
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیاندا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، داوای کرد لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشەکەی ١٢ی ئازاری مەخمور تەواو بکرێن، ئەو هێرشەی کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی فەرەنسی و برینداربوونی ژمارەیەکی تر.
ماکرۆن لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، کە وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی زەیدی لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەت، جەختی لە گرنگیی سەقامگیری و سەروەریی عێراق کردووەتەوە و بە پێویستییەکی سەرەکی بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپای لەقەڵەم داوە.
