
كارزان ئەحمەد
پسپۆرانوچاودێرانی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكەن لەئەنجامودەرهاویشتەكانی جەنگی ئەمریكا-ئیسرائیل بۆ سەركۆماری ئیسلامی ئێرانقەیرانی وزە كە تاڕادەیەك لەبازاڕەكانی جیهان لەئارادایەبگۆڕدرێت بۆ قەیرانی خۆراك،بەمەش ئاستی برسێتیوهەژاری لەجیهاندا بەتایبەتی لەوڵاتانی ئەفریكا زیاتر بەرزبێتەوە،لەوچوارچێوەیەدا بازرگانانی وزە و خۆراك لەكۆنفرانسی (فاینانشێڵ تایمز) بۆ كاڵاكان كە لەشاری(لۆزان)ی سویسرا بەرێوەچوو ئاماژەیان بەوەدا كە پەككەوتنی رێڕەوەكانی وزە لە گەرووی هورمز مەترسیی دروستبوونی شۆكێكی گەورەی لە بازاڕی خۆراكدا زیاتر كردووە،چونكە گەرووی هورمز رێڕەوێكی ستراتیژییەو پێنجیەكی هەناردەی نەوتو گازی جیهانو سێیەكی بازرگانیی پەینی كیمیاوی لەوێوە تێدەپەڕێت،بۆیە قەیرانی گەرووی هورمز بەتەنها بەژمارەی ئەو گەشتییە نەوتیانە ناپێورێت كە لەنگەریان گرتووە لەو كەنداوەوڕێگەیان پێ نادرێت گەشت بكەن،یان بەتەنها قەبارەی زیانەكان لەبازاڕەكانی وزە،بەڵكو بە ژمارەی ئەو ژەمە خۆراكانەی لەسەر سەفرەی ملیۆنها مرۆڤلەوانەیە ونبێتونەمێنێت،ئەمە لەكاتێكدایە زۆر كات لەپشت ناونیشانە سیاسیوسەربازیەكان قەیرانی تر دێتە ئاراوە كە زۆر مەترسیدارترن.
داخستنی گەرووی هورمزلەلایەن ئێرانەوە بەتەنها بەواتەی قەیرانی نەوت ناێت،بەڵكو ئاسۆی سەرهەڵدانی قەیرانێكی مرۆیی ترسناك بەدیی دەكرێت كە لەوانەیە ملیۆنها مرۆڤلەجیهاندا بەرەو برسێتی ببات،هەروەها ئاسایش خۆراك لەجیهاندا دەخاتە بەردەم چەندین پرسێارەوە،بۆیەبازرگانانوپسپۆڕانی نێودەوڵەتی بواری خۆراك هۆشداری دەدەن كە جیهان كاتێكی زۆر كەمی لەبەردەم دایە بۆ رێگریكردن لە قەیرانی خۆراك، ئەوەش دوای ئەوەی ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمز بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گاز،هەروەها بەرهەمهێنانی پەینی كیمیاویوجوڵەی گواستنەوەی دانەوێلە پەكی كەوت،لەكاتێكدا وەرزی گشتوكاڵی لەدەیان وڵاتانی جیهان دەستی پێكردەوەو جوتیاران چاوەڕوانی بەدەستی گەیشتنی پێنی كیمیاوی دەكەن، كە لەبارودۆخی ئاساییدا سێ بەشی بازرگانی جیهان لەپێنی كیمیاوی بە گەرووی هورمزتێدەپەرێت،بەڵام هاتوچۆوی پایۆرەكانی بەو گەرووە بە تەواوی ڕاگێراوە،بۆیە لەئێستادا بازرگانانی وزەوخۆراك ئاماژە بەوە دەكەن كەپەككەوتنی رێڕەوەكانی وزە لە گەرووی هورمز مەترسیی دروستبوونی شۆكێكی گەورەی لە بازاڕی خۆراكدا زیاتر كردووە،چونكە پێنجیەكی هەناردەی نەوتو گازی جیهانو سێیەكی بازرگانیی پەینی كیمیاوی بەگەرووی هورمز تێدەپەڕێت.
بەپێی داتاوزانیاریەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لەو كاتەوەی ئەمریكاو ئیسرائیل لە كۆتایی مانگی شوبات هێرشیان كردووەتە سەر ئێران، بەكارهێنانی گاز لەلایەن كارگەكانی پەینی كیمیاوی بە رێژەی 40% كەمبووەتەوە،لەمەوە پسپۆرانی بواری خۆراك پێیان وایە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت،ئەوا قەیرانی وزە دەگۆڕێت بۆ قەیرانی خۆراك، چونكە كەرتە ئابووریەكان هەموویان وەك زنجیرك پێكەوە بەستراونەتەوە هەر كەڵینەك لەهەر كەرتێك بێتە ئاراوە ئەوا كاریگەری دەبێت بۆ سەر كەرتە ئابووریەكانی تر،لەم چوارچێوەیەشدا كەمبوونەوەی پەینی كیمیاوی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی كشتوكاڵیو بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا خۆراكیەكان.
هەروەك، لویسا فۆلیس، بەرپرسی شیكاری لە كۆمپانیای كلاركسۆنز ئاماژە بەوە دەدات، ئاڵۆزییەكان كاریگەرییان لەسەر كەناڵی پەنەماش دروست كردووە،چونكە بەهۆی ئەوەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان پارەیەكی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی زووتر بەكەناڵی پەنەماش تێپەڕن، كەشتییەكانی هەڵگری دانەوێڵە ناچارن نزیكەی 40 رۆژ چاوەڕێ بكەن، ئەمەش وایكردووە تێچووی گواستنەوەی گەنم بە رێژەی 50 بۆ 60% بەرز بێتەوە.
لەلایەكی ترەوە جۆرجی مۆریدا سیلفا كە سەرۆكایەتی تیمینەتەوەیكگرتوەكان دەكاتكە تایبەتە بە كاروباری گەرووی هورمز، ئاماژە بەوە دەكات لەكارخستنیگەرووی هورمز بەتەنها قەیرانی وزە ناگەیەنێت،بەڵكو ئەمە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆییە بۆ سەر ئاسایش خۆراك لەجیهاندا،لەمەوە جۆرجی مۆریدا سیلفاهۆشداریدا لەوەی بەدەستنەهێنانیپەینی كیمیاویواتە دابەزینی ئاستی بەرهەمی كشتوگاڵیوبوونی خۆراكی كەمتر لەسەر سفرەی ملیۆنها خێزان،لەبەر ئەوەی وەك ئاشكرایە هەناردەی پەینی كیمیاوی لەوڵاتانی بەرهەمهێنەرەوە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز راگێراوە،هەروەها كورتهێنان لەئارادایە لەبازاڕەكانی جیهان لەمادەكانی یۆریاوئەمۆنیاوكۆكردوگازی شڵ،ئەمە لەپاڵ داخستنی گەرووی هورمز وادەكات 45 ملیۆن كەسی تر لەجیهاندا هەنگاو بنینن بەروە برسێتیوهەژاری بەتایبەتی لەوڵاتانی ئەفریكا،بۆیە پێویستە لەو وڵاتە ڕیوشۆینی بەپەلە بگێریتە بەر،چونكە زۆریك لەوڵاتانی ئەفریقا وەك سۆدانوسۆماڵو مۆزەمبیقو كینیا بەشێوەیەكی بەرچاو پەینی كیمیاویلەوڵاتانی كەنداوی عەرەبی هاوردە دەكەنوبەشێكی سەرەكی بە گەرووی هورمز تێپەر دەبێت،لەمەوە بەدەست نەهێنانی پەینی كیمیاویبەرووبوومی گشتوكالی دابەزێتونرخی كاڵا خۆراكیەكانی بەرز بێتەوە،بەمەش كەڵینی برسێتیوهەژاری بەرفراوانتر بێت،بۆیە ئەگەر ئەوە لەئارادایە هەر دواكەوتنێك لەكردنەوەی گەرووی هورمز ببێتە هۆی سەرهەڵدانی كارەساتی مرۆیی،لەمەوە قەیرانی گەرووی هورمز بەتەنها جەنگێك نییە دژی داخستنی ئەو گەرووە لەلایەن ئێرانەوە ،بەڵكو جەنگێكە لەگەڵ كات بۆ رزگاركردنی وەرزێكی گشتوكاڵی تەواو،لەمەوە رزگاركردنی ملیۆنانمرۆڤ لەبرسێتی،ئەمە لەكاتێكدایە پسپۆرانی بواری خۆراك هۆشداری دەدەن كە ئەگەر ئەم پەككەوتنە لەبەدەستهێنانی پێداویستیەكانی بەرهەمهێنانی كاڵا خۆراكیەكان بۆ 6 مانگی دیكە بەردەوام بێت،ئەوا كاریگەرییەكانی تاوەكو ساڵی 2027 لەسەر سوڕی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵ دەمێننەوەو دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتان بیرلە كۆگاكردنی خۆراك بكەن، ئەمەش وا دەكات نرخی كاڵا خۆراكیەكان زیاتر بەرزبێتەوە.
