نەعمان عومەر

 مرۆڤ وەک کائینێکی کۆمەڵایەتی پێناس کراوە ،لە سیاسەتدا وەک بونەوەرییکی سیاسی ،لەزانستی ئابوریدا وەک کائینێکی ئابوری.خاڵی هاوبەشی نێوانیان جەخت کردنەوەیە لەسەر زەرورەتی کارلێککردن و گرینگی دان بە ئاڵووگۆڕی شێوازی ژیان و زمان و  هاریکاری و هاودەنگی و بەدەنگ یەکترەوە چۆن و  ئاڵوگۆڕی کاڵاکان و پێداویستیەکان و جیها ن بینیەکان لەچوارچێوەی پەیوەندی کالێککەرانەو بنیادنەرانە. بێگومان ئەم پرۆسەیە، فاکتەری سەرەکی فراژبونی عەقڵ و پێشکەوتنی سروشتی ژیانە .بێگۆمان لە پاڵ ئەم هۆکارەدا فاکتەری  ئابوری سایکۆلۆژی و غەریزە ش ڕۆڵی گرینگ دەبینن لەڕیتمی ژیان و گەشەپێدان . بەڵام ئەمانە هەریەک ئاستێکی پەیوندی کۆمەڵایەتی و شێوازێک یاسیستەمێک پێداویستی سەرڕێ  دەکەن .ئەوەی من دەمەوێ قسەی لەبارەوە بکەم ،ئاستی پەیوەندیە سیاسیەکانە،کە ماوەی   زیاتر لەسەدەیەکە کایەی زاڵی ژیانە  لەکۆمەڵگای ئێمەدا . لێرەدا بێدڕێژدادڕی دەمەوێ بڵێم  ئاستی زاڵی پەیوەندی سیاسیش زیاتر پەیوەندی نێوان حیزبەکان بوە ،پەیوەندیەک کە یالەسەر ئاڵۆزی و شەڕو یەکتری قبوڵنەکردن و ناشرینکردنی ئەویدی وئەمبەرو ئەوبەر کردن ولەگەڵ نەیاران وشەڕکردنی یەکتری  دروست بوە ،یالەسەر مجامەلەی بێماناو ڕێککەوتن بوە لەسەر بێدەنگی کردن لە کێشەو گرفت و ئاریشەکانی یەکتری ،بەجۆرێک هەیچ پەیوەندیەکی عقلانی و لۆژیکی لەسەر بنەمایی ڕەخنەی بنیادنەرانە لەپرۆژەو سیاسەت و کاری سیاسی یەکتری قبوڵ کراو نەبوە .ئەم شێوازە  محاجەجە سیاسیە لەکوردستان دەرئەنجام  بەڕێککەوتن گەیشت لەسەر چاوپۆشی کردن لە گەندەڵی و بەهەدردان و درروستکردنی گەورەترین بۆشایی لەنێوان دەسەلات ت وحزبەکان وهاولاٚتیاندا،   لێرەوەش سیاسەتی سەرەکی حیزبەدەسەڵا ت دارەکان پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەسیاسیەکانیان وکەسە نزیکەکانیانە ، لەسەرحیسابی بەرژەوەندی نیشتیمان و چارەنوسی گەل .،بۆ ئەم مەبەستەش جگە لەسیاسەتی دەمکوەکردن وفشار هێنان بۆ حیزبەکانی ترو ناچارکردنیان بە بێدەنگی و پێیاهەڵدانی دەسەڵاتەکەیان ،هاوکات بەتۆندترین شێوازی ڕوبەڕوبونەوە لە کوشتن و لێدان و زەبروزەنگی ڕادەبەدر لەدژی جەماوەریش وەستانەوە  .لە ولاشەوە بەهۆی ناکۆکی نێوانیان و قبوڵنەکردنی یەکتری و تەنازل نەکردن لەدەسکەوتی حیزبی وبنەماڵەیی بونە  کەواسوری بەرلەشکری نەیاران و تائەوپەری مساوەمە مساوەمەیان بۆنەیاران کرد لەسەر حیسابی بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان ،ڕەنگە  جگە لە دۆسیەی کەرکوک و مامەڵی پارتی و یەکێتی کەبوە هۆی، لەلایەک بەتاڵبونەوەی دروشمە قەبەکانیان لەبارەی کەرکوکەوە، لەلایەکی تریشەوە لەدەستەدانی زۆر مافی تر ی میلەتەکە هیچ نمونەیەکی تر پێویست نەبێت .ئەوەی جێگای سرنجە حیزبەکانی ،دەرەوەی دەسەلاٚتە ، ئەوانیش لەبری ئەوەی ڕوبکەنە پەیوەندیەکانی شەقاموو دەنگی دلێرو بڵند بن لەدژی مساوەماتی پارتی یەکێتی لەگەل نەیاران و ئەوشێوەسیاسەتە محکوم بکەن کە وای کرد لەلایەک نەیاران بەشێکی کوردستان داگیربکەن لەلایەکی تریش خەڵکی برسی و بێدەرەتان بکەن و  قوتو ژیانی خەڵک بکەنە قوربانی سەودای  سیاسی وقازانجی بنەماڵەییەوە ،کەچی بێدەنگیان لێکردوە ،وتەنها تەماشاکارن .هەربۆنمونە  نەلەکوردستان نە لەسەر دۆسیەی کەرکوک و ئەو هەڵۆێستە ناڕەوایە  هیج هەڵوێستێکیان نەبوو .لەوەش خەراپتر ئەوەیە کە بەردەوام وەکوو پاشکۆی ئەوحیزبانە بڕیارەکانیان قبۆڵ دەکەن یا لەوهەڕەشەو چاوسورەوە کردنانەیان لەدژی حزبەکانیان وخەڵکیش   بێدەنگ دەبن ،بۆیە ئێستا پەیوەندی حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات و دەسەڵات بە یەک ئاڕسته دەڕوات کە شاردنەوەی ڕاستیەکان و چاوبەستەکێ کردنە لەخەڵک و 

مەترسی ئەو سیاسەتانەی دەسەڵاتە لەسەر سەروەری نیشتیمانی و ئازادی و قەوارەی هەرێمش ،هەروەها  .ئەمە لەکاتێکدا بەرپرسیارێتی مێژوی وا دەخوازێت لە ،هێزە عقلانیەکان و ئاڕاستە پێشەکەوتوو خوازەکان لە کۆڕو کۆمەڵ و جەماوەرو توێژی  ڕۆشنیران ،بێنە دەنگ لەم نابەرپرسیارێتی و بێدەربەستیەی دەسەڵات و

هەموو ڕێگایەکیی مەدەنی بگرنە بەر بۆ شکاندنی ئەم ڕیتمە لە سیاسەت وپەیوەندیە سیاسیە ی  کەلەسەر بێدەگکردن و هەڕەشەی نان بڕین و تۆمەت هەڵبەستان و دواتریش زیندانی کردن و داپڵۆسین   کوشتن  بنیاد نراوە .بەڵام  ئەوەی ئەبیندرێ  ڕێژەی حیزبەکان تادێت زیاتر دەبێت کەچی ئازادی تادێت سنوردار تر  .،ئیتر بەسە مجامەلەی بێمانی سیاسی لەسەرحیسابی مافی خەڵک ،پێویستە چیتر خەڵک وئەوحیزبانەش کە خۆیان لەبەری خەڵک دەبیننەوە پەیوەندیەکانیان لەمجامەلاتی حیزبەکانی دەسەڵات دەربکەن ،پەیج ووڵەکان  نەکەنە ئەلبومی یادگاری وێنەگرتن وخۆناساندن و دەسکەوتی شەخسی و حیزبی ،بەڵکوو .کارلەسەر  دروستکردنی ڕای گشتی بکەن لەبەرانبەر پرسە چارەنوس سازەکانی میلەتەکەمان .ئاخر تاهێزێکی سیاسی جارێک بەدەم داواکانی خەڵکەوە دەچێت ،دەجار سەردانی یەکتری دەکەن و داموو دەزگاکانی حکومەت بەسەر دەکەنەوە ،لەکاتێکدا دەبوو کاری سەرەکی ئەوحزبانە ئاشکراکردنی گەندەڵی و کاری نایاسیی  دزی و ڕاوو ڕوت بێت له ودەزگایانەدا نەک  هەڵپەکردن بۆ خۆناسین و وێنەگرتن و شتی بێناوەڕۆکی ئاوا قێزەون.    پێویستە پاڵپشتی لە داواکاریەکانی خەڵک بکەن و پەیوەندیەکانیان هەم لەگەڵ یەکتری هەم لەگەڵ دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت .ئەمە مانای وانیە نابێت پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بگرێت بەڵکوو مەبەست ئەوەیە کەپەیوەندیەکان لەبەرژەوەندی هاوڵاتی و بەئامانجی خەزمەتکردن بێت نەک بۆ مرامی خۆناسینی ڕووت وبێئامانج ،کەبەداخەوە ئێستا ئەوەی هەستی پێدەکرێت ئەمەی دواییانە

ئەگەرنا چ مانەیەک هەیە بۆ بێدەنگی کردن لە سیاسەتی پارتی ویەکێتی لە ناوچەکانی دەرەوەری هەرێم و چ پاساوێک هەیە بۆ بێدهنگ بون لە یاری کردن بەموقەدەرات وشکۆو کەرامەت و قوتی خەڵک لە بێدەنگی لە  به بنەماڵەیی کردنی بڕیاری سیاسی لە هەرێم، لە چاوپۆشیکردن لەداگیرکردنی کوردستان.

وتاری نووسەران