
ڕه‌وشی كه‌ركوك
بازدان له‌سه‌ر كێشه‌كان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری
كاوە مەحموود
ــ پرسیاری گرنگ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌ركوك بریتییە له ده‌ستنیشانكردنی كرۆكی شوناسی دۆزی كه‌ركوك و چارەنووسی و به‌م پێیه‌ش شێوازی چاره‌سه‌ركردنه‌كان.
ــ ئایا ده‌كرێ به شێوه‌یكی داماڵڕاو (تجریدی) دستنیشانی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین؟
ــ ئه‌وه ڕه‌وشه‌ی له كه‌ركوكدایه ناكرێ له ده‌ره‌وه‌ی چه‌مك قه‌یران ته‌ماشا بكرێت.
ــ یه‌كه‌م/ پاشخانی مێژوویی قه‌یران.
دووه‌م/ ڕه‌وشی ئێستای قه‌یران.
یەكەم ــ سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی كه‌ركوك بۆ قه‌یرانی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی عێڕاق پاش داڕمانی ئیمبراتۆری عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ــ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌وڵه‌تی كێیه؟ شوناسی ده‌وڵه‌ت.
ــ به‌رده‌وامبوونی قه‌یران بۆ ئه‌و سیاساتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به شوناسی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و بابه‌تی گۆڕانكاری دیموگرافی به‌رهه‌مهێنا.
ــ دەوڵەت پێش نەتەوە یان نەتەوە پێش دەوڵەت
تەرویلكەی چەمكی نەتەوەی عێڕاقی
شێوازی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێڕاق دوای یه‌كه‌مین شه‌ڕی جیهان و پاكتاوكردنی پاشماوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و، به بڕیاڕی به‌ریتانیا، دوور له په‌ره‌سه‌ندنی ئاسایی ناوخۆیی كۆمه‌ڵگاكان، كه دیارده‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ك پێداویستییه‌كی بابه‌تی بێته‌كایه‌وه، نه‌ك به بڕیاڕ و ئیراده‌یه‌كی ده‌ره‌كی و نێوده‌وڵه‌تی درووست بێت، سه‌ره‌تای سه‌ره‌كی قه‌یرانی ده‌وڵه‌ته له عێڕاقدا، كه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ــ مامه‌ڵه‌كردنی حوكمرانه‌كان و كۆلۆنیالزمی به‌ریتانیا بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاق، خۆی له سیاسه‌تێك بینییه‌وه، كه كار بۆ سه‌پاندنی ناوه‌ندێتی له حوكمدا بكرێت، وه‌ك هیمایه‌كی به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی یه‌كێتی خاكه به‌یه‌ك لكێنراوه‌كانی عێڕاق و كۆمه‌ڵگا دابه‌شكراوه‌كانی به هۆی شوناسی نه‌ته‌وه‌ی و تایفه‌گه‌ری. سه‌ره‌تای ئه‌م ئاراسته‌یه به لكاندنی كوردستانی باشور به عێڕاقه‌وه دوای چه‌ندین ساڵ له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی پێكرد و، ڕه‌فتار و سیاسه‌تی حوكمرانانه‌یش به پاڵپشتی سیاسی و سه‌ربازی به‌ریتانیا، سه‌ركوتكردنی هه‌ر داواكارییه‌كی گه‌لی كوردستانی باشور بوو له بواری مافی كه‌لتوری و ئیداری و ڕێزگرتنی شوناسدا.
ــ ئه‌م سیاسه‌ته له یاداشته‌كانی پاشای یه‌كه‌می عێڕاق، كه باسی سوننه و شیعه و كورد و جیاوازیان و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردن، ئاماژه‌ی پێكراوه.
ــ سیاسه‌تی جیاكاری له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ساڵی 1927 له شاری كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد و، ئه‌وه‌بوو ماوه نه‌ده‌درا كرێكاری كورد له كۆمپانیای نه‌وت دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد له شاره‌كه‌دا زیادنه‌كات. ئه‌م سیاسه‌ته به ئاراسته‌ی ته‌عریبكردن له سالی 1935 كه به‌درێژایی 55 كیلومه‌تر پرۆژه‌ی ئاوی حه‌ویجه بۆ نیشته‌جێكردنی هۆزی عه‌ربی هاورده به‌تایبه‌تی هۆزی عوبید كه له دیاله‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی یاسین الهاشمی بۆ حه‌ویجه گوێزرانه‌وه ده‌ركه‌وت و، ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی گۆڕانكاری دیموگرافی بوو، كه له‌سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی عێڕاق و حوكمی پاشایه‌تی ده‌ستی پێكرد.
ـــ سیاسه‌تی ته‌عریب دوای كۆده‌تای 1963 قۆناغێكی نوێتری به خۆوه بینی و، دوای هاتنه‌وه‌ی به‌عس بۆ حوكم له 1968 و دواتریش له ساڵانی هه‌شتاكاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌دارێژڕاو نه‌ته‌وه‌ی كورد له ناوه‌ندنی شاری كه‌ركوك ده‌رده‌كرا و بواری خانوو درووستكردن به كورد نه‌ده‌درا و، چه‌ندین گوند و ناوچه، كه جوتیاره كورده‌كان تاپۆی سه‌رده‌می عوسمانییان هه‌بوو، به بڕیاڕی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی به‌عس ئه‌و زه‌ویانه به گرێبه‌ستی كشتوكاڵی درا به عه‌ره‌بی هاورده.
ــ سیاسه‌تی ته‌عریب و گۆڕانكاری دیموگرافی ته‌نیا ناوچه‌ی ناوه‌ندی كه‌ركوك و گونده‌كانی ده‌وروپشتی نه‌گرته‌وه. ئه‌م سیاسته ناوچه‌كانی دۆز و داقۆق و پردێ و مه‌خمور و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیالا و موسڵی گرته‌وه و، حكومه‌تی به‌عس كفری وچه‌مچه‌ماڵ و دۆزی له سنووری پارێزگای كه‌ركووكی كرده‌وه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورد له‌و پارێزگایه.
سیاسه‌ته‌كانی حوكمرانه‌كانی عێڕاق به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می به‌عس و حوكمی دیكتاتۆری سه‌دام حسین، كه لێكه‌وتكانی ناوچه‌ی و پێكهاته‌ی جیاوازی گرته‌وه، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی زه‌وی سوتێنرا و ئه‌نفال و كیمیاباران، چه‌مكی عه‌داله‌تی ڕاگوزاری به‌سه‌ر عێڕاقدا دوای ڕوخاندنی ڕژیمی به‌عس فه‌رزكرد.
ــ دووه‌م/ ڕه‌وشی ئێستای قه‌یران په‌یوه‌ندی به ململانێ تایبه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاقه‌وه هه‌یه.
ــ پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاق دوای 2003 به نیسبه‌ت كه‌ركوكه‌وه پێداویستییه‌كانی چی بوو؟
ــ قۆناغی عه‌داله‌تی ڕاگوزار بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌ك ته‌نیا بۆ كه‌ركوك و شوێنی جیاناكۆك كە بە ماددەی ١٤٠ی دەستوور گەڵاڵەبوو.
یاسای قەدەغەكردنی بەعس و دواتر گۆڕدرا بۆ پرسینەوەو عەدالەت بەشێكن لە عەدالەتی ڕاگوزار.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی پێناسه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڕوانیه عداله‌تی ڕاگوزار، به‌و مانایه‌ی، كه كۆمه‌ڵیكی ته‌واو ئه‌و كار و ئاراسته و میكانیزمه په‌یوه‌ندیداره‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی حاڵیبوونی له قورسایی پێشێلكاره فراوانه‌كان، كه له ڕابووردوودا ئه‌نجام دراون، به نیازی زامنكردنی لێپرسینه‌وه و بنیاتنانی عه‌داله‌ت و جێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندی قوربانییان و كۆمه‌ڵگا، له ڕێگای میكانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه، كه هه‌ڵبه‌ته بواری ده‌ستوور و یاسادانان و ته‌نانه‌ت كاركردن له‌سه‌ر بواری كه‌لتووری ده‌گرێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانین بڵین، كه عه‌داله‌تی ڕاگوزار به‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد گه‌وره‌ترین شكستی له ئه‌زموونی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی عێڕاق نوێی دوای دیكاتۆریی هێناوه.
ــ پێش ڕوخاندنی ڕژێم، ئه‌م ئاراسته‌یه له سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری عێراق له بیروت و له‌ندن ڕه‌نگی دایه‌وه و، ئاماژه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی دیكتاتۆری و پاكتاوی سیاسه‌تی گۆڕانكاری دیموگرافی ده‌كات، به‌ڵام به ڕوونی ئاماژه به‌و بابه‌تانه وه‌ك چه‌مكی عه‌داله‌تی ڕاگوزار ناكات.
ـــ ماددی 58ی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاق كه له ساڵی 2004 دوای ڕوخاندنی رژێمی دیكتاتۆری ده‌رچووه، ڕه‌هه‌ندێكه له بابه‌تی عه‌داله‌تی ڕاگوزار، هه‌رچه‌نده دیسان ئاماژه‌ی به ده‌سته‌واژه‌ی عه‌داله‌تی ڕاگوزار نه‌كردووه. ئه‌م مادده‌یه له سێ بڕگه پێك دێت. بڕگه‌ی ئا كه بریتییه له چوار خاڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكومه‌تی ڕاگوزار له عێڕاقدا و ده‌سته‌ی باڵای كیشه‌كانی مولكیه‌تی عه‌قاری به په‌له ڕێوشوێنی پێویست ئه‌نجام ده‌دا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و زوڵمه‌ی له بواری گۆڕانكاری دیموگرافی له خه‌ڵك له شوێنی دیاریكراودا و له‌وانه كه‌ركوك كراوه، كه له رێگای ڕاگواستن و دوورخستنه‌وه‌ی تاكه‌كان و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكی نامۆ له ناوچه‌كه ئه‌نجام دراوه، یان به ناچاری شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان گۆڕدراوه و ئه‌مه‌ش له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی نیشته‌جێبووان بۆ شوێنی خۆیان و ئه‌نجامدانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی عادیلانه و، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به پێی مادده‌ی 10 له یاسای ده‌سته‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكایه‌تی و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاورده‌كان بۆ شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆیان. له هه‌مان كاتدا بڕگه‌ی ب له‌و مادده‌یه ئاماژه بۆ چاككردنه‌وه‌ی سنوری ئیداره‌ی پارێزگاكان ده‌كات، كه به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری دیموگرافی ئه‌نجام درا و، بڕگه‌ی ج پاكتاوكردنی كۆتایی زه‌وییه ناكۆك له‌سه‌ره‌كان به مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێری عادیلانه‌ی ڕوونی دانیشتوان و بڕیاڕدانی ده‌ستووری به‌رده‌وام ده‌به‌ستێت و، له‌م بڕگه‌یه‌شدا ئاماژه بۆ چه‌مكی عه‌داله‌ت ده‌درێت و ئەم ئاراستەی جێبه‌جێكردنی به خۆوه نه‌بینی و، به جۆرێكی یاسایی هیچ هه‌نگاویكی عه‌داله‌تی ڕاگوزار له ماوه‌ی دوو ساڵدا واته تا بڕیاردانی ده‌ستووری عێڕاق نه‌نرا.
ــ له 2005 مادده‌ی 140 جێی مادده‌ی 58ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی گرته‌وه. له مادده‌ی 143ی ده‌ستووری نوێی 2005 ئاماژه كراوه، كه ئه‌م ده‌ستووره سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، جگه له بڕگه یه‌ك له مادده‌ی 53 و مادده‌ی 58ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت.
له بڕگه یه‌كی مادده‌ی 140ی ده‌ستووردا هاتووه، كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی مادده‌ی 58 له قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه به سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
له بڕگه‌ی دووی مادده‌ی 140 ئاماژه به‌وه كراوه، كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی جێبه‌جێكردن به پێی ده‌ستوور، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 58ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جیً ده‌كات، به قۆناغه‌كانی ئاسایكردنه‌وه و سه‌رژمێری و ریفراندۆم له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به كرده‌وه ڕوویدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی حوكمران بوو به كابینه جۆراجۆره‌كانییه‌وه له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140.
ـــ ئاكامی ماوه‌ی 2003 تا 2023 له باسكردنی عه‌داله‌تی ڕاگوزار، بریتی بوو له زیادبوونی ناكۆكی نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان و نه‌بوونی متمانه به یه‌كتر و جێگۆڕكێ له په‌راوێزخستن و به‌رپابوونی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری ئاینیی، و دواتر سه‌رهه‌ڵدانی دزیوترین شێوازی تیرۆر كه له نموونه‌ی داعش بینرا و، جگه له داڕمانی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پرنسیپه‌كانی توافق و شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی، كه بناغه‌ی به فیدڕاڵبوونی ده‌وڵه‌ت بوو.
چه‌مكی عداله‌تی ڕاگوزار پێویستی به ده‌ستوورێك بوو، كه توانای كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزا و پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به كرده‌وه ئه‌نجام درا ده‌ستورێكه، كه دوای تێپه‌ربوونی نزیكه‌ی 20 ساڵ له‌سه‌ر ته‌مه‌نی، په‌نجا مادده له‌و ده‌ستووره، كه پێویستی به قانونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌نجام نادرێت.
ده‌ستوورێك كه ئاماژه به مادده‌یه‌ك ده‌كات به كۆڵكه‌ی چه‌مكی عه‌داله‌تی ڕاگوزار داده‌نرێت كه مادده‌ی 140ی ده‌ستووره، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزی سیاسی زۆربه‌وه جێبه‌جێ ناكرێت.
ده‌ستوورێك كه دوو بڕگه‌ی مادده‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكۆكن و، خه‌ڵكیش چاوه‌ڕیی عه‌داله‌تی ڕاگوزاری لێ ده‌كات.
له كاری سیاسی و دابینكردنی مافی قوربانییه‌كانی قۆناغی دیكتاتۆری، دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی زۆربه به دوو فاقی مامه‌ڵه له گه‌ڵ قوربانییه‌كاندا ده‌كات و، به‌شداربووانی ڕاپه‌ڕینی باشوری عێڕاق كه په‌نایان به‌رده به‌ر رفحا له عه‌ره‌بستانی سعودیه گه‌وره‌ترین و زۆرترین قه‌ره‌بوو كرانه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا خێزانی قوربانیانی ئه‌نفال كه 182 هه‌زار ئه‌نفالكراو له كوردستان هه‌یه، تا ئیستا نه‌ك قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵكو تا ئێستا به‌شی هه‌ره‌زۆری ته‌رمه‌كانیان له بیابانه‌كانی عه‌رعه‌ر و سماوه و شوێنه‌كانی دیكه‌ی باشور زینده‌به‌چاڵكراون و بۆ زیده‌ی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی دوو فاقی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ عه‌داله‌تی ڕاگوزار خۆی له دادگاییكردنی سه‌دام نواند. یه‌كه‌م كه‌یسی دادگاییكردن تاوانی دوجه‌یل بوو، كه قوربانییه‌كان چه‌ند كه‌سێك بوون و حوكمی له سێداره‌دان بۆ سه‌دام بڕیاڕدرا، له كاتێكدا كه‌یسی تاوانی ئه‌نفال كه قوربانییه‌كان 182 هه‌زار كه‌سه و كه‌یسی تاوانی هه‌ڵه‌بجه كه پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون خرانه دوای كه‌یسی دوجه‌یل.
به‌شیك له ته‌واوكردنی قۆناغی عه‌داله‌تی ڕاگوزار، مه‌سه‌له‌ی نه‌هێشتنی سیاسه‌تی ته‌عریب و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش"ی حزبی به‌عسه، كه‌چی له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیارانه ته‌عریب و سیاسه‌تی گۆڕانكاری دیموگرافی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرێت.
ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد مشتێكه له خه‌روارێك، كه دیارده‌ی زه‌ق و دزێون و نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی شكستیبوونی چه‌مكی عه‌داله‌تی ڕاگوزاره له عێڕاق و، به‌م جۆره‌ش ناكرێ چاوه‌ڕوانی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی و هاووڵاتی و مافی مرۆڤ بین و، ئه‌م ڕه‌وشه‌ش وا ده‌خوازێ كه به‌رنامه و هێڵی پۆخت و پێویستی نوێ چه‌مكی عه‌داله‌تی ڕاگوزار بخه‌ینه ڕوو.
ـــ به‌شێك له كه‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا به شانازییه‌وه باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ڕێگریان له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كردوه و، وا باسیان ده‌كرد، كه به‌سه‌رچووه، جگه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كانی عێڕاق تا ئێستا له جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه، كه یه‌كێكه له نموونه‌كانی بابه‌تی عه‌داله‌تی ڕاگوزار له ئه‌جینده‌ی كاره‌كانیان نییه.
چی پێویست بوو بۆ گه‌یشتن به یه‌كه‌وژیان؟
ــ دیالۆگ و ئاشته‌وایی... گه‌شه‌پێدانی ئابووری...دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی ده‌سه‌ڵات و داهات... سه‌روه‌ری یاسا... په‌روه‌رده و هوشیاری و تولیرانس... پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی.. یه‌ك ئاراسته‌یی بۆ مامەڵەكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان.
ــ تێكڕای ئه‌مانه شێوازی تقلیدی چەمكی عەدالەتێ ڕاگوزارن بەڵام نه‌كران.
ــ ئه‌گه‌ری دیكه له‌به‌رده‌مدا چییه؟
ــ هه‌ندێك له بیروبۆچونی سیاسی له چوارچێوەی چاوه‌ڕیكردنی ڕووداوێكی ده‌ره‌كی بۆ گۆڕانكاری هاوسه‌نگی هێزه‌كان بیرده‌كه‌نه‌وه....
ـ ئایا ھەلی دەستپێكردنەوەی پرۆسەیەكی سیاسی نوێ لە چوارچێوەی پێداچوونەوە بە بنیاتی دەوڵەتی عێڕاق لە ئارادایە؟
ھەر چۆنێك بێت شوناسی ئەو پرۆسەیە پێویستە یەك پرۆژەی كوردستانی یەكگرتووبێت.
لێرەدا دەسپێشخەری سیاسی لەلایەنی كوردستانییەوە گرنگە و سەركەوتن تیایدا وابەستە بە: ھێزی یەكگرتوو... ھەڵوێستی یەگرتوو لە سیاسەتێ دەرەكی و پەیوەندی بە دەوڵەتە ھەرێمایەتییەكانەوە.
خوێندنەوەی نوێ بۆ ڕەوشی نێودەوڵەتێ لە چوارچێوەی فرەجەمسەری.
ھەڵوێستی یەگرتوو لە ئاستی ناوخۆیی كوردستانی لە بواری حوكمرانی و مامەڵەكرن لەگەڵ عێڕاق.
ــ بیركردنه‌وه له شێوازی نوێ له‌وانه دابه‌شكردنی پارێزگای كه‌ركوك بۆ دوو پارێزگا یه‌كێیان سه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌وه‌ی دیكه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
به‌ربه‌سته ده‌روونییه‌كان به نیسبه‌ت كوردستانیانه‌وه... له‌وایه وا لێكبدرێته‌وه كه تنازلكردنه له‌مێژووی كوردستانیبوونی كه‌ركوك.
ــ پێداویستییه‌كانی ئه‌م ئاراسته‌یه ئاسان نییه و گرنگه كۆمه‌ڵێك خاڵ بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌بێت و كۆمەڵێك گرفت لەبەردەمیدایە له‌وانه:
ئاڵۆزی پێكهاته‌ی دانیشتوان (نه‌ته‌وه‌یی و تایفه‌گه‌ری) له كه‌ركوك.... ململانێ له‌سه‌ر داهات...یاسا و ده‌ستور.. هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تی و زلهێزه‌كان... گرنگی ئاره‌زوو و خواستی دانیشتوان.
كۆتایی/
ــ كه‌ركوك كرۆك و جوهه‌ری مه‌سه‌له‌ی كوردستانە و بەشێكە لە شوناسی كوردستانیبوون.
ـــ په‌یوه‌ندی به قەیرانی شوناسی ده‌وڵه‌تی عێڕاقه‌وه هه‌یه.
ـــ لە بابه‌تی تێكۆشان بۆ مافی بڕیاردانی چاره‌نووس گه‌لی كوردستان جیاناكرێته‌وه.