یاسر سالم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق، ڕەخنەی توند لە شێوازی پێکهێنانی حکومەت دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت کە هەڵوێستی ئەوان بەرامبەر هەر کابینەیەک، بەستراوەتەوە بە ڕادەی ڕەنگدانەوەی بڕیارەکان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان.
​سالم لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەڵێن و بەرنامە وەزارییەکان تەنها وەک نیازێک دەبینرێن، بەڵام پێوەر و سەنگی ڕاستەقینە لای ئەوان تەنها "جێبەجێکردن و ئەنجامەکانە لەسەر زەوی.
​ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی وتیشی، ئەمە حکومەتی پشکپشکێنە و هاوسەنگییە سیاسییە تائیفی و نەتەوەییەکانە، هەر بۆیە گوزارشت لە بژاردە ڕاستەقینەکانی گەلی عێراق ناکات.
​لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، یاسر سالم جەختی کردەوە کە پێکهاتەی ئێستای حکومەت زیاتر گوزارشتە لە لێکتێگەیشتنی ئەو سەرکردایەتییە سیاسییانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەشداربوون لە بەرهەمهێنان و بەردەوامیی قەیرانەکان لە وڵاتدا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا