
سالار باسیره
له كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و دیموكراسیدا ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ئه‌درێ ، به‌واتا گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاته. كه‌س له‌سه‌رو یاساوه نییه و هه‌موو تاكێكیش ده‌بێت ده‌ستی بگات به ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت به یاسا سزا ئه‌درێن و حكومه‌ت خۆیشی ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی یاساوه و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی یاسا و ده‌ستور ده‌ستنیشان و سنوردار ده‌كرێ. هه‌ربۆیه یاسا و پڕۆسه‌كانی دارشتنی یاسا ده‌بێت ڕوون بن و كاریشی پێ بكرێت. گه‌ل ئاسایی ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وایه‌تی سیاسی بێت. گه‌ل خزمه‌تی حكومه‌ت ناكات، به‌ڵكو حكومه‌ت خزمه‌تی گه‌ل ده‌كات. حكومه‌ت ته‌نها ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه كه گه‌ل پێی به‌خشیوه بۆنموونه له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه.
ده‌پرسم گه‌ل له كوێدا سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لڵته له هه‌رێمی كوردستاندا جگه له‌وه‌ی كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌ی ڕوتاندنه‌وه و كۆیلایه‌تی و به ناویشیه‌وه قسه ده‌كرێت و بڕیار ده‌رده‌كرێت .. لێره‌دا كێشه‌ی بڕوا نه‌بوون به ده‌سه‌ڵات و به سیاسه‌ت دروستبووه و خه‌ڵكیی وای ده‌بینێ كه ده‌سه‌ڵات شتێكی خراپه و خه‌لكانی تریش بێبه‌خت ده‌كات. ئه‌م بیروڕایه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بووه كه كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ئیتر سیاسه‌تیش له‌گه‌ڵیدا به شتێكی خراپ ده‌بینن. گه‌ل بروای به ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵات به‌م سروشته‌ي ئيستاي ناتوانێت بڕوای گه‌ل بۆ ده‌سه‌ڵات و بۆ سیاسه‌ت بگێرێته‌وه.
