🔻ئەم جەنگە دەرونیە بۆچی و لەپای چی؟
🔻ئەم ترساندنە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە

🔻پسپۆڕانی دەروونی و کۆمەڵایەتیی : ئەم جۆرە ڕاپۆرتە میدیاییانە شەڕێکی دەروونیی ڕێکخراون.


ڕێگای کوردستان


شەڕ و هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، دۆخێکی نەخوازراوی هێناوەتە ئاراوە و  سێبەرێکی گەورەی ترس و دڵەڕاوکێی بەسەر هاووڵاتیی هەرێمی کوردستاندا کێشاوە.
 ئێستا هاووڵاتیان لە دۆخێکی دەرونی خراپدا دەژین و ڕۆژانە بەهۆی فراوانبوونی شەڕەکەو چڕبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر شارو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ترس و دڵە ڕاوکێی هاووڵاتیانیش زیاتر دەبێت.
بەڵام ئەوەی بارودۆخەکەی بۆ خەڵک قورستر کردووە، سەرهەڵدانی جەنگێکی دەروونیی ناوخۆییە کە لە ڕێگەی هەندێک میدیای خاوەن بودجەی زەبەلاحەوە ئاڕاستە دەکرێت.
چاودێرانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم میدیایانە دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ئەوەی کە بەغدا ناتوانێت مووچەی مانگی سێ دابەش بکات یان تەنها نیو مووچە دابەش دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی دارایی لە بەغدا چەندین جار جەختیان کردووەتەوە کە سیولەی پێویست بۆ مووچەی چەند مانگێک ئامادەیە و پرۆسەی ناردنی پارە بەردەوام دەبێت.
پسپۆڕانی دەروونی و کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدەن کە ئەم جۆرە ڕاپۆرتە میدیاییانە تەنها هەواڵ نین، بەڵکو شەڕێکی دەروونیی ڕێکخراون.
پێشیان وایە، ئەم ترساندنە ئامانجی سیاسی لە پشتەو دەیانەوێت سەرنجی خەڵک لە کێشە بنەڕەتییەکان و شکستی حکومڕانی لابدەن و هاووڵاتیان لە دۆخێکی چاوەڕوانی و ترسی بەردەوامدا بهێڵنەوە تا تەنها بیر لە بژێوی ڕۆژانەیان بکەنەوە.
لە لایەکی تریشەوە، ئابووریناسان پێیان وایە ئەم جەنگە دەروونییە لێدانە لە ژێرخانی بازاڕ، چونکە ترس لای مووچەخۆر وا دەکات پارە خەرج نەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئیفلیجبوونی زیاتری جووڵەی بازرگانی. 
شارەزایان داوا دەکەن هاووڵاتیان نەکەونە داوی ئەم یارییە میدیاییە و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، چونکە بەکارهێنانی قوتی خەڵک وەک کارتێکی فشار، نائەخلاقیترین جۆری ململانێی سیاسییە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا