​سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ وردبینییەکی خێرا بە لیستی مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێت، تاوەکو پاش ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان، بەیەکەوە ڕەوانەی بەغداد بکرێن.
​ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا هیچ ئامادەکارییەک بۆ کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ نەکراوە و هیچ بڕە پارەیەکیش بەردەست نییە. بۆیە تەنانەت ئەگەر لیستەکان و ڕاپۆرتی دارایی بەغدادیش بنێردرێن، هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە کە مووچەی مانگی ئایار پێش جەژنی قوربان دابەش بکرێت.
​هاوکات، بەغداد بۆ ئەم مانگە ڕازی نییە تەنها 50 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی بۆ ڕەوانە بکرێت، بەڵکو داوای بڕێکی زیاتر دەکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا