د. سیروان عارب سادق *

دەبات ئەو ئەو پرسیارە گرنگانە بخەینە ڕوو

یەکەم : ئایا دانوستانەکان لۆ رێگریە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران یاخود کۆبوونەوەیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی رۆژهەلاتی ناوەراست؟ 

دوورم: ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل هەردووکیان هاوڕان لەبەرامبەر ئێران یاخود هەریەکێک لەوانە دیدگایی تایبەتی هەیە بۆ داهاتووی ناوچەکە؟ 

سێیەم : ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران ( کە نایکات ) چی ڕوو دەدات لە ناوچەکە؟

لە ڕووی جیوسیاسیەوە ئێران باشترین خزمەتی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووە وەک : 

١- بەردەوام وولاتانی کەنداو لە دۆخێکی شلەژاو دەهؽلؽتەوە کە ئەگەر ئەمریکا بوونی نە بیت ئێران لە شەو رۆژێک لەسەر نەخشە رەشیان دەکاتەوە. 

٢- فرۆشتنی چەک و جبەخانەی بەردەوام بەو وولاتانە بە نرخێکی گران ئەمەش وایکردووە بەشی زۆری بوودجەی سالانە ئەو ووڵاتانە لۆ خۆ پڕچەککردنی بؽت بەبێ ئەوەی لەسەرەتایی دورست بوونیان تاوەکو ئێستا جەنگێکی راوستەوخۆیان ئەنجام دابیت . 

٣- دەرامەتە سروشتیەکان بەتایبەتی نەوت و گازی سروشتی ناوچەکە بەردەوام لەژێر ڕکێفی کۆمپانیاکانی ئەمریکایە کە بە هیچ شێوەیەک ئەو ووڵاتانە ناتوانن خاوەنداریەتی دەرامەتەکانیان بکەن . 

کەواتە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قازانجی ئەمریکایە نەک هەڕەشە بێت لەسەری .

 لەلایەکی دیکە دیدی ئیسرائیل جیاوازە لەگەل ئەمریکا بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەلایەک و ئێران لەلایەکی دیکە رەنگە بپرسین چۆن؟ لەگەل بیرۆکەی دامەزراندنی دەولەتی نەتەوەی و ئاینی ئیسرائیل لە  سالی ١٨٩٧ بیرۆکەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستی گەورە یان نوێ باسی لێکراوە، لە سالی ١٩٩٢ سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە پەرتوکێک بەناوی (رۆژهەلاتی ناوەڕاستی نوێ) هێلە گشتیەکانی ئەو نەخشەیەی خستۆتە ڕوو کە بریتیە لە

 ١- دابەشکردنی دەولەتە گەورەکانی ناوچەکە بۆ دەولەتی بچوک بچوک لەسەر بنەمایی ئاینی یان نەتەوەی یان مەزهەبی .

 ٢- دوبارە دروستکردنەوەی ئەو دەوڵەتانە لە ڕێگایی ئەو کۆمپانیایەنی کە لە بنەڕەتدا خاوەن سەرمایەکانی جولەکە خاوەنداریەتیان دەکەن . 

ئامانجی ئیسرائیل لەم دابەشکردنە دوو بابەتی گرنگە 

یەکەم : ئەو دەولەتە بچوکانەی کە دورست دەبن بە هیچ جۆرێک نەتوانن دژی ئیسرائیل بووەستن یاخود ببنە هەڕەشە بۆی.

 دووەم : ئەو دەولەتە بچووکانە بەهۆی دواکەوتوویی هەتا ١٠٠ سالی داهاتوو دەبن بە بازاڕێکی گرنگ بۆ کالا و کەل و پەلی کۆمپانیا ئیسرائیلیەکان. 

لێرە پرسیارە گرنگەکە ئایا کورد لە کوێی ئەم هاوکێشەیە؟ بەپێی ئەو بارودۆخەی کە هاتۆتە پێشەوە دەتوانین بلێن لە جەنگی چالدێران لە سالی ١٥١٤ز تاوەکو ئێستا بارودۆخی ناوچەکە ئەوەندە لە بەرژەوەندی کورد نەبووە بە مەرجێک خۆمان نەبینە هۆکاری لە باربردنی بارودۆخەکە ئەوجارەیان رەشەبایە بەمجۆرەیە کە کەشتیەکەی دۆزیی کورد حەزی پێدەکات.

 

 

  *مامۆستایی  جوگرافیایی سیاسی

وتاری نووسەران