه به كرده‌وه پیشانمانداوه كاری رۆشنبیر و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان چییه له‌م وڵاته كه نغرۆی ناعه‌داڵه‌تی و سته‌مكاری بووه وبه‌دیلیان چییه، به‌ڵام رێكخراوه‌كانیngo به خۆیان و حكومه‌تی وڵاته‌كانیان، به‌شێكن له زنجیره‌ی ئه‌و ناعه‌داڵه‌تی و سته‌مكارییه‌ن، كه‌واته:
هوشیاری و تێگه‌یشتن وئیراده و لێهاتوویی و دڵسۆزی خۆتان پیشانبده‌ن بۆ داخستنی ده‌رگای رێكخراوه‌كانی ngo و هه‌موو هێزێكمان ته‌رخان بكه ین بۆ گه‌شه‌پێدان به كار و چالاكی هه‌ره‌وه‌زی!