
ڕائد فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، لە لێدوانێکی نوێدا هۆشداریی دا لە بەردەوامبوونی سیاسەتی پشکپشکێنە لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا.
فەهمی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتێکدایە کە دووبارە لەسەر هەمان میتۆدی پشکپشکێنەی باو و ڕەتکراوە بونیاد دەنرێت.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە چیتر تەنها ڕەتکردنەوەی ئەو سیستمە بەس نییە، بەڵکو پێویستە هەنگاوی کردەیی بنرێت.
