
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکان ڕایگەیاند، کارنامەی چوار ساڵی داهاتووی عەلی زەیدی کە لە ١٤ بەش پێکهاتووە، هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانی تێدا نییە.
بورهان ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری بنچینەیی نادیدەگرتنی ماددەی ١٤٠ و مافە ڕەواکانمان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕیزی کوردی یەکگرتوو نییە. دەشڵێت، پێویستە هێزە سیاسییەکان درک بەوە بکەن ئەم کارنامەیە نەخشەڕێگای مامەڵەی حکومەتی نوێیە، بۆیە دەبێت پرسی خاک یەکیان بخات و بە هاوبەشی مەسج بە بەغدا بگەیەنن.
جەختیشی کردەوە، سەرباری پشتیوانی بۆ سەرخستنی کابینەکە، بەڵام کەمتر لەوەی لە ماددەی ١٤٠ی فەرامۆشکراودا هاتووە ڕازی نابین و ئەرکی پەرلەمانتارانە پارێزگاری لە ماف و دەستکەوتەکانمان بکەن.
