
رێگای کوردستان
ڕۆژی شەممە، دووی ئایاری ٢٠٢٦ لە سویسرا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزبەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و کەسایەتییە نیشتیمانییەکان، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەنجامدرا.
لەم کۆبوونەوەیەدا، شاندی کۆمیتەی سویسرای حزبی شیوعی کوردستان بەشداربوون و تێڕوانینی و ستراتیژیی حزبی شیوعییان لەسەر کاری هاوبەش و یەکگرتووی نیشتیمانی و نەتەوەیی کوردستانی خستەڕوو کە پێویستە دور لە هەر ئایدۆلۆژییەکی دیاریکراو کار و چالاکییەکان پەرەپێ بدرێت.
