
رۆژێک رەنگەکان، لە شوێنێکـدا بە یەکتری گەیشـتن. هـەر رەنگـێک بە شـان و باڵی خۆیـدا هـەڵـیدا و خـۆی بە (شـاڕەنـگ) دەزانی.
زەرد:مـن رێـزێکی تایبەتـیم هـەیە، چونکە مـن رەنگی زێـڕم، رەنگی گەنـم و لـیمـۆم.بە شانـازیشـەوە دەڵـێـم،رەنـگی رۆژەکـەی سـەر ئـاڵای کوردسـتانـم.
ســەوز: زۆر کەس هـۆگری جـوانی منن. چونکە مـن رەنگی بەهـارم، رەنگی هـیوا و ئـومێـدم. رەنـگی ژیـان و ژیـانـەوەم. رەنـگـێکی پـیـرۆزم. دڵـخـۆشــم کـە یەکــێکـم لە چـوار رەنـگەکەی ئـاڵای کوردسـتان.
سـوور: مـن رەنـگی لاوی و جـوانیـم، رەنـگی شـۆڕش و راپـەڕینـم، رەنـگی گەرمی و ئاگرم، رەنگی گوڵاڵە سوورە و گوڵە ئەرخەوانم. بێ خۆهەڵکـێشان، مـن رەنگی ژیـانم.
شـین: من رەنگی ئاسمانی بێ کۆتاییم، رەنگی ئاو و رووبار ودەریا و ئۆقیانووسەکانم، لەلای زۆر کەس رەنگـێکی پەسەنـد و جـوان و نـاوازەم.
سـپی: مـن رەنـگی ئـاشـتی و دڵـپاکـیـم، رەنـگی کـراسـی بـووکـێـنـیـم، رەنـگی بەفــرم.رەنگی پەلکە جوانەکانی گوڵە نێرگـز و گوڵە حاجـیلەم، بـۆیە خۆشەویستی هەمووانـم.
هەریەکەش لە رەنگەکانی،وەنەوشەیی و پەمەیی و قاوەیی وپرتەقـاڵی و شەکەری و خۆڵەمـێشی و رەش، ئەوانیشکەمیان نەوت و بە جـوانی و بە شـان و بـاڵی خۆیـانـدا هـەڵـیانـدا و خـۆیـان بـە شـاڕەنـگ دەزانی.
رەنگەکان لەسەر ئەوەی کە کامیان شایەنی نازناوی (شاڕەنگ)ە، بـوو بە مشتومـڕ و هەرایـان و لـە یەکـتری زویـر بـوون.
لەم کاتەدا، منداڵێکی رووخۆش و چاوگەشی کورد، چووە نێوان رەنگەکانەوە.تێنووسی وێنەکـێشانەکەی وپاکەتێک پێنووسی رەنگاوڕەنگی بۆیەکـردنی لە جانتاکەیـدادەرهـێنا. لەسـەر لاپـەڕەیەکـدا،بە پێـنووسـێکی رەش،وێنـەیدیـمـەنـێکی کـێـشا.وەرزی بەهـار بـوو. منـداڵـەکە دەسـتی بە رەنـگکـردنی تابـلـۆکـەی کـرد. قـەد پـاڵی زنـجـیرە چـیاکـانیسەوز و قاوەیی کرد، سەر لووتکەکانیانی سپی کرد. دەشتی دامـێنی چیاکانی سەوزکرد.بە گوڵاڵەسوورە و ئەرخەوان و نێرگـزو بەیـبوون و مـینا و وەنەوشە و گـوڵەزەردە و بە چەنـدیـن گـوڵی جـوانیرەنـگاوڕەنگی تـر رازانـدیـیەوە. ئـاوی جـۆگەکە وئاسمانی سەروی شاخەکانی شـین کرد. لە نێـوان دوو لـووتکـەی زنجـیرە چـیایەکەدا، خـۆرێکی گەشی تـیشـک زێـڕینی بە رەنگی زەرد کـێـشا.لە دامـێنی زنجـیرە چـیایەکـەدا، وێنـەی گونـدێکی قەشەنگی کـێشا. هـەریەکە لە خانووەکانی گونـدەکەی بە رەنگـێک رەنگـرد. پـەلـکە زێـڕیـنـەیـەکی کەوانـەیی حـەوت رەنـگی، لە ئاسـمـانی گـونـدەکـەدا کـێـشـا. لە سەربانی قـوتابخانەی گونـدەکەشـدا، لە قـەدی سەرویسـتوونـێکیداری زۆر بەرزدا، ئـاڵایرەنگـینی کوردسـتانی بە هـەر چـوار رەنـگەکـەی کـێـشـا.منـداڵـەکە تابـلـۆیەکی رەنگـینی زۆر جـوانی،بـە هـەمـوو رەنـگەکان رازانـدەوە. لەژێـر تابـلـۆکەیـدا نـووسی
"دیـمەنـێکی کوردسـتان".ئیـنجـا لەپـێـشی رەنـگەکانـدا هـەڵـیواسی. رەنگەکان کە ئەو تابـلـۆ رەنگـیـنەیان بـيـنی. زۆر سەرسام بـوون! هـەسـتـیان بـەوە کرد، راسـتە کەهەر رەنگـێک جـوانی و دڵخـوازیخـۆی هـەیە، بەڵام کە پـێکەوەبـن، جـوانـتر و رەنگـینـتر دەبـیـنـرێـن و دەبـن بـە تـەواوکـەری یەکـتری.
رەنگەکان دەستیان خـستە ناو دەستی یەکـتریو ئاشتبوونەوە. چەپـڵەیەکی قـایـمشیان
بـۆ ئـەو منـداڵـە هـونـەرمـەنـدە بـلـیـمـەتـە و بـۆ تابـلـۆ جـوان و رەنـگـیـنەکەی لـێـدا.