پیتەر کیو

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

سانت ئۆگستینی لاو نەک قەدیس، لەخودا دەپاڕایەوە: خوای گەورە پاداشتم بدەوە، بەڵامنهۆ نا.

زۆر جار دەرفەتی بەها دیموکراسییەکانی دادپەروەری و یەکسانی دەبیستین. زۆربەی داواکانمان، چاوپۆشین لەوەی داواکار کێیە "خوا، مرۆڤ، حکوومەت یان یاسا"هەمان کۆمێنت، بەڵام بۆ ئێستانای تێدایە. جاریوایە ئەو ئێستا نایە دەبێتەهەرگیز.  

(نا)یەکسانی لەبەردەم یاسادا

بەرپرسانی سیاسی و ئابووری و ئایینی، هاوڵاتییان و بیرمەندان، بەها دیموکراسییەکانیان بەباڵا زانیوە. ئەوبەهایانە لەدەستووری وڵاتان، دەقەکان، ڕاگەیەنراوی مافەکانی مرۆڤ، دەستووری ئەمریکا و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دەبینین. ڕاگەیەنراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤە لەمادەی حەوتدا دەڵێت: هەموان لەبەردەم یاسادا یەکسانن.

هەر چەند بەکردار وا نییە. یەکسانی لەبەردەم یاسا پێویستی بە یەکسانی نوێنەرایەتی و پارێزەرە، بەڵام هەندێک تۆمەتبار دەتوانن پارێزەری گرانبەها بگرن، لە کاتێکدا هەژارەکان ناتوانن باش بەرگری لەخۆیان بکەن. یەکسانی لەبەردەم یاسا لەبەر خوڵکوخۆی جیاوازی دادوەرەکان، جیاوازییەکانیان و لێکدانەوەی جیاوازی یاساکە، لەوانەیە لەدادگایەکەوە بۆ دادگایەک جیاواز بێت. کێشەیەکی دیکە، هەرگیز زۆربەی خەڵک باش دەستییان بەیاسا ناگات. کەموکوڕییەباسکراوەکانزادەی ڕاستیەکانن. تەنانەت ئەگەر لەشوێنێک لەبەردەمیاسایەکسانبن، سوودمەندانی نایەکسانی، بەچاوپۆشین لە یاری زمانیان بۆیەکسانی، یەکسانیان ناوێت. بابەتی دەستڕاگەیشتن، بە بەها دیموکراتییەکان گرینگە. بۆنموونە، مافی دەنگدان. خەڵکی زۆربەی شوێنەکان هەلی هەڵبژاردنی ئازادو دادپەروەرانەیان نییە. 

لەخاکییۆتۆپیای دادپەروەریدا

درووشمە دووبارە بووەکەی یەکسانی دەرفەت لەبەرچاوبگرین. سەردەمێک وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا ڕواڵەتی ئەوخاکە بوون: خاکی هەژار و دەوڵەمەندەنائاساییەکانی. منداڵی خێزانە بێبەشەکان بەکردەوە بێبەش بوون لەدەرفەتی دەوڵەمەندەکان. بۆ نەهێشتنی ئەم نایەکسانیانە، ئەگەریگەیشتنی هەموو منداڵان بەخوێندن و ماڵ و تەندرووستی فەراهەم دەبێت. پاشان دەوڵەمەندەکان سوودی ڕکابەری منداڵەکانیان لەدەستدا. دیارە ناکۆکی چۆنایەتی ژیان بەهێزی خۆی ماوەتەوە، بەڵام بیهێنەبەرچاوت خاکی دادپەروەریی تەنیا بەخوێندن و تەندرووستی و ئەمانە ڕازینەبوو و دەیویست سەروویان بکەوێت. 

لەوکاتەوە بەهرە زکماکییەکان یەکسان نین، هەندێک منداڵ بەسروشتی خۆیان مەیلیانلە بیرکارییە، هەندێک زیرەک و هەندێک تەمبەڵن، بەڵام درووشمی هەموو کۆرپەلەکان یەکسانن وادەکات بۆ ڕازیکردنی ویستی گشتی، بەدەستکاریکردنی جیناتی منداڵان، لەتوانا و پاڵنەرەکاندا یەکسان بن. ئەو یەکڕیتمییە پێویستە، چونکە جگەلەوە نادادپەروەری لەدەرفەتەکاندا دەبێت: واتا بۆ نموونە لەوانەیە هەندێک ببنە هونەرمەند و هەندێکیش ببنە ژینگەپارێز و هتد.

چاوپێکەوتنی کار پێویست ناکات و کاری مرۆڤ بەتیروپشک دیاری دەکرێت و کاری تاکەکان بە خولاوەیی دەگۆڕێت. کەس نابێتە قووربانی بێویژدانی. هەموان دەزانن لەبەهرەدا یەکسانن و چییان پێخۆش بێت دەیکەن. کەس چاوەڕوانی داهاتی زیاتر نییە. کەس کاری کەسانی دی سووک ناکات. 

خاکی دادپەروەری چانسی پەتی (چ جۆری باش یان خراپی) لەناوبردووە، کە بەرهەمی سروشت و پەروەردەیە، چونکە ویژدان و دادپەروەری پێشێلدەکات. دیارە هەر وا هەندێک لەچانسی باش و بەدختی ناخۆشدا دەمێننەوە، بۆ نموونە بریسوو لەیەکێك دەدات و لە یەکێک نادات. لە کاتێکدا بە گشتی هەموو یارییەکان بەیەکسانی دەکێشرێن، لەوانەیە بیربڵاوی یاریکەرێک ئەنجامی یارییەک بەقازانجی تیمی ڕکابەر دیاری بکات.

لەسەر خاکی دادپەروەری بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی یەکسانی تاکایەتی مرۆڤەکان لەدەستچووە. دابینکردنی دەرفەتی یەکسان پێویستی بەجیاوازییەلەمرۆڤەکاندا، بەڵام هاوکات پێویستی بەمانەوەی جیاوازییەکانە. ئێستا دەبێت کام جیاوازیی نەهێڵین و کامەیان بپارێزین؟ ئەمانە ناوچەی خۆڵەمێشین.

ئەوکاتە لەخۆت دەپرسی دەتوانم چۆن مرۆڤێک بم، لە کاتێکدا شووناسی خۆم بپارێزم. ژیان لای زۆربە، واتا جیاواز بوون. لەسەر خاکی یۆتۆپیای دادپەروەری، بەهاکانی سەربەخۆیی، ئازادی و ڕەسەنایەتی، مانای تایبەتییان نییە. 

*** 

ڕاستە لەدنیای ڕاستەقینەمانەدا زۆربەی چێژەکان بەئازارێکی زۆر بەدی دێن: منداڵانی وڵاتی کۆنگۆ بەهەزار قووڕبەسەری کانزای کۆبالت بۆدروستکردنی پاتری لیتیۆم دەردەهێنن، بەرگدرووەکان لە جیهانی سێیەم لەکارگەکانی دروومانی پیس جلوبەرگی مۆدێلی ڕۆژ دەدوورن، ئاژەڵەکان لەدۆخێکی نالەباردا لەقەفەسەکاندا دەپارێزرێن...، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین لەبیریان بکەین. دادپەروەری بۆ هەندێک کەس مەسەلەیەک نییە. داننان بەهەڵەی مێژوویی و ڕەگەزپەرستی و کۆیلایەتی و هتد زۆر باشە، بەڵام هێشتا زۆری ماوە، ژێرخانەکان، دامەزراوەکان، سامانەکانی ئەمڕۆ زادەی ستەمی دوێنێن، لە کاتێکدا چەوساندنەوە بەردەوامە.

دەکرێت قووڵترببینەوە. بڵێین لەڕووی بایۆلۆژییەوە بیرکردنەوەکان، وشەکان، زەردەخەنەکان، دەنگەکانی لەقووڕگەکانەوە دێن... بەرهەمی پەیامی تووڕەیی، لێدانی کارەبایی و سیگناڵە کیمیایەکانن.

کارڵ مارکس دەڵێت: پێرساڤۆش کڵاوێکیجادووییدەکردەسەر تا ئەهریمەنەکانیڕاوی دەکردن نەیبینن. ئێمە کڵاوی جادووییمان کردۆتە چاو و گوێیەکانمان تا وا نیشان بدەین ئەهریمەن هەر نییە.

ئەو کڵاوە، چ میتافیزیکی، ئەخلاقی، سیاسی یان کۆمەڵایەتی، دەبێت ڕۆژێک دایبکەنین و بەرەوڕووی ئەو پرسیارە ترسناکانە ببینەوە لەسەرەوە ئاماژەمان بەهەندێکییان کرد. چ مانای نەبێت یان نا، یان بایۆلۆژی باوەڕ و بەها و کارەکانمان دیاری دەکات یان نا، هێشتا هەڵدەبژێرین، بۆ نموونە جلوبەرگی سوور یان شین؟ بە شێوەیەک ڕەفتار دەکەین، گوایە مافی هەڵبژاردنمان هەیە. 

nebesht.com

وتاری نووسەران