ڕێگای کوردستان

​لە ماوەی ڕابردوودا، شاری کەرکوک ڕووبەڕووی زنجیرەیەک ڕووداوی دڵتەزێن و ئاگرکەوتنەوەی گەورەو هاتووچۆ بووەتەوە کە ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە. 

لە لوتکەی ڕووداوەکاندا، بارهەڵگرێک بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە کارەساتێکی هاتوچۆی خولقاند، کە بووە هۆی زیانی گیانی و ماددی بەرچاو.
​لەلایەکی دیکەوە، کەرتی بازرگانی و تەندروستی شارەکە کەوتە بەر شاڵاوی ئاگرکەوتنەوە،
 بازاڕی پیشەوەرانی حەسیرەکە و بازاڕی گەورەی شارەکە، ڕووبەڕووی زیانی گەورەی مادی بوونەوە و کاسبکاران زیانی گەورەیان بەرکەوت. 
هەروەها کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی ئازادی، کە یەکێکە لە ناوەندە تەندروستییە سەرەکییەکان، دۆخێکی نائاسایی وترسێکی کەورەی بۆ نەخۆش و کەسوکارەکانیان دروست کرد.

​سەرەڕای دووبارەبوونەوەی ئەم کارەساتانە بەشێوەیەکی گوماناوی، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنە لێکۆڵەرەکان هیچ هۆکارێکی ڕوون و ڕاپۆرتێکی فەرمییان بۆ ڕای گشتی بڵاو نەکردووەتەوە. ئەم بێدەنگییە بووەتە جێی پرسیاری میدیاکاران و چالاکوانان، کە داوای شەفافیەت و دیاریکردنی کەمتەرخەمەکان دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا