
(کارڵ مارکس)
هێرۆ هەڵەبجەیی
چینی کرێکار ئەو چینەی ئازارو مەینەتیەکانی کۆمەڵگەی لەسەر شان هەڵگرتووەو شەو ڕۆژ دەستەکانی لەکاردایە لەپێناوی پەیداکردنی بژێویەک بۆ ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی، وەکو ماف هەتاوەکو ئێستا هیچ ووڵاتێک نەیتوانیووە وەکو ئەوەی کەپێویستە بکرێت بۆیان لەبەرامبەر ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی کەدەیدەن لەپێناوی ڕاپەڕاندنی کارەکانیاندا پێیان بدات،بەڵام لەووڵاتە پێشکەوتووەکان هەوڵیانداوە دەستەبەری ئەو ڕەنج و ماندووبوونەیان بکرێت بەگوێرەی جۆرو چۆنیەتی و کاتی کردنی کارەکەوە،ئەوەی نەکراوە لەووڵاتی ئێمەدا پێدانی مافی کرێکارە بەگوێرەی چۆنیەتی و کات و شێوازی کارکردنی کرێکارەوە،ئەوانەی کە شەوان کاردەکەن دوو ئەوەندەی ئەوانەی بەڕۆژ کاردەکەن ماندوو دەبن،چونکە لەڕووی زانستیەوە مرۆڤ لەشەودا دەبێت بخەوێت و ئیسراحەت بکات بەڵام ئەوان لەکاردان بەمەش دوو ئەوەندەی کرێکارێکی ڕۆژ ماندوو دەبن لەکاتێکدا هەمان کرێی ڕۆژیان پێدەدرێت،ئەمەش نادادپەروەریەکی گەورەیە لەبەرامبەریان دەکرێت و دەبێت کرێکەیان وەکو کرێی کرێکاری ووڵاتە پێشکەوتوەکانی لێبکرێت و کرێ بەگوێرەی کات و ساتی کارەکە بدرێت،چونکە ئەم کرێکارە لە دوو شت دادەبڕێت، یەکەمیان ئیسراحەت و خەوی شەوانە کە یەکێکە لەهەرە پێویستیەکانی جەستە،دووەمیان دابڕانە لە ماڵ و منداڵ کە کاتی کۆبوونەوەی خێزان و دەربڕینی هەست و سۆزی باوک و دایکانە بۆ منداڵ و خێزانەکەی،بەمەش لەلایەکی ترەوە گەورەترین زوڵمی لێدەکرێت چونکە بێبەش دەکرێت لە بینینی ئەندامانی خێزانەکەی لەشەواندا.
