
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری سوریا و گروپە چەکدارەکان ژمارەیەکی زۆر پاسیان ڕەوانەی دەوروبەری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کرد بە مەبەستی چۆڵکردنیان، هێزەکانی پاراستنی ئەو دوو گەڕەکە ڕەزامەندییان نیشان نەدا و ڕایانگەیاند: "تا مردن بەرگری دەکەین و تەسلیم نابین."
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەنجومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، پێشنیارەکەیان بۆ گواستنەوە بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەتکردووەتەوە، بەمەش قافڵەی پاسەکان بە ناچاری و بە بەتاڵی شوێنەکەیان جێهێشت.
سەرنج:
جۆلانی دوای شکستی سیاسی و واژۆی سەرشۆڕی لەگەڵ ئیسرائیل، دەیەوێت بە شەڕفرۆشتن بە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و هەناردەکردنی پاسی بەتاڵ، شکستەکانی بشارێتەوە و وێنەیەکی وەهمی لە سەرکەوتنی سەربازی دروست بکات. بەڵام خۆڕاگری شێخ مەقسود سەلماندی کە ئیرادەی گەل بە پیلانە ژێربەژێرەکان تێناشکێت.