
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی محەمەد باقر ساعدی، سەرۆکی لیواکانی حزبوڵای عێراق بڵاوکردەوە و كە بەهاوكاری هەواڵگری توركیا ئەم چالاكیەیان ئەنجام داوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لهوهكردوه، "پێشوازی لە دەستگیرکردنی محەمەد باقر ساعدی سەرۆکی لیواکانی حزبوڵای عێراق و گواستنەوەی بۆ ئەمریکا دەکەین، ناوبراو تۆمەتبارە بە ئاڕاستەکردن و هاندانی کەسانی دیکە بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و کوشتنی ئەمریکییەکان، ئەویش روبەڕوی دادپەروەری دەبێتەوە".
وەزارەتی دادی ئەمریکا پێشتر دەستگیرکردنی محەمەد باقر سەعد داود ئەلسەعدی هاوڵاتی عێراقی ڕاگەیاندبو، دوای ئهوهی له عێراقهوه چوهته توركیا، بهڵام به هاوكاری ههواڵگری توركیا توانراوه دهستگیربكرێت و بگوازرێتهوه بۆ ئهمریكا.
بهگوێرهی وتهی بهرپرسانی ئهمریكا، ساعدی، فەرماندەیەکی سەر بە لیواکانی حزبوڵای عێراقه و لە تورکیا دەستگیرکراوه و دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی ڕوبەووی تۆمەتی تیرۆری فیدراڵی ببێتەوە.
بەپێی سکاڵایەکی تاوانکاری فیدراڵی کە لە مانهاتن مۆر نەکراوە، ساعدی تۆمەتبارە بەوەی لە کۆتایی مانگی شوباتەوە لانیکەم پلانی بۆ 18 هێرشی تیرۆریستی لە ئەوروپا و کەنەدا داناوە.
بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند، ساعدی پلانی هێرشەکانیش لە ناو ئەمریکادا داناوە، بە تایبەتی بەڵێنی هەزاران دۆلاری داوە بۆ بە ئامانجگرتنی دامەزراوەیەک/کەنیسەیەکی جولەکە لە شاری نیویۆرک.
لێکۆڵەرە فیدراڵیەکان رایانگەیاندوە، "ساعدی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئاراستە کردوە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە کردەوە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران".
ساعدی لەژێر پاسەوانییەکی قورسدا براوهته ئەمریکا و بەر لە ئامادەبونی لە دادگای فیدراڵی لێپرسینەوەی سەرەتایی لەگەڵدا كراوه.
وەزارەتی دادی ئەمریکا رۆژی ههینی (15ی 5ی 2026) دەستگیرکردنی محەمەد باقر ساعدی، سەرکردەیەکی باڵای میلیشیای حزبوڵای کەتایبی عێراقی و گواستنەوەی بۆ ئەمریکا بۆ دادگاییکردنی ڕاگەیاند.
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ساعدی لە تورکیا دەستبەسەرکراوە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ ئەمریکا. ناوبراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دزەپێکراودا دەرکەوتوە کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە خێزانەکەیەوە کردوە، ئەمەش پشتڕاستکردنەوەی دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەکات.
