دوای هەستانی ئاوی فورات و زیانگەیاندن بەبشێكی بەرچاو لە زەویەكانی خاكی سوریا، ئێستا عێراق خۆی بۆ گادانەوەی ئەو ئاوە ئامادەكردووە.

موسەننا تەمیمی وەزیری سەرچاوەکانی ئاویەکانی عێراق لە کاتی سەردانیدا بۆ بەنداوی حەدیسە لە ئەنبار بە دواداچوونی کرد بۆ ئامادەیی بەنداوەکە بۆ لە وەرگرتن و گلدانەوەی ئاو لە ئەگەری هاتنی شەپۆلی ئاوی ڕووباری فورات لە سووریاوە.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، بەگوێرەی ئامارەکانی وڵاتی سووریا ئەو شەپۆلی ئاوەی بڕیارە بڕژێتە عێراق نزیکەی 700 مەتر چوارگۆشەیە لە چرکەیەکدا و بەنداوی حەدیسە دەتوانێت بەبێ هیچ دوو دڵییەک مامەڵەی لەگەڵ بکات.

موسەننا تەمیمی باسی لەوەش کرد، وەزارەتەکەیان ئامادەیی تێدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ڕووداوێکی نەخوازراوە و ئەگەری هاتنی شەپۆلی بەخوڕی ئاو لە دیووی سووریاوە کە لە تورکیاوە سەرچاوەی گرتووە.

میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا لە زاری دەستەی ئاوە هەرێمایەتییەکانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە "بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی ئەتاتورک دەستپێکردووە، دوای ئەوەی ئاستی ئاو بەهۆی بارانبارینی زۆر لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەمەش بۆ یەکەمجار لە ماوەی حەوت ساڵدا دەروازەکانی بەنداوەکە دەکرێنەوە."

بەنداوی ئەتاتورک یەکێکە لە سێ بەنداوە سەرەکییەکەی تورکیا و بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاودێری ناوچەکە بەدرێژایی سنووری لەگەڵ سووریا دروستکراوە و بەهۆی بەردانەوەی ئاوەکەشەوە لە دیوووی سووریا بە تایبەت لە ڕەققە و دێرەزۆر دەغڵودانی جووتیاران زیانی گەورەیان بەرکەوتووەو، لافاو هەستاوە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا