
ڕاپەڕین ــ ڕێگای كوردستان
له چلەمین ساڵیادی شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌ی نه‌مر و تێكۆشه‌ری ڕۆژگاره سه‌خته‌كانی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ، هاوڕێ (عه‌لی حاجی نادر)، مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان له گۆڕستانی شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه ڕێكخرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ڕۆژی شه‌ممه (20ی حوزه‌یرانی 2026) به‌ڕێوە چوو، ژمارەیەک لە هاوڕێ، هاوسه‌نگه‌ر، كه‌سوكاری شەهید و لایەنگرانی حزبی شیوعی كوردستان له سنووری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ئامادەی بوون.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانیشدا چەندین پارچە شیعر و وتاری جۆراوجۆر پێشکەش کران.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی حزب و گه‌ل ده‌ستی پێكرد.
پاشان هاوڕێ (حوسێن ئاڵه‌یی)، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. لە گوتەکەیدا ڕایگه‌یاند: "له دیدی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه، هه‌موو شه‌هیدان و بنه‌ماڵەکانیان وەک یەک سەیر دەکرێن و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی شه‌هیدانی حزبیش بخوازێت مه‌راسیمی له‌م شێوەیە ساز بکات، بێگومان حزب پاڵپشتی و هاوكاریی ته‌واویان ده‌كات."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێکخستنی ئەم یادە، کەمترین دەربرینی ڕێز و وه‌فادارییه بۆ تێكۆشه‌رانی گیانفیدای حزب و گه‌له‌كه‌مان.
دواتر هاوڕێ (هاوكار حوسێن)، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین، پوختەیەکی لە ژیاننامه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده (عه‌لی حاجی نادر) خوێنده‌وه، كه تێیدا تیشک خرابووە سەر وێستگه گرنگه‌كانی ژیانی پڕ له تێكۆشان و گیانفیدایی ئه‌و شه‌هیدە نیشتمانپەروەرە.
دواتر هاوڕێ(هاوكار حوسێن)، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین، ژیاننامه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده، شه‌هید(عه‌لی حاجی نادر)ی خوێنده‌وه كه به‌شێك له وێستگه گرنگه‌كانی ژیانی پڕ له تێكۆشان و گیانفیدایی ئه‌و شه‌هیده‌ی حزبمانی له‌خۆ گرتبوو.
به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه ته‌رخان كرا بۆ پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاوڕێ(حه‌مه‌ڕه‌شید قه‌ره‌داغی) كه وه‌كوو سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزبی شیوعی و هاوسه‌نگه‌رێكی شه‌هید عه‌لی حاجی نادر، وێڕای باسكردنی ئازایه‌تی و جوامێریی ئه‌م شه‌هیده، هاوكات باسی لەو جیاکارییە نادادپەروەرانەیە کرد کە لە نێوان شەهیدانی حزبی شیوعی و حزبەکانی دیکەدا دەکرێت؛ هیواشی خواست ڕێز لە تێکۆشەران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی حزبی شیوعی بگیرێت و کۆتایی بەو جیاکارییانە بهێنرێت.
له دوای ئه‌وه، هاوڕێ(زرار ڕه‌سووڵ)، به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه، وتارێكی پیشكه‌ش كرد. له‌و وتاره‌دا وێڕای هێنانه‌وه به‌رباسی ئازایه‌تی و مێرخاسی شه‌هید عه‌لی حاجی نادر له ڕۆژه سه‌خته‌كانی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا، هاوكات پشتیوانی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شییوعی كوردستانی بۆ هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی حزب دووپات كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بخوازن بۆنه و مه‌راسیمی له‌م چه‌شنه ڕێك بخه‌ن.
دواتریش هاوڕێ(خاتوو ئایشه)، وه‌كوو هاوسه‌ری شه‌هیدی سه‌ركرده(عه‌لی حاجی نادر)، له لایه‌ن هاوڕێ(حه‌مه‌ڕه‌شید قه‌ره‌داغی) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه ڕێزلێنانی پێ به‌خشرا.
له بڕگه‌یه‌كی تری ئه‌و مه‌راسیمه‌دا، وته‌یه‌كی كورت له‌لایه‌ن كاك (ڕێبوار)، كوڕی شه‌هید عه‌لی حاجی نادره‌وه پێشه‌كش كرا كه تیایدا سوپاسی وه‌فاداری حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید عه‌لی حاجی نادری كرد بۆ پشتیوانی كردنیان له ڕێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا.
دواتر ئاماده‌بووان، به دانانی تاجه‌گوڵینه و گوڵی سوور له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هید عه‌لی حاجی نادر، كۆتاییی به‌و مه‌راسیمه هات.
ئه‌م مه‌راسیمه له‌لایه‌ن هاوڕێ(هێمن گۆران)ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌برا.
ڕۆژی 20ی حوزه‌یرانی 1986، هاوڕێ عەلی حاجی نادر لەگەڵ پۆلێک لە پێشمەرگە ئازاکانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی، ڕووبەڕووی شەڕێکی داسەپاو بەسەر حزبدا دەبنەوە دوای بەرگریکردنێکی بێ وێنە لە خۆی و هاوڕێ و حزبەکەی، بە دەستی پێشمەرگه‌کانی یەکێتیی شەهید دەبێت و دەبێتە سمبولی شەهیدانی بەرگری لە حزب و گەلە چه‌وساوه‌كه‌ی. به‌مه‌ش بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی و چینایه‌تی له ده‌ڤه‌ری بیتوێن، سه‌ركرده‌یه‌كی شیوعی و سه‌رڕاستی خۆی له ده‌ست دا.







