ڕێگای کوردستان
​سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەی ململانێی هێزە سیاسییەکانی دەسەڵاتی دەرخست.
لە کاتێکدا پارتی لە ڕێگەی میدیاکانییەوە مژدەی پشکی شێر لە کابینەکەی زەیدی دەدات، یەکێتی نیشتمانیش بە هەمان نەفەس کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات دەکات.
ئەم ڕاکەڕاکەی لایەنەکان بۆ بەدەستهێنانی کورسی، لە ژێر ناوی بەرکەوتەی کورد ئەنجام دەدرێت، بەڵام پرسیار ئەوەیە، پشکی هاووڵاتیان لەم مامەڵە سیاسییانەدا چییە؟
​ئەم هێزانە لە کاتێکدا سەرقاڵی دابەشکردنی پۆستەکانی بەغدان، کە دۆسیە چارەنووسسازەکانی وەک مادەی ۱٤۰، پرسی خاک، شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران، پەراوێزخراون و خاڵ و مەرجی بەشداریکردنی حکومەت نین.
چاودێران دەڵێن پارتی و یەکێتی بەرژەوەندی حزبییان خستووەتە پێش جێبەجێکردنی دەستوور و وەک هەمیشە مافە نەتەوەییەکان دەکرێنە قوربانی وەرگرتنی چەند پۆستێکی بێدەسەڵات.
پێشیان وایە وایە، ​ئەم دۆخە نیشانەی شکستی گوتاری یەکگرتووی لایەنەکوردیەکانە، کاتێک لایەنەکان لە بری درووستکردنی فشار بۆ چەساندنی مافە بنەڕەتییەکان، مەیلیان بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی زەیدی نیشان دەدەن تەنها لە پێناو دەسکەوت و بەرژەوەندی کەسی و حزبی نەک بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا