نوسینی: شەماڵ بارەوانی

-هەواڵەکان: لە ئەمریکا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بیست و ئەوەندە کەسە مردن.

کوردەبۆرە: الحمدللە. 

-لە پاکستان موسوڵمانان کەنیسەکی مەسیحییەکانیان سووتاند. 

"ئەک دەستیان خۆش بێت"

-لەبەردەم گوندی ئەڵمانی ئۆتۆمبیلێک دوو ئافرەتی شێلا.

"دەستی خۆش بێت، دوو قەحپەی کوشت"

- پیاوەک ژنەکەی خۆی کوشت. 

"ولڵاهی دیارە ژنەکە بێ ئەخلاقییەکی کردییە"

-دوو باڵەخانە لە چین ڕووخان.

"بە گوونمەوە. چین هەمووی شیوعی و کافرن"

-لە هیندستان پەرستگایەکی هیندۆسەکان داڕما و حەوت هیندۆس بە هۆیەوە مردن.

"بە جەهننەم و بە دڵنیاییەوە ئەوە غەزەبی ئەلڵایه"

- لە ئیمارات مزگەوتەک داڕما و چوار موسوڵمان بەهۆیەوە مردن.

"بەداخەوە، خوای گەورە بە بەهەشتیان شاد بکات"

-لەقەتەر دوو عارەب بە حوشترێ ڕۆیشتن لۆ عەمرەی. 

" ئەی بژین و جەزاکەلڵا"

- سەرۆکی بەحرێن دوو کەری بە دیاری دا بە کچێکی ئەفغانی. 

"ئەی قوربانت بم، ئەوەیه سەرکردە"

-ژنەکی ئیخوانی یەمەنی دکتۆرای لە جۆرەکانی تڕدا هێنا.

"هەر بژی خاتوونی پاڵەوان"

-کۆترەک لە فەلەستین جیقنەکی کردە سەر ئاڵای ئیسرائیل. 

"سبحان اللە ئەوە نیشاندانی هێزی ئەلڵایە لۆ جولەکەی سەهیۆنی"

 -ژن و پیاوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەم مۆسیقاوە وەرزشی بەیانی ئەنجام دەدەن. 

"هەر ئەو بێ ئەخلاقییەمابوو"

- بۆیەکەمجار کچە کوردێک لەگەڵ دەزگای ناسا کاردەکات.

"جا ئەوەچییە تا باسی بکرێت"

- ئەوڕۆ هەشت ساڵ بەسەر کارەساتی کوردانی ئێزدی تێپەڕدەبێت. 

"هاهاها، جا بەمن چی؟ ئینجا ئێزدی کوا کوردن؟ "

................................. 

ئەمە مشتێکە لە خەرواری هەزارانی لەو کۆمێنتە گاڵتەجاڕ و کۆمێدی و نامرۆڤانە و داعشیانەیە کە ڕۆژانە موسوڵمانی کوردی خۆبه کەمزان و بێگانەپەرست بۆ پەیجە جۆربەجۆرەکان دەینووسن.

هەر بەڕاستی دەبێ پاڵنەر و هۆکارەکە چیبێت مرۆڤ هێندە قێزەون ببێت و بەو ئەندازەیە لە ویژدان و مرۆڤبوون دابماڵدرێت و لە بری ئەوەی کارەسات و ئازاری ئەوانی تر بیگریێنێت و گڕ لە ویژدانی بەربدات و هەست و شعووری بجووڵێنێت، کەچی دێت و  بەدیار ڤیدۆی گریان و فیغانی ژنێکی ئێزدی کە خانەوادەکەی لەسەر دەستی تیرۆرستە چەپەڵەکانی داعش هەمووی کۆکوژکراون، بداتە قاقا و ڕیاکتی پێکەنین دابنێت؟! 

ڕێزم بۆ موسوڵمانی باش و بەڕێز و من کەس و کارم هەمووی دیندار و موسوڵمانی تابڵێیت کراوە و مرۆڤدۆستن.

 حەتمەن مەبەستم ئەو مێگەل و بزنەگەلە دەمشڕ و داعشبیرەی سۆشیال میدیایە.

وتاری نووسەران