ئەرسەلان حەسەن

نەورۆز جەژنێکی مێژووییە و میللەتان بەجیاوازیئایین، نەتەوە یادیدەکەنەوە.کوردیش وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە یادی ئەم جەژنە دەکاتەوە و زیاتر بەجەژنی خۆی دەزانێت تا میللەتانی دیکە، کە گەنگەشەیەکە و تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە یان دەتوانین بڵێین بەتەواوی ساغ نەکراوەتەوە،بەڵام هەموو ساڵێک بەکۆتایی هاتنی زستان و تووانەوەی شەختە و سەهۆڵ، نەمانی سەرماوسۆڵە، هاتنی بەهارو سەری ساڵی کوردی یادی دەکەنەوە. چوارشەممەسوورەلەپێشوازیدایەو سێزدەبەدەر بەڕێی دەکات.

یونسکۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان و نەورۆز

ڕەنگاڵەیی و فرەکەلتوور و هاوڕێیەتی مرۆڤەکان لە نەورۆزدا وای لە یونسکۆ کردووە بە تایبەت (کنوانسیۆنی ٢٠٠٣ بۆپاراستنی میراتی کەلتووری ناڕۆحی و دەستپێشخەری ئەڤغانستان، ئازەربایجان، ئێران، عێراق، کازاخستان، قەرقیزیا، پاکستان، تاجیکستان، تورکیا، تورکمانستان و ئۆزبەکستانلە ساڵی٢٠٠٩، نەورۆز وەک ڕەگەزێک تۆمار بکاتولەساڵی ٢٠١٦ بیخاتەلیستی نوێنەرایەتی میراتی کەلتووری ناڕۆحی مرۆڤایەتییەوە.لە ساڵی٢٠١٠،کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان "ڕۆژی جیهانی نەورۆز"ی ڕاگەیاند. ئەم بڕیارنامەیە پێشوازی لەوڵاتانی ئەندام دەکاتبۆ ئاهەنگگێڕان لەنەورۆز،پاراستن، پەرەپێدانی کەلتوور، نەریتەکانی و هاندانیانبۆ زیادکردنی زانیاری نەورۆز و ڕێکخستنی ڕووداوەکانی ساڵانە بەبۆنەی ئەم جەژنەوە).

مێژوو و چۆنێتی پەیدابوونی نەورۆز

مێژووی نەورۆزبۆ سەردەمێکی زۆر کۆنی پێش هاتنی ئیسلام دەگەڕێتەوە وتووێژەرەوان لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی جیاواز بەوئەنجامە گەیشتوونسۆمەرییەکان زادەی جەژنی نەورۆز و میهرەگانن لەنێوان دوو ڕووباردا.

دەگێڕنەوە جەمشید پاشایەکی بەهێز بووە و کۆشکەکەی کەوتووەتە نزیک دەریاچەی ورمێ. دوای زستانێکی سەخت و هاتنەدەرەوەی لەکۆشکەکەی، خۆر لێیداوە. واسەرسام بووە بەتیشکی خۆر، لەوڕۆژەوە نەورۆزی ڕاگەیاندووە و بڕیاریداوە ساڵانەیادی ئەم ڕۆژە بکرێتەوە. بەپێی مێژوو، لەڕۆژی شەشی مانگی نیسان یان مانگی حوزەیران کە چووەتەسەر تەختی پاشایی هاوڵاتییەکانی فێری ئەونەریتە کردووە و داوای لێکردوون دوای خۆی یادی ئەم جەژنە بکەنەوە.

شانامە

لەشانامەدا هاتووە "جەمشید بەتێپەڕبوونی بەئازەربایجاندا،بڕیاریداوە لەم شارەدا تەختێکی بۆ دروستبکەن. پاشان بەتاجی پاشایییەوە چووەسەر تەخت. خۆر بەڕوویدا درەوشاوەتەوە و درەوشانەوەی چاوەکانی پڕکردووە".

نەورۆز پێش ئیسلام

کۆرۆشی گەورە لەمێژووی نەورۆزدا، یەکەم پاشا بووە لە ساڵی ٥٣٨ی پێش مەسیح نەورۆزی بەڕەسمی ناسیوەو ئەو ڕۆژەی کردووە بەجەژن. هەندێک مێژوونووس لەوباوەڕەدان کۆرۆش لە شاری بابل بۆنەی جەژنی نەورۆزیدیتوە و نەک بەدرێژایی دەوڵەتی هەخامەنشینی، بەڵکو لەسەردەمی ساسانی و ئەشکانییەکانیش بەشکۆیادی کراوەتەوە. لەوکاتەدا جەژنی نەورۆزیان بۆ نەورۆزی بچوک و گەورە دابەشکردووە. نەورۆزی بچوک یان نەورۆزی گشتی، لە ١ی نیسانەوە تا ٥ی مانگی نیسانە. لەم ٥ ڕۆژەدا، هاوڵاتییان سەردانی پاشایانکردووە. پاشان ڕۆژی شەشەم، تەنانەت سەرەتای نەورۆزی گەورە یان تایبەتی تا سەردەمی ساسانییەکان بەردەوام بووە و ٢٥ ڕۆژ پێش هاتنی بەهار، ڕێوڕەسمی تایبەتی سازکراوە. لەو ڕێوڕەسمەدا، مرۆڤەکان دانەوێڵەکانیان چاندووە و تا ١٦ی مانگی نیسان، چاوەڕوانی هاتنەبەرهەمیانبوون. باوەڕیانوابوون دانەوێڵەیەک باشتر گەشە بکات، ساڵی داهاتوو بەرهەمی زیاتر دەبێت و دایانچاندووە. هەر لەوساڵەدا زۆربەی بەشە جیاوازەکانی دابونەریتی نەورۆز پێکهات و هەمووساڵێک لەڕۆژی نەورۆزدا نووێژی بەیانی کراوە و پاشان ماڵەوماڵ گەڕاوون بۆ جەژنە پیرۆزەکردن.

نەورۆز دوای ئیسلام

نەورۆز جەژنێکی نیشتمانییە و زۆربەی کەسایەتییە دیارەکانی ئیسلام پێوقەدەم بەخێریان زانیوە و بۆئایینیان گێڕاوەتەوە. نموونەیانهێناوەتەوە جەژنی نەورۆز ئەوڕۆژەیە نوح کەشتییەکەی بەئاودا دا، حەزرەتی ئیبراهیم کوڕەکەی خۆی سەرنەبڕی و...هتد.

مێژووی جەژنی نەورۆز لەئایینی زەردەشتدا

لەکاتێکدا زۆربەی نەتەوەکانی دنیا بتپەرستبوون،زەردەشتییەکان یەک خوایان پەرستووە. جەژنی نەورۆز و ئایینی زەردەشتپەیوەندی نزیک لە نێوانیاندا هەبووە. "فروهەر" گرینگترین بیروباوەڕی ئایینی زەردەشتە. فروهەر هێزی ئەودیو سروشتەو لەبوونیبوونەوەرەکاندا هەیە. فروهەر خودی واقیعی هەر بوونەوەرێکی زیندووە و پاڵپشتییەتی. فروهەر یارمەتی بوونەوەری زیندوو و مرۆڤ دەدات دوای مردن، بۆخودی واقیعی خۆیان بگەڕێنەوە. هەندێک فروهەر لەدەستدەدەن، هەندێک بەچاکەکردن بەدەستی دێنن. فروهەر لەزمانی ئاڤێستا، ناوی "فەروەشییە". بۆیە هەندێک زمانناس، باوەڕیانوایە پەیوەندی لە نێوان "فروهەر" و "فروردین"دا هەیە. بەپێی گێڕانەوەی ئایینی زەردەشت، خاوەن فروهەرەکان دەتوانن ساڵی جارێک دوای مردن سەر لەئازیزەکانیان بدەنەوە. بێگومان دەکرێت وایدابنێی ئەوڕۆژەش شەوی جەژن یان سەری ساڵە.

پەیوەندی چیرۆکی حەزرەتی سلێمان و نەورۆز

لەچیرۆکی حەزرەتی سلێماندا، ئەهریمەن ئەنگوستیلەکەی حەزرەتی سلێمانی دزیوە. حەزرەتی سلێمان بۆماوەیەک لەشار دەرکراو لەگوندێکدا ژیاو نائومێد بوو، لەنکاو بەهەڵدڕینی سکی ماسییەک ئەنگوستیلەکەی دۆزییەوە، بەڵام ناگەڕێتەوە لای خەڵک. پاشان خەڵکەکە هاتنەلای و سلێمانیان بردەوەسەر تەختی پاشایی. ئەوکاتە بەپێی ئەفسانە، دەیانگوت "نەورۆز هات" و سلێمان گەڕایەوە. ئەوڕۆژە نەورۆز بووە و بەم بۆنەوەیە هەموو ساڵێک ئاهەنگییان گێڕاوە.

داب و نەریتەکانی نەورۆز

ماڵ پاککردنەوە

لەکوردەواریش کاتێک خۆر بەدەرەوە بووبێت، هەمووماڵێک ساڵانە چەندجارێک ناوماڵەکانیان هێناوەتەدەرەوە و بەسەر سوانەی خانوەکانیاندا هەڵیانخستوون بۆئەوەی خۆرییان بەربکەوێت و بەدارێک تەکاندوویانن تا پاکببنەوە. (ماڵ پاککردنەوە گرینگترین بەشی جەژنی نەورۆز بووە و هۆیەکەشییان بەڕەچاوکردنی تەندرووستی زانیوە. نەریتی ماڵ پاککردنەوە بۆئایینی زەردەشت دەگەڕێتەوە و گەر ماڵێک لەنەورۆزدا پاکنەکرێتەوە، بەرەکەتی بەسەردا نابارێت).

سەردانیکردن

سەردانیکردن یان جەژنی یەکتر بینین، یەکێکە لەگرینگترین بەشەکانی جەژنی نەورۆز. ئەندامانی خێزان پێکەوە کۆبوونەوە. ڕۆژی یەکەمی جەژن تایبەتە بەسەردانیکردنی گەورەی خێزان. زۆربەی منداڵەکان لەماڵی باوکییان کۆدەبنەوە. فەلسەفەی ئەم بابەتەش دروستکردنی پەیوەندی خێزانییە.

خوانچەی حەوت سین

گێڕانەوەکانی خوانچەی حەوت سین جیاوازەو پێیانوایەهێماکانی حەوت سین زۆر فەلسەفین و ئەوخوانچەهەموو وزە باشەکان دەهێنێتە ماڵەوە. خوانچەی حەوت سین یەکێکە لە گرینگترین بەشەکانی نەورۆز. تەنانەت هەندێک کەس بژاردەکانی خوانچەی حەوت سین دەدەنەپاڵ جەمشید.

سێزدەبەدەر

سێزدەبەدەر دواڕۆژی جەژنی نەورۆزە. لەم ڕۆژەدا هاوڵاتییان دەچنەناو سروشتەوە و چێژ لەجوانییەکانی وەردەگرن. هۆیەکانی بوونی سێزدەبەر جیاوازن، بەڵام دەتوانین بڵێین گرینگترینیان، دۆستایەتیکردنی سروشتە.

ئاگرکردنەوە

نەریتی ئاگرکردنەوە لەکۆمەڵی کوردەواری تاکە نەریتە وەک خۆی ماوەتەوە و هەمووساڵێک لە ئێوارەی ٢٠ی ئادار، واتە ڕۆژێک بەرلەهاتنی جەژنی نەورۆز یان سەری ساڵ ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن. دەبێت بزانین پێشتر و لەنەورۆزدا (خۆیان لەئاو هەڵدەکێشا، کە ڕێزنواندن بووە بۆ ئەناهید یان خوا).

نەورۆز لەوڵاتانی جیهان

ئەمڕۆ لەزۆربەی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست، قەفقاز، ئاسیای ناوەندی، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و...هتد، یادی نەورۆز دەکەنەوە. هەڵبەتە دابونەریتی جەژنی نەورۆزی هەندێک وڵات لێکجیاوازە و هەر وڵاتە بەگوێرەی نەریتی خۆی یادی نەورۆز دەکاتەوە.

بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لە کۆمەڵێک سەرچاوەی گوگڵ وەرگرتووە.

وتاری نووسەران