دادگاییكردنی عەجاج ئەحمەد حەردان، دڕندەكەی زیندانی نوگرەسەلمان، هەنگاوێكی  پێویست و گرنگ بوو بۆ گەیشتن بە دادگەری و گەڕانەوەی ماف بۆ كەسوكاری قوربانییەكان. پێویستە ئەم پرۆسەیە هەنگاوێكی كردەیی بێت بۆ  دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی كەیسی ئەنفال بە تایبەت جاشە كوردەكان و هەموو ئەو تۆمەتبارانەی سەرپەرشتیاری زیندانەكانی تایبەت بە دۆسیەی ئەنفال بوون، بە تایبەتی ( سەربازگەی تۆبزاوە، دووبز، نزاركێ، تەوارییەكەی سلێمانی، قەلای سوسێ، لیوای چەمچەماڵ و قەلای قۆڕەتوو، تكریت و مەركەز شەبابەكەی دووز و.......).

 ئێمە ئەو كەسانەی كە لە خوارەوە ناومان هاتووە داواكارین:

  1. داواكاری گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێتە سەرخەت و دۆسیەی دادگاییكردن جاش و موستاشارەكان، ئەوانەی دەستیان لە جینۆسایدی گەلی كورددا هەبوو كارا بكاتەوە, تاوەكو ئەوانیش بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن, وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە ئەركی خۆی لە دەستگیركردنیان هەڵبستێت.
  2. هەوروەها ڕایدەگەنین كە هیچ كەس و لایەنێك بە هەرپاساوێك بێت، مافی دەركردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ تاوانبارانی ئەنفال و هەر تاوانبارێكی تاوانی جینۆسایدی نییە.
  3. پیویستە پەلەنەكرێت لەجێبەجێكردنی سزای لەسێدارەنی بەسەر عەجاجدا، تاوەكو دركاندن و خستنەڕووی تەواوی نهێنییەكانی تایبەت بە ئەنفال و زیندانی نوگرەسەلمان و گۆڕە بەكۆمەڵەكانی.
  4. عەلی مەحمود محەمەد/ چالاكوانی جینۆساید
  5. رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
  6. شێرزاد خورشید/ كەسوكاری ئەنفالكراو

4- تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی

  1. گەردە مامە حەمە/ خوشكی ئەنفالكراو
  2. بەختیار رەئوف/ كوڕە ئەنفالكراو

7 پەری  نوری/ راوێژكار  لە سەرۆكایەتی كۆمار

  1. جەبار ئەحمەد/ لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید
  2. جەوهەر كانی هەنجیری/ فۆتۆگرافەری بواری جینۆساید و كەسوكاری ئەنفالكراو
  3. رێكخراوی بەرگری لە قوربانیانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

11-.كۆچەر رەشاد موراد/   سەرۆكی رێكخراوی بەرگری لە قوربانیانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و كوڕی شەهید

  1. فوئاد عوسمان/ رۆژنامەوان و چالاكوان
  2. بەختیار هەڵەبجەیی/ هونەرمەند
  3. رۆژان شەهید حەمە رەش/ ئەندامی خولی پیچشووی پەرلەمانی كوردستان
  4. سۆران سدیق حەمە ساڵەح/ كورە ئەنفال
  5. جەماڵ مەجید/ توێژەر لە بواری جینۆساید
  6. رێبوار رەئوف/ كوڕە ئەنفال
  7. رۆژنامەی نگرە سەلمان
  8. هەڵمەتی دادپەروەری
  9. رزگار شەمدین سەرچناری/ زیندانی نوگرە سەلمان
  10. زانا یادگار/ سەرۆكی رێكخراوی دۆز بۆ پرسی ئەنفال
  11. قاسم كازم/ بنەماڵەی ئەنفالكراو
  12. رێكخراوی مانەوە/ بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
  13. پەرژین جەعفەر حاجی رۆستەم/ خوشكی شەهید و ئەنفال
  14. حەمە زرنگ/ زیندانی سیاسی و خاوەندی شەهید و چالاكوانی بواری جینۆساید
  15. ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆساید كراوان
  16. دیاری نامیق زەنگەنە/ توێژەر و نووسەری بواری جینۆساید
  17. نەسرین رەمەزان عەلی/ رزگار بووی تاوانی هەڵەبجە  گوردانی شوان
  18. هێمن حەسیب/ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
  19. گۆڤاری تۆبزاوە
  20. مەلا هاوار شافعی/ رزگاربووی ئەنفال
  21. هەدار زوبێر بارزانی/ پارێزەری كەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەكان لە دادگایی باڵایی تاوانی عێراقی/پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی.
  22. هاوار رەفعەت/ سەرۆكی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی چەرموو بۆ تاوانەكانی ئەنفال و جینۆساید
  23. ڕێبەند ئەحمەد/ چالاكوانی سیاسی
  24. سەوسەن محمد میرخان/ سەرۆكی لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان،.
  25. وەرزێر منصور/ چالاكوانی سیاسی هەڵەبجە

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا