سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند'' پەرلەمان تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەرنامەی حکومەتی نوێ لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو وەردەگرێت و دەستبەجێ ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی کارنامەکە دەستپێدەکەن تاوەکو زەمینە بۆ قۆناغی دەنگدان خۆش بکرێت.''

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرنامە پێشنیارکراوەکە لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێداچوونەوەی وردی بۆ دەکرێت و لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و بەرنامەی حکومەتیش بە شێوەیەکی زانستی دیراسەی تەواوی خاڵەکان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجانی کارنامەکە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغەکە و داواکاری لایەنە سیاسییەکان کە ئەمەش هەنگاوێکی سەرەکییە بەر لە پەسەندکردنی کۆتایی.

لە بارەی کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانیشەوە حەلبووسی جەختی کردەوە کە هەفتەی داهاتوو ناوی ئەندامانی کابینەی حکومەت دەخرێتە ڕوو بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر بدەن و ئەمەش وەک کۆتاییهێنان بە وادەی ڕاسپاردنی عەلی زەیدی دەبینرێت کە هەوڵدەدرێت پێش تەواوبوونی ماوە یاساییەکە حکومەت متمانە بەدەستبهێنێت و دەستبەکار بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە دارایی و ئەمنییەکان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا