لویس ئەلبێرت سێروت (سەندیکالیست و نووسەر)

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

سەرمایەداریی ڕژێمێکی خۆسەپێن و ناڕەوایە و بەسوودوەرگرتن لەتیۆری جۆراوجۆرو هەژموونی بەسەر هەمووشتێک "تێچووی کار"دا دەسەپێنێت. "تێچووی کار" وەک کارێکی بەڵگەنەویست بناغەی ناپتەو، بەردەوام دووپاتە دەبێتەوە. بەهاکەبەرەنجامی کارە، چۆن دەکرێت "تێچوو" بێت، لە کاتێکداژێدەری بەرهەمهێنانی کاڵاو خزمەتگوزاری، زانست و سامانە؟دژایەتییەکیڕواڵەتییەو ئارگومێنتەڕەوایەتی پێدەرەکانی،وڕێنەو بەردەوامشایەنی ئاشکراکردنن. تێچووی ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی و دیموکراسی سەرمایە کەمتر ناسراو و جێگیرترە کە دەبێت لەکاریگەرییەکانیاندابە "تێچووی سەرمایە"،دابنرێنەوە.

نهێنی و یاریکردن

سەرمایە بەگەمەکردن، چەمکی "تێچووی کار"ی بۆپەنهانی "تێچووی سەرمایە" داهێناوە. نادیدەگرتن یان شاردنەوەی ڕاستییەکان، تێچووەکانی سەرمایە، جادوویەکی فیکرییەو تیۆری ئابووری بەکاریدەهێنێت. دەنگۆی پرەنسیپی سەرمایەداری ئابووری بازاڕ بە لەبەرچاونەگرتنی ئاکامە فرەلایەنەکانی، ساختەکردنێکی ئەخلاقی گشتییە و یەکەم زیانیڕێگریکردنە لەبیرکردنەوە لەدەرئەنجامەکانی.

تاڵانکردن

تێچووییەکەمی سەرمایە،بەرهەمی کارە بەقازانجی سەرمایە.ئەمبەرهەمە بۆدزینی تاک بەتاکی کرێکاران و زیانگەیاندنە بەو پێکهاتە بەرهەمدارانە کە کرێکاران تێیدا کاردەکەن. ئەم بەرهەمە، ڕێگریی دەکات لەکرێکارو ڕێکخراوەکانی بەرهەمهێنان لەچاوگێڕانەوە بە وەبەرهێنان لەبەرژەوەندی قازانجگەیاندن بەخاوەن پشکەکان. لەئاستی وڵاتدا، وەرگرتنی قازانجی بازاڕی بۆرسە دەگاتە سەدان ملیاریۆرۆ، کە لە کرێکاران و ڕێکخراوەکانی بەرهەمهێنان زەوت دەکرێت. سەدان ملیار داهاتیتری خاوەن پشکەکان یان خاوەن کۆمپانیا گچکەو مام ناوەندەکان دەخرێتەسەر ئەم ژمارەیە کە لەبازاڕی بۆرسە بەشدارنین. کۆمپانیایەکی هەرەوەزی بیمە بەئاماژە بەم زیانانە، بەمشێوەیە باسی "باش" بەڕێوەبردنی خۆی دەکات: "ئێمە خاوەن پشکمان نییە، تا قازانجی پشکییان پێ بدەین."

کرێ

سەرمایەی هاندەری داهاتی کرێ، سەرچاوەیەکی بەردەوام و جێگیری داهاتە. سوودمەندبووانی لەم بەردەوامییە لەڕێگای میکانیزمە داراییە پسپۆڕەکانەوە، لەگەڵ ئاڵۆزی ماف و دارایی، مەرجی یاسایی پەنهان و بەناڕوونییاسایی و داراییدەنگی ناڕازیەتییەکانی بەرامبەریکپدەکەن.کۆی تێچووی ئەم کرێیەو پێکهاتەکانیڕێکیدەخەنجگەلەتێچووی دارایی، تێچووی سیاسی و کۆمەڵگانایەکسان دەکات. هەروەها میرات بەردەوامییەکی تێچووزۆرە، چونکە تاڕادەیەکی زۆرڕێگریدەکات لەبەشداریکردن لەبوودجەی گشتیدا بەهۆی لێخۆشبوون و فێڵەکانی باج. میرات کە لەبنەڕەتداهۆی نایەکسانی زۆرە، پێچەوانەیپرەنسیپی یەکەمی دیموکراسییە و تێچووی سەپێنراو دووهێندە دەکات.

جووڵە و نەختینەیی سەرمایە

سەرمایەی دارایی دینامیزی و خولانەوەی بێ سنوورە و لەسەربنەمای نیشاندەری گومانکردنی ئەبستراکت و ناڕوون دامەزراوە کە دەگۆڕێت و ناجێگیرن. دابڕان لەجیهانی بابەتی و مادی و نابنەما ئەخلاقییەکان، لەشێوەی سندووقی وەبەرهێنانیچەپاوڵ کاردەکات. ئەوانەی قازانجی زۆر تاکە ئامانجییانە، دارایی کۆمپانیاکان زەوتدەکەن کە جگەلە تێچوونە داراییەکان، بەها و کۆمەڵگاش تێکدەدەن. سەدان ئیفلاس و پاکتاو و دەرکردنی فەرمانبەران، دەرئەنجامی ئەم میکانیزمە وێرانکەرەیە کە تێچووی بەرچاوی بۆ تاک و کۆمەڵگالەبەرژەوەندی چەند کەسێکە.

دەسەڵاتینابەرپرسیار

پرەنسیپی دەسەڵات (پیرۆز)ی سەرمایە،ڕێگە بەتاک دەدا بڕیاردەر بێت، تەنانەت ئەگەر بڕیارەکانی لێکەوتەبێت بۆ هەزاران کەس. بووێرییەکەی کەڕۆژێک پێشتر لەلایەن شوێنکەوتوانی و میدیاکانیەوەبەرز نرخێنراوە، سبەینێبێئەوەی بەرپرسیاریی هەڵبگرێت، شکستێک بەدوای خۆیدادەهێنێت،دەبێتە کۆمەڵێک بەدبەختی و نائومێدی، کە سەدانجار چاودێری کراوە.

کۆمپانیاکانی کازینۆ، کامایۆ، ئاتێس و...هتد لەفەرەنسە، ئەم پرۆسەیەیان دووبارەکردووەتەوە، بێئەوەی زیانە دارایی، کۆمەڵایەتی و پیشەسازییەکانیان وەک تێچووی سەرمایە و کۆمپانیاکانی سەربەخۆی ئەژماربکرێت، بێئەوەی ئەومەرجانە بەرزبکرێتەوە کە وادەکاتباس لەهەڵوەشاندنەوەیئەمجۆرە کارانە بکرێت.

دوورکەوتنەوەی سەرمایە، لەخزمەتگوزارییە گشتییەکان

سەرمایە لەڕێگای لێخۆشبوونو پێشێلکردنییاسا و سازانەوە تێچوو بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێت، کە حکومەتەکانبەڕەوا و کارامەی دەزانن. لە فەرەنسە بەپێی لێکۆڵینەوە لەم ژمارانە ساڵانە ئەم تێچووە لەنێوان ١٦٠ تا ٢٠٠ ملیار یۆرۆیە:خۆدزینەوە لە باج یان باشکردن، ئەگەری هەڵبژاردنی وڵاتێک بۆوەبەرهێنان بەکەمترین باج، واتا یاریکردن لەگۆڕەپانی ڕکابەری کە هۆی تێچووی بەرچاوە بۆخزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی. بەم چەندڕێکارە، سەرمایەکەی لەبەشداریکردن لەبوودجەی گشتی دەبەخشێت، لەئەنجامی کەمی بەشداریی سەرمایە لەخزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، سەرچاوەی لاوازی فەرەنسەیە لەخزمەتگوزاری گشتی، تەندرووستی، نیشتەجێبوون، هاوپشتی، سیستمی پەروەردەیە کە یەکەم وەبەرهێنانی داهاتووە و کەموکوڕییەکانی بەڕوونی سەرچاوەی دەستنەگەیشتنێکی زۆرن.

دەستبردن بۆ سامانی گشتی

سەرمایەداری لەڕێی قۆرخکردن و دەستبردن بۆسامانی گشتی دەژی. ئەمەشبەگواستنەوەی لەسەرخۆی خزمەتگوزارییە گشتییەکان یان کاڵاکانی پێویستی بەکۆمەڵ بۆ دامەزراوە بازرگانییە تایبەتەکان دەستەبەرە. ئاو لەفەرەنسە، کۆمپانیای ڤیۆلیا سوودمەندی قۆرخکارییخزمەتگوزاری گشتی حکومەتە. تەندرووستی، گروپە تایبەتەکانی تێچوو کەمتر، کەمتر ئاڵۆز و قازانج زۆرترییان دەستکەوتووە. خەسارناسییە سەخت و تێچووە زۆرەکان بۆنەخۆشخانە حکومییەکان جێدەهێڵرێن، پزیشکانیڕاهێنراوی کەرتی حکوومەت،دەچنە بەشی تایبەت و خانووبەرەی نەخۆشخانەکان قۆرخدەکەن. کاتێک کەم داهاتەکان بەهۆی کەمبوونەوەی خزمەتگوزاریی بیمەی حکوومەت، فەرمووی کۆمپانیاکانی بیمەی تەواوکردن یان بیمەی تایبەتی بکرێن، هاوپێوەندی کۆمەڵایەتی تێکدەچێت، بیمەی خانەنشینی دابینکراو لەبوودجەی خانەنشینی ڕکابەریکردنی بیمەیەکە کە لەڕێی وەبەرهێنان کاردەکات، کارەبای فەرەنسە بەهۆی ڕکابەرییەوە ناچارە بەشێکی بەرهەمهێنانی بەزەرەر بەڕکابەرەکانی بفرۆشێت. بەشی تایبەت، بەشی پەروەردەی بنەڕەتی تا باڵا تاڵان دەکات. لیستی تەرخانکردنیسەرمایە دوورودرێژە، کە هاوڵاتییان بەرپرسیارن لە پارەدانیان.هەروەها تێچووی لەدەستدانی کاڵای گشتی و دەستەبەرنەکردنییەکگرتوویی و خۆشگوزەرانی گشتییە.

تێکدان

سەرمایەی کشتوکاڵی، پیشەسازی، کیمیایی لەڕێی پرۆسەی قۆرخکردن، ژینگە، ژیانی خەڵک وێران دەکات. تەنیا بەهۆی قازانجەوە، بەرپرسی زیانگەیاندنە بەژینگە، فرەژیان و بوونەوەرە زیندووەکان. سوودوەرگرتنی تێکدەر لەسەرچاوەی زەوی، هایدرۆلۆژیکی یان ئاسمانی، وزەی نوێبووەوە و نوێنەبووەوە، کۆی یانە فراوانە گشتییەکانە کە هەندێکیان، قەرەبوونەکراوەن. بڵاوبوونەوەی گازی گوڵخانە و ئاکامەکانی بۆژینگە، کەمبوونەوەی جۆری بوونەوەرە زیندووەکان و تێکدانی زەوی، داهاتووی بۆمرۆڤایەتی ناڕوونە. هێشتا زیانەکان بۆ تێکچووەکانیتر مەزەندەنەکراون: چۆن دەتوانین داهاتووی دارستانەکانی ئەمازۆن هەڵبسەنگێنین کە کراونەتە ناوچەیەکی کشتوکاڵی یان بەخێوکردنی ماڵات؟ یان ڕووبارە کەنالیزەکراوەکان کە سوودی نائاساییان لێوەردەگیرێت و ئالودەن. فەزایەکی پڕلەبڵاوبوونەوەی مادە کیمیاییە ترسناکەکان، ئالودەبوونی نەگەڕاوەی ئاوەکان و هتد، لەداهاتوو چ ئەنجامێکی دەبێت؟  

دژەدیموکراسی

سەرمایە لەڕێی پەیوەندییە کاریگەرو ئامرازەکانی فشار کە خاوەنیەتی، میدیا، تووێژینەوە ساختەکان و دەسەڵاتی لۆبیەکانی، فشار دەخاتەسەر پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بۆبردنیان بەرەو ئارەزووەکانیان: بەگواستنەوەی کارامەیی، خزمەتگوزاریییان دارایی. بەبێڕەوایەتی دیموکراسی، نەزمی خۆی کەیاسای چەندکەسێکە بەسەر هەمووکۆمەڵگادا دەسەپێنێت. تێچوویئەم هێرشانەڕوونە: وەرینی بەهاکانی دیموکراسی وەک تاکەڕژێمیڕەوا و یەکسانیخواز، هەروەها بێمتمانەیی بە کۆمار.

ئاگاداربوون لەتێچووی سەرمایە و دژایەتیکردنی

تێچووی سەرمایە بە پلەییەکەم بارگرانییە لەسەر هاوڵاتییان. کاریگەرەبەسەر ژیانی بەکۆمەڵ و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و ئیرادەی هاوبەش. سەرمایە، لەڕێی دەوڵەمەندتریین نوێنەرەکانییەوە، ئیترهەتا ئامانجەکانیشی ناشارێتەوە: لاوازکردنی سەروەرییاساکان کە نایەکسانی و نادادپەروەرییەکانهەمواردەکەن، بۆسەپاندنی حوکمڕانی پارەو دەوڵەمەندترەکان. چاوپۆشیکردن لە "تێچووی سەرمایە"، مەترسی خستنەسەر دیموکراسییە، کە مەترسیدارترین شێوەی پشتگوێخستنە. ئاگاداربوون لەتێچووی سەرمایە هەنگاوێکە بەرەوئاڵنگاریی و دژایەتیکردنی. ئاڵنگاریی واتە هەوڵدان بۆ پاراستنی دیموکراسی بەپرەنسیپییەکسانیی خۆی و بەهەوڵدانییەکسانە بۆهاودەنگی کۆمەڵایەتی.

لوموند دیپلماتیک

وتاری نووسەران