
حەبیبە قادر ئیبراهیم/ ڕانیە
ئامادەکردنی: مەغدید حاجی
٭ وتەی بەرایی:
بێگومانم لەوەی کە ئەرک و خزمەتی پەروەردەیی مامۆستا ئافرەتە دڵسۆزکان نەک تەنیا یەکسانە لەگەل ئەرکی پەروەردەیی مامۆستا دڵسۆزە نێرینەکان، بەڵکو مامۆستای ژن هەر لە سەرەتاوە وەکو دایک بە پلەی یەکەم ئەرکی پەروەردەکردنی منداڵکانی لەسەر شانە، کە دەشبێتە مامۆستا ئەوە بە هەست و سۆزی دڵسۆزانەی دایک و مامۆستا ی پڕ لە خۆشەویستی پەیامی پەروەردەیی لە قوتابخانە جێبەجێ دەکات. خۆ ئەگەر ئەو مامۆستا ئافرەتە خودان هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی بوو، دڵسۆزانە و خۆبەخشانە چووە کۆڕی خەباتی پیشەیی و سیاسی و بواری چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەوە ئەو مامۆستایه شایانی هەموو جۆرە ستایش و ڕێزلێنانێکە.
٭ کورتەیەک لە ژیانی مامۆستا حەبیبە خان:
ــ ناوی تەواوی: حەبیبە قادر ئیبراهیم.
ــ ساڵی 1967 لە شاری ڕانیە لە دایک بووە.
ــ لە ساڵی 1975 چۆتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی ڕانیەی سەرەتایی کچان.
ــ لە هەشتاکان قۆناغی ناوەندی تەواوکردووە، دواتر هەر لە ڕانیە ئامادەییشی تەواوکردووە.
ــ لە ساڵی خوێندنی (1990-1991)پەیمانگای تەکنیکی تەواوکردووە.
ــ لە 25-11-1996 سەرەتا بە وەزیفەی(تێبینەری هونەری)دامەزراوە. دوای ساڵێک ناونیشانی گۆڕیوە بۆ مامۆستا و لە قوتابخانەی ڕانیەی بنەڕەتی تێکەڵاو دەستبەکار بووە. نۆ ساڵ لەو قوتابخانەیە خزمەتی کردووەو وانەی بیرکاری گوتۆتەوە.
ــ دوو ساڵیش تەنسیب کراوە بۆ قوتابخانەی ماکۆک و وانەی بیرکاری گوتۆتەوە.دوایی هەر لە ساڵی 2009 وە گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی قەڵاتی بنەڕەتی تێکەڵاو. تاکو ئێستا لەم قوتابخانەیە وەکو مامۆستای بیرکاری وانە دەڵێتەوەو خزمەتی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن دەکات.
٭ خەباتی پیشەیی و سیاسی مامۆستا حەبیبه:
ــ حەبیبە خان وەکو مامۆستایەکی نیشتمانپەروەری هۆشیار ،هەروەها وەکو ژنە تێکۆشەرێک، هەر لە نەوەتەکانەوە تاکو ئێستا بەشداری لە خەباتی پیشەیی مامۆستایان کردووە، لە زۆرینەی کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان بەشدار بووە. هەروەها لە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ئافرەتای کوردستان خەباتی کردووە.
ــ مامۆستا حەبیبە هەر لە ساڵی 2017 ەوە تاکو ئێستا لەگەل (گرووپی ژنان و کچانی ڕانیە) خەبات دەکات و ئەندامی لێژنەی باڵایە.
گرووپی ژنان و کچانی ڕانیە کار لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و بەهێزکردنی خێزان و بواری ڕۆشنبیری دەکات.
٭ باری کۆمەڵایەتی:
حەبیبەخان لە ڕێکەوتی25-10-1991 هاوسەرگیری لەگەل مامۆستای تێکۆشەر ئیسماعیل حەمەد ئەمین ئەنجامداوە، بەرهەمی هاوسەرگیرییەکەیان سێ کوڕە:
1- ئاگری، 1994،پەیمانگای تەکنەلۆژیای کارەبای تەواوکردووە.
2- ئاگا،2000، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی تەواوکردووە.
3- ئازا ،2001 ئامادەیی تەواوکردووە.
هەرسێ کوڕەکانیان لە ئەڵمانیا دەژین و کاردەکەن.
هیوای تەمەن درێژی بۆ مامۆستا حەبیبەو مامۆستا ئیسماعیل و هەرسێ کوڕە بەڕێزەکانیان دەخوازین.
سەرچاوە: دیدار لەگەل مامۆستا حەبیبە خان بە ئامادەبوونی مامۆستا ئیسماعیل حەمەدەمینی هاوسەری ڕۆژی15-7-2024 لە ماڵەوەیان لە شاری ڕانیە.