
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە شەقامی دەروازەی شاری کەرکوک، کارەساتێکی گەورە ڕوویدا.
بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی بارهەڵگرێک، ژمارەیەک هاووڵاتی و کاسبکار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، هەروەها زیانێکی ماددی زۆر بەر زیاتر لە ۲٥ ئۆتۆمبێل کەوتووە.
ئەم کارەساتە ئازاری بە دڵی ئێمەو تەواوی هووڵاتیانی شارەکە گەیاندووەو تێکڕا خەمبارو ماتەمبارین
ئێمە لە مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی قووڵمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین.ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەمووان دەخوازین، هەروەها هیوای چاکبوونەوەو شیفای خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین تا بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.
کەرکوک هەمیشە لە کارەسات و ناخۆشی پارێزراو بێت.
حزبی شیوعی کوردستان
مەڵبەندی کەرکوک
